وه‌رگێرانی : یادگار حه‌مه غه‌ریب
به‌ڵام له ده‌یه‌ی 1960ه‌وه هه‌موو شتێك ده‌ستى به‌گۆران كرد. له 1963دا، رۆژنامه‌نووس و ژنى خانه‌دان له چینی ناوه‌راستى ئه‌مریكا. به‌ناوى بتى فریدان، ئه‌فسانه‌ى ژنانى بڵاوكرده‌وه، ئه‌م كتێبه باسی ژیانى ژنانى چینی ناوه‌راستى ئه‌مریكایی ده‌كرد، ئه‌و ژنانه‌ى دایكانیان ژیانیان له دنیای خه‌ون و خه‌یاڵى ماڵه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاردا به‌سه‌ربردووه له دوو ده‌یه‌ی 1940و 1950. ئه‌م ژنانه خاوه‌نى بروانامه‌ى به‌رزبوون به‌لآم هیچ پێگه‌یه‌كیان بۆ خستنه روویی تواناكانى خۆیان نه‌بوو. فریدان،، كه دڵه‌رواكێ و نا ئارامى ئه‌وانى به (مه‌سه‌له‌یه‌كى بێ ناو) پێناسه ده‌كرد، سه‌رسه‌ختانه به‌رگرى له مافه‌كانى ژنان ده‌كرد بۆ په‌روه‌رده‌كردنى تواناكانیان له‌كاروباره یه‌سود و به‌نرخه‌كاندا، سه‌رهه‌ڵدانى خێرایی بزوتنه‌وه‌ى فیمینیستى قه‌رزارى فریدان بوو، به‌لآم له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌یه‌كى هۆشیارى فه‌تحی بوو هه‌ر ئه‌مه گه‌شه‌ى به ئه‌وكاره توندره‌وانه‌دا له هه‌مو كۆمه‌ڵگادا و به‌شێوه‌یه‌كى ته‌قینه‌وه ئامێز راپه‌رینه‌كانه مافه مه‌ده‌نییه‌كان و خوێ،دكاران و دژى شه‌رى ئه‌و ده‌یه‌یه ده‌ركه‌وتن.
ئه‌گه‌ر چی له‌و رۆژگاره‌دا دیار نه‌بوو، به‌لآم تا كۆتاییه‌كانى ده‌یه‌ی 1960 وسه‌ره‌تاكانى ده‌یه‌یی 1970 ئه‌مه‌ریكییه‌كان ژیانیان شان به‌شانى شۆرشه ئابورى و ره‌گه‌زییه دوولایه‌نه‌كان به‌سه‌ر ده‌برد كه له‌كاتى گۆرانى پێكهاتنى په‌یوه‌ندی ژنان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و ئه‌و چاوه‌رانیانه‌ى كه‌له‌خۆیان هه‌یان بوو. ده‌وڵه‌ت ده‌ستى به‌زنجیره‌یه‌ك ده‌ست پێشخه‌ریكرد هه‌تا ورده‌ورده مافه‌كان و ئیمكاناتیه‌كانى هه‌موو ژنان فاوان بكا. گرنگترین ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییانه به‌ندى حه‌وته‌م (لایحه‌ى مافه‌مه‌ده‌نییه‌كان) بوو كه‌له 1964دا ده‌كراو و كه جیاوازى له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز و نه‌ژاد و ره‌نگ و مه‌زهه‌بی، یان پێگه‌یی نه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه ده‌كرد.
له 1966دا، كۆمه‌ڵێك له ژنان، له‌وانه فریدان، (رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یی ژنان) یان مافه‌كانى یه‌كسانى) ده‌ست پێكرد. له‌نێوان سالآنى 1972 و 1982دا خه‌بات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م چاكسازییه رووبه‌رووى گرژى و ئاڵۆزى بۆ وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى گشتى فراوان ده‌باره‌ى فیمینیزم و رۆڵى ژنان له كۆمه‌ڵگایی ئه‌مریكى دا به‌رِێوه ده‌چوو. بزوتنه وه‌ى ده‌نگدان له‌سیه‌ر (ریفۆرمی مافه‌كانى یه‌كسانى) ئه‌گه‌ر چی سه‌رئه‌نجام تا راده‌یه‌ك به‌ناكا كامڵى مایه‌وه به‌لآم بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه فیمینیزم له‌ژینا ىنه‌ته‌وه‌یی ولآتدا بوونى فه‌رمى هه‌بێت.
له هه‌مانكاتدا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌زۆربه‌ى بابه‌ته‌كانى فیمینیستى رازى نه‌بوون ورده‌ورده مه‌سه‌له‌كانى ژنانیان به‌جدی وه‌رگرت. تاسه‌ره‌تاكانى ده‌یه‌یی 1970، ژنانى خاوه‌ن ماڵ ومنداڵ (بێ گومان له‌كاتى دژوارى دا) ده‌یانتوانى ئیعتبار بۆ ناوى خۆیان دابنێن. ئاره‌زووى جیابوونه‌وه (ته‌لآق) به‌ئه‌نجامدانى كارى هه‌ڵه، ژنان ده‌یانتوانى ئاسانتر له شه‌رى زه‌واجه به‌زۆره‌كان ئازاد بن. جیاوازى له كاركردن یان له په‌روه‌رده و فێركردندا نایاسایی بوو. وه‌هه‌وڵه پۆزه‌تیڤه‌كان بۆ مافی هاتوچۆ و كاركردن و به‌رزكدرنه‌وه‌ى ورده‌ورده‌ى فرسه‌ته‌كانى فێركردن و ئیشی ژنان زیادى كردبوو.
- شه‌پۆلی دووه‌مى فیمینیزم
به‌لام له‌لایه‌ن زۆربه‌ى فیمینیسته‌مانه‌وه، شابه‌یتى ئه‌م قۆناغه نوێیه چالاكیه‌كانى فیمینیشتى یه، كه به‌وه‌یان ده‌وووت شه‌پۆلی دووه‌مى فیمینزم هه‌تا ئه‌وه له خه‌باته‌كانى په‌یوه‌ست به مافی ده‌نگدانى ژنان جیابكه‌نه‌وه، حوكمى (دیوانى بالآ)ى ولآت له 1973دا دۆسیه‌كه دژى به‌كه‌م سه‌یركردن بوو، حوكمى دۆسیه‌كه له باربردنى كرد به یاسایی، ده‌ربرینی یه‌كه‌مین نیشانه‌كانى ده‌ستورى كاركردنى نوێی فیمینیستى بوو كه به‌درێژایی دوو ده‌یه‌یی دواتر ره‌گى داكتا. ئه‌م حوكمه میحوه‌رى خه‌باته‌كانى له وبارى سیاسه‌ت و كاردا ئتراسته‌ى كاروباره ره‌گه‌زییه‌كان كرد.
بێگومان، فیمینیسته‌كان رازى نه‌بوون به‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندییانه، له‌راستیدا زۆربه‌ى ئءه‌وانه به دڵنیاییه‌و ده‌یانووت كه ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی ره‌گه‌زى به‌و مه‌رجانه‌ى پێشووى به‌شدارى یه‌كسانى ژنان ده‌ژمێردران له كاروباره‌كانى تردا. ورده‌ورده به درێژایی دوو ده‌یه‌یی دواتر، كه‌مانا تایبه‌ته‌كان له حوكمه شاراوه‌كانى دۆسیه‌كه‌دا كه‌وته به‌ر ره‌خنه و سنورداركردنى، فیمینیسته‌كانیش پشتى ئه‌م مافه‌ى ژنیان گرت. له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان بۆ مافی له باربردندا وه‌ك یه‌كێك له مافه بنه‌ره‌تیه‌كان، كه هاوشێوه‌ى هه‌مان ئه‌و مافانه بوو كه به (راگه‌یاندنى مافه‌كانى به‌هاولآتی بوون) ده‌به‌خشرا. به‌لآم به‌هه‌مان شێوه‌ى كه هه‌ندێك له فیمینیسته‌كان دواتر پشت راستیان كرده‌وه، خه‌باته‌یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كان له رێگایی مافى له‌باربردن ورده‌ورده ده‌بووه هۆی بێئاگایی ژنان له مه‌سه‌له‌كاى تر و كه‌لێنى نێوان فیمینیزم و سه‌نجدان له‌مه‌سه‌له‌كانى ژنانى فراوانكرد.
شه‌پۆلی دووه‌مى فیمینیزم، ئه‌گه‌ر چی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا زیاتر له‌هه‌ر ولآتێى تر ئاماده‌ی سیاسی و كاریگه‌رى گشتى له سه‌ربوو، به‌لآم هه‌رگیز بزوتنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌مریكیه‌كان نه‌بوو. ولآته جۆراوجۆره‌كانى ئه‌وروپاش شه‌پۆلی دووه‌مى بزوتنه‌وه‌كانى فیمینستى تایبه‌ت به‌خۆیان به‌رهه‌مهێنا كه‌له‌لایه‌نى قه‌واره‌و بایه‌خه‌وه جیاواز بوون. شه‌پۆلی دووه‌مى فیمینیزم له فه‌رنه‌سا زۆر سه‌رنج راكێش بوو، چونكه دیارترین به‌شی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه شێوه‌یه‌كى تا راده‌یه‌ك زانستى و ئه‌ده‌بی هه‌بوو، وه‌پێداگرى سه‌ره‌كى ئه‌وه له‌سه‌ر پێگه‌ى ناه‌وندى ژنان له كلتور‌و له‌سه‌ر ده‌رونناسی بوو. فیمینزمی فه‌ره‌نسی روویه‌كى فراوانى له ئه‌نجومه‌نه‌كانى رۆشنبیرانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و به‌ریتانیا به ده‌ست هێنا. به‌لآم كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆره‌پانى پێگه‌ى سیاسی و ئابورى ژنان نه‌بوو.
گرنگترین كاریگه‌رى شه‌پۆلی دووه‌مى فیمینیزمله‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا شاراوه بوو. (رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان) بریاریدا كه ساڵه‌كانى 1975تا 1985 بكرێت به (ده‌یه‌ی ژن). وه‌كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌رده‌وامى بۆ پله‌و پایه‌كان و پێگه‌ى ژنان و پێداویستیه‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا دروست كرد.
سه‌رنجدان له مه‌سه‌له‌كانى ژنان به‌م شێ,ه‌یه له نێوان كه‌لتوره‌كاندا جێی دوودڵى و گومانى نه‌هێشته‌و كه فیمینیزم ده‌ركه‌وته‌یه‌كى تا راده‌یه‌ك تا یبه‌ته له ئه‌وروپایی راۆژئاوا و له‌وانه‌یه زیاتر له هه‌مووى ئه‌مریكی بێت. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، ژنانى ولاتانى غه‌یره رۆژئاوا خۆراده‌گرن له به‌رده‌م فشاره ناكۆتا قورسه‌كاندا تا ژنانى ولآتانى رۆژئاوا، له‌زۆر لایه‌نیشه‌وه پابه‌ندن به‌باشبوونى بارودۆخی ژننا. به‌لآم به‌گشتى ئاگادارن كه فیمینیزمى رۆژئاوا چۆن له دڵى كه‌لتورێكدا كه‌له خودى ئه‌وانه‌دا نی یه گه‌شه‌ى كردووه. زۆربه‌ى ئه‌وانه له نێوان ئاره‌زوویان بۆ باش بوونى بارودۆخی ژنان و وه‌فادارییان بۆ كه‌لتورى خۆیان هه‌ست به ناكۆكی زۆر ده‌كه‌ن. زۆربه‌ى ژنان حه‌ز ده‌كه‌ن بۆ باش بوونى بارودۆخی خۆیان سه‌رقاڵ بن به شێوه تایبه‌ته‌كانى چالاكییه‌كانى خۆیانه‌وه و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانى خۆیان دیاری بكه‌ن.
ئه‌وان زۆر جاریش هه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان فیمیزمى رۆژئاوا و ئیمپریالیزمى ئابورى كه‌لتورى رۆژئاوا ده‌كه‌ن، ئه‌م كاردانه‌وانه پیشان ده‌ده‌ن كه فیمینزیمى رۆژئاوا چ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌سك و تروسكی به‌فراوان بوونى سیاسی و ئابورى تایبه‌تى رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت به دیموكراسی و سه‌رمایه‌دارى پیشه‌سازی یه‌وه هه‌بووه.
- تێرواننێكى جیهانى
شۆرِشی ئابورى و ره‌گه‌زى كه‌له ده‌یه‌یی1960دا ئاراسته‌ى ژنانى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و تاكگه‌رایی له جیهانی رۆژئاواداگۆرِی، كاریگه‌رى له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا هه‌بووه. فیمینیزم پێگه‌یه‌كى گرنگى له مه‌یدانه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى گشتى دا هه‌بووه و به‌رهه‌مى ئه‌و هه‌ولآنه‌یه كه بۆ باشبونى بارودۆخی ژنان به‌تایبه‌ت له ئاسته‌كانى پێشبركێدا شان به‌شانى له‌گه‌ڵ پیاواندا به‌كارده‌هات. فیمینیسته‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، به تێپه‌رینی كات ژنیان سه‌رخست بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى یه‌كسانى له بواره ره‌سمییه‌كاندا له‌لایه‌نى ئیمكانیات و به هاولاتى بوونه‌وه, هه‌ستیان به‌م خاڵه‌ش كردووه كه یه‌كسانى بنه‌ره‌تى به‌و شێ,ه‌یه له فێڵێك زیاتر هیچی تر نی یه. له‌به‌رهه‌مان هۆ ئاراسته‌ى خۆیان له پێش هه‌موو شتێ:ه‌وه به‌مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به‌تایبه‌تمه‌ندییه ره‌گه‌زى و كه‌لتورییه‌كانه‌ووه به‌سته‌وه.
فیمینیزمى ئێستا له‌وانه‌یه له پێش هه‌موو شتێكه‌وه خۆیان راسته‌وخۆ یه‌كسه‌ر به‌باته‌كانى وه‌ك توندوتیژى و به‌دره‌فتارى به‌رامبه‌ر به ژنان، ده‌ست درێژى سێكسی و پێشێلكردنى مافه‌كانى ره‌گه‌زى خۆیان و بایه‌خدان به‌ره‌گه‌زى ژنان و مه‌سه‌له‌كانى تایبه‌ت به ژنانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. له‌ه‌مان كاتدا، ئه‌و گروپه تایبه‌تمه‌ندانه‌ى فیمینیسته‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێ:ى تایبه‌ت خۆیان به مه‌سه‌له‌كانه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن: مه‌زهه‌ب و ژیانى ژینگه و جودا خوازى هاوره‌گه‌زى ژنان. ئه‌م زۆربوونه‌وه‌ى جۆره‌كانى فیمینیزم ده‌ربری ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى خه‌ڵكى به‌چاوێكى پرِبایه‌خه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كانى ژنان ده‌كه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه رێكه‌وتنێك كه شتێ:ى پۆزه‌تیڤبه‌رهه‌م بهێنێت بوونى نی یه.
زۆرروون و ئاشكرایه كه له‌سه‌ر تاسه‌رى جیهاندا، گۆرانه ئابوورییه‌كان په‌یوه‌ندییه ته‌قلیدیه‌كانى ژنان به كۆمه‌ڵگاوه له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌گۆرن. فیمینیزم بۆ یه‌كمجار له وه‌لآمى یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وته‌كانى ئه‌م گۆرانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا به تایبه‌ت شۆرشه گه‌روه‌كانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یپه‌م. گۆرانه‌كانى سه‌رده‌مى ئێمه ده‌ربری ئه‌وه‌ن كه ته‌مه‌نى ئه‌و قۆناغانه‌به زووی به‌سه‌ر ده‌چێت، یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئه‌و قۆناغانه به‌ده‌ستى ئابورى جیهانى دوایی پیشه‌سازى به‌گشتى ده‌گۆرِێت. ئه‌گه‌ر فیمینیزم، به‌پله‌ى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌ى هه‌ڵهاتنى ئامانجه‌كانى ژن بێت بۆ گه‌یشتن به پێگه‌ى ته‌واوى تاكگه‌رایی كه بۆ خۆی به‌رهه‌مى سه‌رمایه‌دارى و دیموكراسییه، پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و تاكگه‌راییه له‌ناو بچێت، له‌وانه‌یه فیمینیزمیش به‌ئاسانى رۆحی ه‌رنه‌چێت. سه‌ره‌را ئه‌مه، ئه‌كه‌ر چی مه‌سه‌له‌كانى ژنان رۆژ به‌رۆژ زیاتر له جاران له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا بایه‌خى پێده‌درێت، به‌لآم توانایی مانه‌وه‌ى فیمینیزم له‌لایه‌نى گشتى ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه و ئاشكرابوونوى ئه‌وانه له‌وانه‌یه به‌هه‌مان دڵنیایی نه‌بێت.
سه‌رچاوه: دایره المعارف دموكراسی، جلد دوم، سیمور ماتین لیسپت، ترجمه فارسی به‌سرپرستى كامران فانى – نور الله مرادىـ، تهران 1383 ل 1016 -1021.