و : هۆزیار
سیاسه‌تی ئێسای ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران ده‌بێته هۆی ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ژیرانه‌یه‌و (لێدان و سزا) به‌رجه‌سته ده‌کاو ئاماژه دووباره‌کانی به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت وا پیشانده‌دات که ڕێگای سه‌ربازی زیاتر وا له ئێران ده‌کات چه‌ک و جبه‌خانه‌ی خۆی پڕ بکات له چه‌کی ناوه‌کی، ئایا ئه‌و سیاسه‌ته چییه؟ سیاسه‌تی (لێدان و سزا) ئه‌و سیاسه‌ته ده‌شێ له‌گه‌ڵ مه‌یموندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ نه‌ک وڵاتێکی ڕاسته‌قینه، ئه‌گه‌ر کۆشکی سپی واز له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و بانگه‌شه‌ی گۆڕینی سیسته‌می ئێران بهێنێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ویلایه‌ت یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای وڵاتانی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین و باشوری ئه‌فریقا بکه‌ین،ده‌بینین ئه‌و وڵاتانه پڕۆگرامی چه‌کی ناوه‌کیان هه‌بوو،به‌ڵام به‌هۆی هۆکاری جیاواز جیاوازه‌وه ده‌ستیان لێهه‌ڵگرت،ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو ئه‌و وڵاتانه ببن به خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێرانی به‌کارهێنا له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌شدا به‌کاری بهێنایه.له کاتێکدا سیاسه‌تی (لێدان و سزا) له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا ئه‌مریکا خێرا سیاسه‌تی خۆی گۆڕی و بوو به باشترین هاوڕێ و باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا دروستکرد.
ئه‌گه‌ر له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌که بکه‌ین ده‌گونجێ خه‌یاڵمان به‌لای ئه‌وه‌دا بڕوات که (چین) هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی ڕژێمی ئه‌مریکا ده‌کات،ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا خودی خۆی واز له چه‌کی ناوه‌کی نه‌هێنێت، وه ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه هیچ بنه‌مایه‌کی یاساییان نییه ، هه‌روه‌ک ڕای گشتی ئه‌مریکا ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه ڕه‌تده‌کاته‌وه ئه‌مریکا هه‌وڵده‌دات مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی ئه‌وان و ئه‌مریکا، لێدانی ئاسمانی ئه‌مریکی یان هێرشی ئیسڕائیلی بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران جگه له داوخستنی به‌رنامه ناوه‌کییه‌کانی ئێران شتێکی تریان لێناکه‌وێته‌وه، له هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌مریکا به‌رپرسیاره له وه‌ڵامه چاوه‌رواننه‌کراوه‌کانی ئێران.ئه‌م ڕه‌وشه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نائارمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌تی تره‌وه ناسه‌قامگیری ڕه‌وشی ئه‌فغانستان و به‌رزبونه‌وه‌ی شێتانه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا،له‌م ئه‌نجامه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ڕه‌وشه هێرشکردنه بۆسه‌ر ئێران، ئه‌مریکاو ئیسرائیل زیانی زۆریان به‌رده‌که‌وێت،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریکا ڕێگه به ئێران بدات که ئامانجه‌کانی بێنێته‌دی وه‌ک توانای وزه ناوه‌کییه‌کان نه‌ک چه‌کی ئه‌تۆمی.ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه بدات ئاماده‌یه بۆڕێککه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رج دانانی پێشینه له نێوان هه‌ردوو لا، یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌یی ئێران له وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانێۆم له‌به‌رامبه‌ر لابردنی سزا دارایی و ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانه‌وه.ئه‌م شێوه ئاڕاسته‌یه‌و به‌کارهێنانی نه‌رمو نیانی و ته‌ئیدی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ خواسته‌کانی ئێران له‌به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ناوه‌کی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌و وزه‌یه بۆ چه‌کی ناوه‌کی زیاتر ده‌کات.
لێره‌وه ده‌توانین بڵین هیچ هۆکارێکی باوه‌ڕپێکراو گونجاو نییه بۆ گریمانه‌کردنی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و هیند و پاکستان سه‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ ءێران سه‌ربکه‌وێت؟
هه‌روه‌ها ئه‌و ستاتیجه درێژخایه‌نه‌یه ده‌توانێ ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پراکتیزه‌کردنی ڕۆڵی خۆی له هاوکاری کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له پێناو ئارامبونه‌وه‌ی ناوچه‌ی که‌نداو، ده‌شێ بگه‌ڕێته‌وه به ساڵانی 1979 له هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
جێی خۆیه‌تی ئاماژه به دژایه‌تی کردنی ئێران له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده بده‌ین، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه قاعیده له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هێرشه‌کانی خۆی بۆسه‌ر ئێران زیاتر کردووه.
له کۆتاییدا که کۆتایی نییه پێویسته بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که سزاکانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێران هه‌وڵه‌کانی ئێران له‌زیاتر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازدا په‌ک ده‌خات.ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا، ده‌شی په‌یوه‌ندییه‌کنای نێوان ئه‌مریکاو ئێران بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاستی جاران ئه‌گه‌ر کار له‌سه‌ر ناردنی وزه‌ی ئێران بۆ جیهان بکرێت، بێگومان ئه‌مریکییه‌کان پڕکردنی تانکی ئوتومبێله‌کانیان به پاره‌یه‌کی که‌م پێ باشتره له‌دانی پاره‌یه‌کی زۆر بۆ کۆمه‌ککردن به ململانێیه‌کی گه‌وره‌تر له که‌نداوی عه‌ره‌بی.
نوسینی : بریجینسکی ولیام ئودۆم
سه‌رچاوه : الشرق الاوسط