
بۆشكافيشه‌ر
هه‌ميشه مرۆڤ خوازياره به‌سه‌ر مه‌ترسييه نه‌بينراوه‌كاندا زاڵ بێت، كاردانه‌وه‌ى به ته‌نها ئه‌و كاته دێت كه په‌نجه‌كانى ده‌سوتێت زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانين له ڕێگه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتێكى له‌وجۆره‌وه خۆمان ده‌ربازبكه‌ين له مه‌ترسييه‌كانى پرۆگرام و چه‌كه ناوكييه‌كان، باله سيستمه كۆنه‌وه ده‌ست پێبكه‌ين كه‌له‌لايه‌ن ئه‌مريكا و روسياوه هاتووه‌ته‌كايه‌وه، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه كردنى بڵاو بوونه‌وه‌ى پڕۆگرامى نوكى له‌وه‌ته‌ى كۆتايي به‌جه‌نگى سارد هاتووه، هێشتا كۆمه‌ڵێ مه‌ترسي و هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هه‌ڵده‌گرێت، له‌كاتێكدا ڕاى گشتى نێودوڵه‌تى به شێوه‌يه‌كى گه‌وره و به‌رچاو ئه‌م ڕستيه پشتگوێ ده‌خات مه‌ترسييه‌كانى كۆتاييان نه‌هاتووه و هه‌ر ده‌مێننه‌وه.
بۆ دڵنيابوون له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌مريكا و روسيا عه‌مباره ناوكييه‌كانى خۆيان كه‌مكرده‌وه له 65000 بۆ 26000 چه‌ك، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌يه هێشتاش گه‌لێك زۆره و له ئاستى لۆجيكى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و چه‌كه تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش زياتر له 1000 چه‌كى ناوكى تر بوونى هه‌يه له‌ناو له‌پى ده‌وڵه‌ته ناوكييه‌كانى تر. دوه‌مين هۆكارى نيگه‌رانى بريتىيه له‌و ڕاستيه‌ى كه جيهان له ئاماده‌ييدايه بۆ چوونه ناو قۆناغێكى تازه‌ى ناوكى كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه مه‌ترسيدارتر و چڕتر ببێته‌وه له‌وه‌ى له سه‌رده‌مى جه‌نگى سارد له ئارادابووه. له ڕستيدا هێڵه سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م قۆناغه ناوكييه تازه‌يه هێڵى زه‌قه و بينراون كه بريتين له:
په‌يوه‌ندى نێوان تيرۆرنيزم و چه‌كه ناوكييه‌كان كۆرياى باكورى خاوه‌ن چه‌كى ناوكى ، مه‌ترسي پێشبڕكێى چه‌كى ناوكى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه په‌له‌پيتكه‌ى بريتيه له پڕۆگرامى ناوكى ئێران پێناسه نوێيه‌كه‌ى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌كو سه‌روه‌رى ناوكى، هاوشان له‌گه‌ڵ زياد بونێكى به‌كۆمه‌ڵى ده‌وڵه‌ته ناوكييه بچوك و مامناوه‌ندييه‌كان ئه‌گه‌رى داڕمانى سيستمى گشتى له پاكستانى ناوكى ته‌شه‌نه كردنى ته‌كنه‌لۆژيايي ناوكى سه‌ربازى ناشه‌رعى په‌ره‌سه‌ندنى ته‌كنه‌لۆژياي ناوكى مه‌ده‌نى شه‌رعى وه زيادبونى ده‌وڵه‌تانى ناوكى مه‌ده‌نى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ترسييه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى ناوكى سه‌ربازى به ناوكى كردنى پانتايي ئاسمان هاتنه كايه‌ى پێشبڕکێی چه‌كه‌كان له نێوان هێزه ناوكى يه‌كاندا ديار و كاريگه‌ره‌كان به تايبه‌تى له هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مريكا و روسيا كه زلهێزترين ولاتى ناوكين د‌رك به‌و مه‌ترسيانه ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ له ئارادان وه سبه‌ى دێنه پێشه‌وه كه‌چى هيچ شتێك نه‌كراوه بۆ كۆنترۆڵ كردنى و ئيحتيوا كردنى ياخود نه‌هێشتنى ئه‌و مه‌ترسيانه به پێچه‌وانه‌وه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بووه.
كۆڵه‌كه گرنگه‌كانى رێكه‌وتنى كۆنترۆڵكردنى چه‌كه‌كان روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى په‌ره‌سه‌ندى چه‌كه‌ناوكييه‌كان خه‌ريكن به‌ره‌و داڕمان ده‌چن و هه‌روه‌كو مه‌سه‌له‌ى په‌يماننامه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوكى به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى به‌رپرسيارێتێكه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر ئيداره‌ى بوش كه به‌هۆى كۆتايي پێهێنانى به په‌يمانى دژه چه‌كه باليسيته‌كان به‌ته‌ها لاوازبونى سيستمى كۆنترۆڵكردنى نێوده‌وڵه‌تى چه‌كه ناوكييه‌كانى لێنه‌كه‌وتووه به‌ڵكو ڕه‌وشي مامه‌ڵه كردنى له‌گه‌ڵ په‌يمانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوكييه‌كانى به‌ره‌وخراپتربرد. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيستءيه‌كه‌وه مه‌سه‌له‌ى په‌ره‌پێدانى ته‌كنه‌لۆجياى ناوكى سه‌ربازى يه‌كێكه له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر مرۆڤايه‌تى, به تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌كنه‌لۆجيايه بكه‌وێته ناوده‌ستى تيرۆريسته‌كان به‌كارهێنانى چه‌كه ناوكييه‌كان له‌لايه‌ن تيرۆريستانه‌وه به‌ته‌نها تراژيديه‌كى مرۆڤايه‌تى لێناكه‌وێته‌وه به‌ڵكو بگره جيهان ده‌باته سه‌ر لێوارى جه‌نگێكى ناوكى ده‌ره‌نجامه‌كانى ده‌بن به‌دێوه‌زمه.

مه‌سه‌له‌يه‌كى تر كه به‌هه‌مان ئاست مايه‌ى نيگه‌رانيه دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ى چه‌مكى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ته چونكه به‌ته‌نها نابێته هۆكارى ده‌ركه‌وتنى ژماره‌يه‌كى زۆر له هێزى بچوك و نه‌سه‌قامگرتووى سياسي به‌ڵكو ئه‌و مه‌ترسييه‌ش دروست ده‌كات چه‌كه ناوكييه‌كان بكه‌ونه ناو ده‌ستى تيرۆرسته‌كان واپێده‌چێ ئيتر پاكستان وه‌ك مه‌سه‌له‌يه‌كى په‌راوێزخراو نه‌مێنێته‌وه. ده‌ستپێشخه‌رێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تازه‌كردنه‌وه و پوروپێدانى سيستمى كۆنترۆڵكردنى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردايه‌تى هه‌ردوو زلهێزى ناوكى به‌په‌له و خێرا ئه‌م ئامانجانه و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رده‌مێكى نوێي ناوكى له‌خۆبگرێت بۆ ئه‌وه‌ى سيستمى چه‌ك داماڵين كاريگه‌ربێت پێويسته ئاماژه و نيشانه‌كان له لوتكه‌وه هه‌ڵبقوڵێن واته له ئه‌مريكا و روسياوه، ئالێره‌دا ويستى هێزه ناوكييه‌كان بۆ پابه‌ندبونيان به چه‌ك داماڵين گرنگييه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه، ئه‌م چه‌ك داماڵينه‌ى له په‌يمانى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌كى ناوكى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه.
بۆ ماوه‌ى سێ ده‌هه‌ى ڕه‌به‌ق ئه‌و په‌يمانه به‌ردى بناغه بووه و له‌سه‌ر ڕێككه‌تنى سياسي نێوان ده‌وڵه‌ته ناوكييه‌كان و عه‌يره ناوكييه‌كان بنه‌ماى به‌ستووه ئه‌و په‌يمانه‌ى رێگره له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ته غه‌يره ناوكييه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناوكى و واش له‌ده‌وڵه‌ته ناوكييه‌كان ده‌كات عه‌مبارى ناوكى خۆيان له‌ناوببه‌ن ئه‌وه‌ى مايه‌ى داخه ، ته‌نها به‌شي يه‌كه‌مى ڕێكه‌وتنه‌كه د‌رك به جێ به‌جێ كردنى كراوه كه‌چى به‌شي دووه‌مى هێشتا له چاوه‌ڕوانيدايه په‌يمانى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناوكى هه‌ر به مه‌سه‌له‌يه‌كى پێويست ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت پێداچونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌شي بۆ بكرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كييه‌ى كۆنترۆڵكردنى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌كه ناوكييه‌كان له‌سه‌ر لێوارى داڕماندايه تازه‌ترين كۆنفرانس كه له مايسي 2005 له نيويۆرك به‌ڕێوه‌چوو به‌بێ گه‌شتن به هيچ ده‌ره‌نجامێك كۆتاي پێ هات.
كه‌مءكوڕييه‌كانى په‌يمانى بڵاوبونه‌وه‌ى ناوكى ئاشكرا و به‌رچاون له ناكۆكييه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان په‌يمانى بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌كى ناوكى ڕێگه ده‌دات به په‌ره‌پێدانى هه‌موو ئه‌و توخمه ناوكيانه‌ى پێويستن بۆ به‌كارهێنانى سه‌ربازى به تايبه‌تى پيتاندنى يۆرانيۆم له كاتێكدا پڕۆگرامى راستءڕه‌وانى ناوكى له‌ئارادا نه‌بێت ئه‌مه‌شيان به‌و واتايه‌يه كه‌بۆ پڕۆگرامى چه‌كى ناوكى مه‌سه‌له‌يه‌كى ئه‌منى له‌وجۆره كه‌مءكوڕى تێدايه شتێكى تر كه مشت‌ومڕ هه‌ڵده‌گرێت په‌يوه‌سته به ململانێ ى ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پڕۆگرامى ناوكى ئه‌ويش جياكردنه‌وه‌يه له مه‌سه‌له‌ى گه‌يشتنى سه‌رپه‌رشتانه به ته‌كنه‌لۆژياى ناوكى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌يه پێويستى هه‌ربه نێوده‌وڵه‌تي كردنى مه‌سه‌له‌ى مافى گه‌يشتن به ته‌كنه‌لۆژياى ناوكى بۆ به‌كارهێنانى مه‌ده‌نى ئه‌ويش به پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منيه‌ى له‌ناو په‌يمانى بلآو نه‌بونه‌وه‌ى ناوكيدا هه‌يه و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى چه‌ودێرى كردنى زياترى هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت ببن به به‌شێك له سيستمێكى له‌وجۆره.
سه‌ركرده‌كانى سه‌راپاى جيهان د‌رك به مه‌ترسيه‌كانى سه‌رده‌مێكى تازه‌ى ناوكى ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه چۆن ئه‌و مه‌ترسيانه كه‌م بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئيداره‌ى سياسي بۆ كاركردن به‌شێوه‌يه‌كى لێبڕاوانه له‌ئاراد نييه چونكه ئه‌وله‌وياتێكى سياسي سه‌يرى داماڵينى ناوكى و كۆنتڕۆڵكردنى چه‌كه‌كان ناكات.
پێويسته ئه‌م مه‌سه‌له‌يه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت داماڵينى چه‌كى ناوكى و مه‌سه‌له‌ى ڕێگه‌گرتن له‌بلآوبونه‌وه‌ى پرسي رابردوو نين پێويسته ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه بۆ سبه‌ى
* وه‌زيرى ده‌ره‌وه و جێگرى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا بوو له 1998 بۆ 2005 نزيكه‌ى 20 ساڵيش سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانيابوو.