|
ناحیه‌ی شۆڕش و کێشه‌ی سه‌نته‌ری ژنان
Saturday, 03.08.2008, 10:29am (GMT)
لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانى چه‌مچه‌ماڵ : ئه‌و كۆمپانیایه‌ى پرۆژه‌كه‌ى پێ سپێردراوه كێشه‌ى یاسایى هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا
پشتوان محمد
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشوو به‌رێز ( عمر فتاح ) له به‌روارى 5/9/2005 به داواكاریه‌كى لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانى چه‌چه‌ماڵ و مه‌ڵبه‌ندى پێشووى چه‌مچه‌ماڵ ( سیروانى كوێخا نجم ) و قائم قام داواكرا كه سه‌نته‌رێكى ژنان له ناحیه‌ى شۆرش دروست بكرێت . چونكه له سنورى چه‌مچه‌ماڵدا چه‌ندین كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تێدا روو ئه‌دات
به‌رێز ( عمر فتاح ) یش دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و داواكارییه بڕیاری دا كه‌سه‌نته‌رێك بۆ ژنان دروست بكرێت له‌ناحیه‌یی شۆڕش دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره كه (دوو ساڵ وسێ مانگی )به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه ته‌نها بناغه‌كه‌ی دروست كراوه‌و وه‌كو ئاسه‌وارێك ده‌بینرێت ، ئه‌م پرۆژه گرنگه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌شی پرۆژه تایبه‌ته‌كان به‌ناوی (سه‌نته‌ری گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وڕێنمایی ژنانی كوردستان ) كه‌وته قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه وه بڕى بودجه‌ى (47500 ) دوَلارى بۆ ته‌رخان كرا و ماوه‌ى پرۆژه‌كه‌ش ته‌نها ( 12 ) مانگى بۆ دانرا بۆ ته‌واو بونى پرۆژه‌كه , پرۆژه‌كه‌ش درا به كۆمپانیاى ( دنا ) ى ئێرانى به‌ڵام تا ئێستا پێناچێت هیچ به‌ر پرسێك به‌دوادا چونى بۆ كردبێت . جگه له هه‌وڵدانێكى زۆرى لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانى چه‌مچماڵ بۆ داواكردن له جێبه‌جىَ كردنى ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ڵام تائێستا هیچ جۆره وه‌ڵامێك سه‌باره‌ت به‌و سه‌نته‌ره نه‌دراوه‌ته‌وه . سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى و جێبه‌جىَ نه‌كردنى پرۆژه‌كه سه‌ردانى ( مریه‌م محمد )لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانى چه‌مچه‌ماڵم كرد بۆ چه‌رموو رایگه‌یاند . بوونى سه‌نته‌رێكى ژنان له‌م سنووره‌دا پێویسته چونكه ئێستا سنوره‌كه‌مان به‌ره‌و فراوان بون ده‌چێت له هه‌ر جێگایه‌كیش مرۆظ هه‌بێت بێگومان كێشه‌ش ده‌بێت وه پێویسته جێگایه‌كیش هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان . سه‌باره‌ت به را‌گرتن و دوا كه‌وتنى پرۆژه‌كه لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانى چمچماڵ ئاشكراى كرد ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه كارى درووست كردنى ئه‌م پرۆژه‌ى پێ سپێردراوه كێشه‌ى یاسایى هه‌یه له گه‌ڵ حكومه‌تدا . مریه‌م محمه‌د لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانى چه‌مچه‌ماڵ داواى له به‌رپرسانى قه‌زاكه كرد كه هاوكاریان بكات بۆ ته‌واو كردنى ئه‌و پرۆژه گرنگه چونكه چه‌ند جارێك داوایان كردوه بۆ جىَ به‌جىَ كردنى به‌ڵام بێ سود بووه . به ته‌واو بونى ئه‌ۆ پرۆژه‌یه سودێكى باش به ژنانى سنوره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت
|