|
له ڕۆژنامه‌کانه‌وه : ئیندپیندت : بۆ ماوه‌یه‌کی تراژیدی له سه‌رۆکێکی ماڵ وێرانکه‌ره‌وه Sunday, 06.22.2008, 10:00am (GMT) ئا : هه‌رێم عوسمان ڕۆژنامه‌كانى به‌ريتانيا كه ڕۆژى سێ شه‌مه‌ى ڕابردوو ده‌رچون باسيان له كاريگه‌رييه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا (جۆرج بوش) له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا و ئه‌مريكا، وه زيادكردنى سه‌ربازه‌كانى به‌ريتانيا له ئه‌فغانستان و توندكردنى گه‌مارۆى ئابورى له‌سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ندێك ڕه‌وشى نێوده‌وڵه‌تى كرد. ئه‌ندپيندنت: له ڕۆژنامه‌ى ئه‌ندپيندنت دا به مانشێتێكى گه‌وره نوسراوه (بۆماوه‌يه‌كى تراژيدى له سه‌رۆكێكى ماڵ وێرانكه‌ره‌وه) وه له وتاره‌كه‌دا هاتووه (گرنگترين له بۆماوه‌كانى جۆرج بۆش كه په‌يوه‌ندى به به‌ريتانياوه هه‌بێت وێرانكردنى ئه‌و باوه‌ڕه‌يه به ئه‌مريكا. وه سه‌رۆكه‌كه‌ى كه له‌وه‌و پێش هه‌بوو)) وه نوسه‌رى وتاره‌كه له‌سه‌رى ده‌ڕوات و ده‌ڵێت (زياده‌ڕه‌وى ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم بۆش هۆكارى ئه‌و زيانه گه‌وره‌يه‌يه، كه له په‌يوه‌ندى نێوان به‌ريتانيا و ئه‌مريكا كه‌وتووه له هه‌ر سه‌رۆكێكى تر. وه ناتوانرێت لۆمه‌ى هه‌ر هێزێكى مێژووى بكرێت به‌بێ ڕوخسارى كه‌سێتيه‌كه‌ى. وه ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه به‌هۆى تاك سه‌ركرده و هه‌ندێك له ڕاوێژكاره‌كانييه‌وه بووه، وه هه‌روه‌ها وتاره‌كه داگيركردنى عێراق له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه به‌يه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌م بارودۆخه‌داده‌نێت كه‌بووه هۆى نه‌مانى باوه‌ڕبه‌يه‌كترى. وه‌له ساڵى 2002دا سه‌رۆك وه‌زيرى به‌ريتانيا (تۆني بلێر) ڕايگه‌ياند ئاماده‌يه خۆى به‌خت بكات له پێناو مانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى باش و تۆكمه له نێوان هه‌ردوو وڵات دا به‌ڵام بلێر خۆى به‌خت نه‌كرد، به‌ڵكو بووه هۆى به‌ختكردنى خوێنى (176) سه‌ربازى به‌ريتانى كه باجه‌كه‌يان به‌خوێنى خۆيان دا له عێراق به‌پێى ڕۆژنامه‌كه. هه‌روه‌ها وتاره‌كه هۆكارێكى تر ديارى ده‌كات كه كاريگه‌رى تر‌ى خراپيان هه‌بووه له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌ويش گرتنى دوو هاوڵاتى به‌ريتانييه له گرتوخانه‌ى گوانتانامۆ له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه، وه هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى خاكى به‌ريتانيا وه‌ك بنكه‌يه‌ك بۆ نيشتنه‌وه‌ى فڕۆكه ئه‌مريكاييه‌كان به شێوه‌يه‌كى ناياسايى بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ندييه‌كانيان كه‌له هه‌ر وڵاتێك گرتنيانن، وه هه‌روه‌ها دروستكردنى ئه‌و پشتيوانييه مووشه‌كييه كه ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت دروستى بكات له ئه‌وروپا كه خاكى به‌ريتانيا به‌كاري ده‌هێنێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك بنكه‌يه‌ك بۆ ئه‌م به‌رنامه موشه‌كييه كه ئه‌مه‌ش بووه هۆى نيگه‌رانى ڕوسيا. گارديان له‌ڕۆژنامه‌ى گارديان (جاسون بيرك) گاڵته‌ده‌كات و له وتارێكى دا به ناونيشانى (ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه زۆر كه‌من، وه‌كاتى ناردنيان زۆر دواكه‌وتوه) ناردنى (230) سه‌ربازى به‌ريتانى زياده بۆ ئه‌فغانستان بۆ به‌هێز كردنى ده‌ورى ئه‌و هێزه سه‌ربازيه‌ى به‌ريتانيا كه له‌وێ كارده‌كه‌ن . وه بيرك ده‌ڵێت (230 سه‌رباز زياده ده‌نێرێت ، به‌ڵێ ، 230 سه‌ربازى ته‌واو ئه‌مه پێوستى به‌وتارێكى گرنگ هه‌يه له لايه‌ن وه‌زيرى به‌رگريه‌وه، به‌لاَم شه‌ڕكه‌رانى تاڵيبان له‌وه ده‌چێت ئێستا ئه‌وان پێبكه‌نن، به‌ڕاده‌يه‌ك ڕيشيان بجوڵێته‌وه ئه‌وه‌نده به‌هێز پێبكه‌نن. وه بيرك ئه‌و ناڕه‌حه‌تى و ته‌حه‌ديانه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ڕووبه‌ڕوى هێزه‌نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌بێته‌وه له ئه‌فغانستاندا ئيش ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ى كه هه‌فته‌ى ڕابردوو كرايه سه‌ر گرتوخانه‌ى قه‌نده‌هار كه 1200به‌نديان ئازادكرد و سوپاى ئه‌فغانستان نه‌يتوانى هيچ بكات پاش تێپه‌ڕبوونى چه‌ند سه‌عاتێك دواى هێرشه‌كه نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بيرك ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها نوسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و هێزه‌ى كه ده‌نێردرێت ناخرێته ژێركارى سه‌ربازى ته‌واوه، به‌ڵام يارمه‌تى بنياتنانه‌وه‌ى ئه‌فغانستان ئه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كارى ئه‌ندازياريانه‌ى ته‌واويان هه‌يه، وه ئه‌مه‌ش هيچ گۆڕانكارييه‌ك ناكات، وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ناردنى هێزه‌كان زۆر دواكه‌وتووه. وه نوسه‌ر له كۆتايى وتاره‌كه‌يدا پرسيارێك ده‌وروژێنێت (ئايا ئێمه ئاماده‌ي بينينى ئه‌و هه‌موو سه‌ربازه به‌ريتانيانه‌ين كه‌له ئه‌فغانستاندا ده‌كوژرێن، هه‌رچه‌نده گرنگ بێت ئه‌وكاره له‌وێ؟ هه‌روه‌ها پێويسته بڵێين ئه‌گه‌ر به‌ريتانييه‌كان ئاماده‌بن به‌ڵام هاوپه‌يمانه‌كانى جگه له ئه‌مريكا ئاماده نابن.هه‌روه‌ها پرسيارێكى تر ده‌كات ده‌ڵێت: ئايا ئێمه ئاماده‌ين بۆ سه‌رفكردنى ئه‌و هه‌موو پاره‌يه بۆ به‌رهه‌م هێنانى ووزه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئێستاده‌يكه‌ين يان به‌شێوه‌يه‌كى مامناوه‌ندى ده‌يكه‌ين هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر گه‌لى ئه‌فغانستان بكه‌وێت؟ ديلى تله‌گراف: به‌ڵام سه‌روتارى ڕۆژنامه‌ى ديلى تله‌گراف به ناونيشانى (هه‌ڵسه‌نگاندنى زيانه‌كانى ئه‌فغانستان به‌قه‌ده‌ر خۆيه‌تى) وه تيايدا هاتووه (گه‌ڕاندنه‌وه‌ى لاشه‌ى پێنج سه‌رباز له ئه‌فغانستان ڕۆژى ڕابردوو بير‌ى ئه‌و قه‌باره‌يه‌ى ئه‌و زيانانه‌ى كه له‌وێ ئه‌وه‌ى بيرهێنايه‌وه له درێژه‌ى وتاره‌كه‌يدا ده‌ڵێت له ئه‌نجومه‌نى گشتى به‌ريتانى وه‌زيرى به‌رگرى دينز براون بۆ نوێنه‌رانى وتى پێشكه‌وتنێكى زۆرباش به‌ده‌ست هاتووه له بوارى سه‌ربازيدا به‌سه‌ر تاڵيباندا وه‌هه‌روه‌ها له بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شدا گۆڕانكارى به‌رچاوكراوه له ئه‌فغانستان وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رى ده‌ڕوات و ده‌ڵێت ( ئه‌نجومه‌نى گشتى به‌ريتانى كۆده‌نگن له‌سه‌ر پاڵپشتى كردنى له ده‌ورى به‌ريتانيا له ئه‌فغانستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى نيگه‌رانييه ئه‌ندامانى تر‌ى ناتۆ جگه له به‌ريتانيا و ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا، هيچيان نايانه‌وێت هێزبنێرنه باشور كه شه‌ڕێكى زۆر و به‌رده‌وامى تێدايه. هه‌روه‌ها وتاره‌كه ئاماژه ده‌كات به ووته‌ى سه‌رۆك ئه‌ركان جنڕال ريشارد دانات ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕێگه‌يه‌ى كه دێته ڕێگه‌ى هه‌ڵسوڕاندنى كاره‌كانى ئه‌و چالاكيانه‌ى هێزه‌كانى به‌ريتانيا ده‌يكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى ولآت هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان ده‌ڵێن كه سه‌رۆك ئه‌ركان گوازراوه‌ته‌وه له شوێنى خۆى به‌هۆى ئه‌و وتاره‌يه‌وه. تايمز له ڕۆژنامه‌ى تايمزدا برونوين مادوكس موناقه‌شه‌ى به‌هێزكردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كات. به‌هۆى به‌رنامه ناوه‌كييه‌كه‌يه‌وه به وتارێك به‌ناونيشانى (كاتى ناته‌واو كاتى ته‌واوه بۆ به‌هێزكردنى سزاكانى سه‌ر ئێران) كه باسى ئه‌و جياوازيانه ده‌كات كه هه‌وڵى به‌هێزكردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كات. وه مادوكس ده‌ڵێت (گۆردن براون له‌سه‌ر هه‌قه كاتێك ڕۆژى ڕابردوو هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێران كرد سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنى سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ركاتێك ووتى يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌شێوه‌يه‌كى ڕه‌سمى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر وته‌كانى پيشان بدات، به‌ڵام وته‌يه‌كى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م وتانه‌ى گۆردن براون له‌لايه‌ن وته‌بێژي به‌ناوى خافێرسۆلانا بڵاوكرايه‌وه. وه درێژه‌ى ده‌داتآ مادوكس ده‌ڵێت (كێشه‌يه‌ك هه‌يه له پراكتيزه‌كردنى ئه‌و ته‌وقه‌ى كه‌ده‌يانه‌وێت بيكه‌نه گه‌ردنى ئێران به‌شێوه‌يه‌كى ڕاست) ده‌ڵێت (به‌هاى نه‌وت نزيك بۆته‌وه له 140$ بۆ به‌رميلێك، وه ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى جۆرج بوش له كۆتايدايه، وه هه‌روه‌ها جياوازى هه‌يه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت سزاكان جێبه‌جێبكه‌ن، وه ڕوسيا و چين ده‌يانه‌وێت په‌يوه‌ندى بازرگانى خۆيان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌روا بمێنێته‌وه، وه ئه‌ڵمانيا و ئيتاڵيا ده‌يانه‌وێت سزاكان به‌هێزبكرێت به‌و شێوه‌يه‌ى كه به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا ده‌يانه‌وێت. |
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||