پارێزهر / کهمال رهزا ئهحمهد
دامه زراوهی دادی وه ك ده سهڵاتێکی سه ربه خۆو جیا له ده سه ڵاته کانی یاسادانان وجێبه جێکردن ،بووه ته ڕاگرو پاڵپشت بۆ هێشتنه وه ی ته رازوی نێوان ئه ودوو ده سه ڵاته و قه واره ی سیاسی ده وڵه ت، ئه مه ش په یوه سته به کارو سروشتی ئه وده سه ڵاته که ئه رکی یه کلایکردنه وه ی ناکۆکیه کان و چاودێری ده ستوری ویاساییبونی هه ڵوێسته کان له ئه ستۆ ده گرێت
بێگومان سه ربه خۆیی دادگاکان یه کێکه له هه ره بنه ما سه ره کیه کانی ده وڵه تی یاساو به بێ بوونی ئه م بنه مایه ئه سته مه بتوانین قسه له سه رده وڵه تی ده ستوری ودامه زراوه یی بکه ین ،هه ربۆیه له ئه زمونی وڵاتانه وه ئه وڕاستیه مان بۆ ده رده که وێت که سه قامگیربوونی سیاسی وڵات و به رده وامبونی سیسته مه سیاسسیه که ی و گه شه کردنی بواره کانی ئابوری وکۆمه ڵایه تی و به هێزبونی سه روه ری یاساو پیاده کردنی دیموکراسی ڕاسته قینه به پله ی یه که م گرێدراوه به بونی ده سه ڵاتی دادوه ری وسه ربه خۆبونی که به شێوه یه ك بتوانێت دوور له هه ژمونی سیاسی وئاینی وحیزبی وکاریگه ری ده سه ڵاته کانی دی کاره کانی به ڕێوه ببات .
به درێژایی فه رمانڕه وایی ده سه ڵاتی سیاسی له م هه رێمه دائه وه ی که هه میشه جێگه ی پرسه و قسه ی له سه رده کرێت ؛سه ربه خۆنه بونی ده سه ڵاتی دادوه رییه ؟ ! ..ئه مه ش له وه وه سه رچاوه ده گرێت که دادگاکان نه بونه ته بڕیارده رو به ئه رکی خۆیان هه ڵنه ستاون ونه یانتوانیوه کاریگه ریان هه بێت له سه رهه لومه رجی هه رێم و خودی ده سه ڵاتی دادوه ری وه ك هه رفه رماگه یه ك یان به ڕێوه به رایه تیه کی دی ده وڵه ت سه یرکراوه و دادوه رانیش وه ك فه رمانبه رێکی ئاسای ڕه فتاریان له گه ڵدا کراوه له ڕووی دابینکردنی ژیانێکی سه قامگیرو ئاسوده و بڕی موچه وگره نتی یاسای بۆ ژیان وئازادیان و گشت بواره کانی دادوه ری مه حکومبوه به بڕیاری سیاسی وحیزبی .
گه ربڕوانینه ته واوی بارود ۆخی هه رێم ئه وڕاستیه مان له لاگه ڵاڵه ده بێت که هه میشه ده سه ڵات ویستویه تی دادگاکان په راوێزبکات وبایه خێکی ئه وتۆیان پێنه دات ونه یانکاته مه رجه عێك بۆ بڕیاردان له سه رهه رناکۆکیه ك که دروستده بێت ،که ئه مه ش زیانیگه یاندووه وبووه ته که لێنێك له ئه زموونی فه رمانڕه واییمان ،ئه مه وێرای ئه وه ی له بیرو ئه ندێشه ی زۆرێك له تاکه کانی ئه م کۆمه ڵگه یه وێنه یه کی دی دروستبووه له سه ردادگاکان که دامه زراوه یه كه وناتوانێت به ئه رکی خۆی هه ڵسێت .
به داخه وه ده بوایه ده سه ڵات هه وڵیبدایه ده سه ڵاتی دادوه ری هاوشانی ده سه ڵاته کانی دی بوایه،به ڵام ئه وه ی ده بینین پێچه وانه یه ،چونکه لێره نه ك نرخ بۆ دادگاکان دانه نراوه به ڵکو ماناکانی داه وڵه تی دامه زراوه یی بوونی نیه و گشت ده سه ڵاته کان قۆرخکراون بۆ حیزب ،ئه مه ش مه ترسیه کی گه وره ی دروستکردووه له سه رئاینده مان که ئه سته مه بتوانرێت ئاینده یه کی گه ش دابینبکرێت گه رهه وڵنه درێت حیزب وده سه ڵاته ده ستوریه کانی ده وڵات له یه کدی جیابکرێته وه ،به واتایه کی دی پێویسته وه زیفه ی حیزب و ده سه ڵاته کانی دیاریبکرێت وبخرێته ژێر چاودێری دامه زراوه کانی وڵات .
بۆیه بۆ ڕزگاربون له م باره ده کرێت پێش هه رکارێك له نێو ڕێکخستنی یاسایی هه رێمدا به ئاشکرا ده ق هه بێت له سه رسه ربه خۆیی ده سه ڵاتی دادوه ری و وسه رجه م پێداویستیه کانی ئه مده سه ڵاته دابینبکرێت ونه کرێت به ده سه ڵاتێکی ڕوکه ش که ته نها ناوو دامه زراوه بێت وکرده وه ی نه بێت ..
خاڵێکی دی په یوه سته به گه ڕانه وه ی رۆڵی دادگاکان بۆ پیاده کردنی مافه سروشتیه کانی ،ئه مه ش واده خوازێت که گشت ده ستێوه ردانێکی حیزبی یان تاکه که سی یا ن سیاسی ڕاگیرێت ودامه زراوه ته قلیدیه کان به ئاگابهێنرێنه وه له وه ی که سه روه ری یاسا خۆی له بونی دادگاکان وملکه چبونی هاوڵاتیان ده بینێته وه بۆ حوکمی یاسا ،هه روه ها ئه رکی حیزبه کانه که هه ڵسن به هه ڵوه شاندنه وه ی ئه ودامه زراوانه ی که کاری دادگاکان ده که ن به نمونه مه کته بی کۆمه ڵایه تیه کان یاخود باره گای حیزبه کان .
دیاره ئاسان نیه هه نگاونان بۆ چه سپاندنی حوکمی یاسا وسه ربه خۆیی دادگاکان به تایبه ت بۆ ئه وکه سانه ی که تائێستاش خۆیان له سه روی گشت که س ودامه زراوه یه کی ده وڵه ت داده نێن، هه ربۆیه ده بنه به ربه ست له به رده م ئه م هه نگاونانه به تایبه ت له لایه ن ئه وکه سانه ی هێزی چه کدارن وخاوه ن هێزو سامانن یان پله و پێگه ی حیزبیان هه یه وبه که مکردنه وه ی ده زانن کاتێك پێیان بوترێت ملکه چی دادگاکان بن ،هه ربۆیه ده بێت گره نتی یاسایی به کرده وه هه بێت بۆ ئه وکه سانه ی له دامه زراوه ی دادی کارده که ن بۆئه وه ی کاره کانیان به یاسایی جێبه جێبکه ن .چونکه له ماوه ی ڕابوردودا هۆکاری سه ره کی له به رده م سه ربه خۆنه بون وکاریگه رنه بوونی دادگاکان له سه ربارودۆخی هه رێم وێڕای هه ل ومه رجی سیاسی به ڵام له هه مانکاتدا ملکه چنه بونی ئه وکه سانه بون که به مه نتقی هێز ده جوڵانه وه وباوه ڕیان به ده سته واژه ی ( یه کسانی گشت هاوڵاتیان له ئه رك ومافدا له به رده م یاسا) نه بووه وهیچ کاتێک ئاماده نه بوون نه ك بێنه به رده م دادگا بۆ کێشه یه ك به ڵکو ڕێگریشبوون له جێبه جێکردنی بڕیاره کانی دادگا ..
بڵاوکردنه وه ی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێوده وڵه تی کان له مه رمافه کانی مرۆڤ وئاماژه دان به پێشێلکردنی ،زه نگێکی مه ترسیدار له سه ربه رده وامبونی حوکمڕانی به وشیێوه یه ئه مه ش له وه وه سه رچاوه ده گرێت که ڕۆڵی دادگا فه رامۆشکراوه و دانه زراوه ی دی هه ڵساو ه به کاری دادگاکان به شێوه یه کی نادروست و نایاسایی .