
پارێزه‌ر: ئارام ساڵح محه‌مه‌د
زه‌واج ئه‌و پڕۆسه‌يه‌يه كه‌زۆرينه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌ركاتێكيش ته‌ڵاق دێته پێشه‌وه‌و ده‌بێته به‌ربه‌ست پێويسته هه‌ڵوێسته‌يه‌ك بكه‌ين و بگه‌ڕێينه‌وه بۆ رابردوو، واته گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌يركردنى جۆر‌و مه‌رج و كايه مه‌عريفى و ئه‌قڵانى و پێداويستييه هه‌ستى و رۆحييه‌كانى نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ر، لێره‌شه‌وه ده‌ڵێين زه‌واج ئه‌وپڕۆسه زيندووه‌يه كه‌پێويستى به‌تێركردنى ئه‌قڵ هه‌يه بۆ لێتێگه‌يشتن و شيكردنه‌وه‌و بڕياردان لێى، واته بڕياردان بۆچوونه ناو پڕۆسه‌گه‌لێكى ئاوه‌ها گرنگ و چاره‌نووس ساز پێويستى به‌ئه‌قڵاندنى پرۆسه‌كه هه‌يه له‌چه‌ندين لايه‌نه‌وه ئه‌وكاتيش بڕياردان له‌سه‌رى، له‌پڕۆسه‌ى زه‌واجدا گه‌ڕانه‌وه بۆئه‌وديوى سنووره‌كان بۆئه‌وديوى ناديارييه‌كان پێويست و گرنگه، هێنده‌ى گرنگيدان به‌ئه‌قڵ بۆ بڕياردان له‌سه‌ر دروستى زه‌واج و سه‌ركه‌وتنى پێويستييه‌كى حه‌تمييه به‌نيوهێنده‌ى ئه‌مه سۆز پێويست نييه، چونكه هه‌رشتێك سه‌رچاوه‌ى له‌سۆزه‌وه گرتبێت زياتر قابيلى گۆڕانكارييه وه‌ك له‌ئه‌قڵ، به‌ده‌ر له‌مه‌ش سۆز هه‌ستێكه له‌ئه‌نجامى په‌يوه‌ستبوون و تێكه‌ڵاوبوونه‌وه دروستده‌بێت، زۆرينه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ده‌بنه هاوسه‌رى يه‌كترى له‌ڕێگه‌ى رێكه‌وت و كه‌سانى ده‌وروبه‌ره‌وه يه‌كترى ده‌ناسن كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى پێشينه‌ى سۆزداريان نه‌بووه كه‌چى پاشترش ده‌بينين له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ده‌بنه هاوسۆزى يه‌كتر، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى دروستبوونى سۆزه به‌تێكه‌ڵبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه له‌چوونه ناو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيريدا سه‌رپشككردنى ئه‌قڵه‌و به‌شداري پێكردنێكى كارايه‌تى له‌پرۆسه‌كه‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ين له‌دادگاى بارى كه‌سێتيدا ده‌بينين هێنده‌ى كێشه‌كان و جيابوونه‌وه‌كانى نێوان هاوسه‌ره‌كان هۆكاره ماددييه‌كانه به‌نيو هێنده په‌يوه‌ستبوونه رۆحى و ويژدانى و ئه‌قڵانى و مرۆڤايه‌تييه‌كان نييه؟!
زه‌واج چه‌ندين لايه‌ن له‌خۆده‌گرێت بۆيه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌زه‌واجدا پێويسته ئه‌و دوولايه‌نه به‌باشى يه‌كترى بخوێننه‌وه‌و راستگۆييه‌كى ته‌واوه‌تى هه‌بێت له‌نێوانياندا له‌مه‌رحه‌له‌ى پێش زه‌واجدا،پاش ئه‌مه‌ش پێويسته گونجاندن له‌نێوانياندا تائه‌و راده‌يه بێت كه‌هه‌ست بكه‌ن ده‌توانن ژيانێك له‌خۆشه‌ويستى و ته‌بابوون دروستبكه‌ن و تاڕاده‌يه‌كى باش يه‌كترييان قبوڵبێت له‌سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى ژيانه‌وه، چونكه زه‌واج بريتييه له‌ته‌نازولكردن له‌چه‌ند مافێك، واته چ كوڕ چ كچ بۆئه‌وه‌ى له‌ژيانى هاوسه‌رێتياندا خۆشبه‌خت و ئاسووده‌بن پێويسه ببه‌خشن، كوڕ ته‌نازول ده‌كات له‌هه‌ندێ ماف كچيش به‌هه‌مان شێوه، له‌ئه‌نجامى ئه‌م دوو به‌خشين و ته‌نازولكردنه هاوسه‌نگى په‌يدا ده‌بێت كه‌ئه‌م هاوسه‌نگييه ئاسووده به‌خشى خێزانه‌كانه‌و خۆشبه‌ختى و به‌رده‌وامى به‌زه‌واج ده‌به‌خشێت و خێزان له‌دووبه‌ره‌كى و ناخۆشى و جيابوونه‌وه ده‌پارێزێت، پێموايه هه‌ر خێزانێك ئه‌م به‌خشين و هاوسه‌نگييه‌ى تێدانه‌بێت ئه‌وا ژيان له‌م خێزانه‌دا ناگاته پله‌ى باڵا‌و له‌لووتكه به‌رزه‌كانى جوانى و مانا به‌نرخه‌كانى پێكه‌وه ژياندا گوزه‌ر ناكات.
بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وامبيت له‌په‌يوه‌ندى هاوسه‌رگيرى و له‌چڵ و پۆپى سه‌ركه‌وتندا سه‌ماو رێگوزه‌ر بكه‌يت پێويسته كه‌سى به‌رامبه‌ر كه‌هه‌ڵيده‌بژێرى بۆ هێنانه ژيانى خۆته‌وه تاڕاده‌يه‌كى زۆر مه‌رجى(هاوتايى) له‌نێوانتاندا هه‌بێت، مه‌رجى هاوتايى هه‌ر له‌ئاستى رۆشنبيرى و ئاستى تێگيشتن و بيركردنه‌وه‌و تواناى ماددى و زۆر جۆرى تر له‌هاوتابوون كه‌ئه‌مه ئه‌و دوو كه‌سه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى راگۆڕێنه‌وه‌وه له‌يه‌كترى بگه‌يه‌نن و تێبگه‌ن، به‌ڵام لێره‌شدا ريزپه‌ڕ هه‌يه‌و شته‌كان ره‌ها نين، چونكه هه‌ندێك جار ئاستى خوێنده‌وارى كارناكاته سه‌ر مه‌رجى هاوتايى واته مه‌رج نييه هه‌موو خوێنده‌وارێك رۆشنبيربێت و هه‌موو نه‌خوێنده‌وارێك ناڕۆشنبيربێت،چونكه ده‌بينين به‌شێك له‌وانه‌ى كێشه‌ى خێزانييان هه‌يه پله باڵاكانى خوێندنيان ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزيان هه‌يه، راسته خوێندن و خوێندنه‌وه كاريگه‌رى له‌سه‌ر مرۆڤ دروستده‌كات، به‌لآم هه‌ندێك جار، كێشه‌يه‌كى بچووكى خێزانى پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت؟!
به‌ڵام نكۆڵيش له‌وه ناكرێت كه تاڕاده‌يه‌كى زۆر‌و كاريگه‌ر زۆر جار گره‌نتى سه‌ركه‌وتنى پڕۆسه‌كه ده‌كات، زه‌واج پڕۆسه‌يه‌كى ته‌واو گشتگيره‌و خوێندنه‌وه‌ى لايه‌نى به‌رامبه‌رو ده‌ستنيشانكردنى بۆ ژيانت پێويستى به‌لێكدانه‌وه‌ى چه‌ندين لايه‌ن هه‌يه هه‌ر له‌سروشتى به‌رامبه‌رو خێزانى و قه‌ناعه‌ت و توانا‌و كه‌سايه‌تى و تێڕوانينى به‌رامبه‌ر بۆ ژيان، زانينى ئه‌م لايه‌نانه‌و به‌راوردكردنێكى ورد به‌خودى خۆت و تواناى چه‌ندێتى هه‌ڵكردنت له‌گه‌ڵ ئه‌و خاسييه‌تانه‌دا پێوه‌رێكى گرنگه بۆ ده‌سنيشانكردنى پێشينه‌ى ئه‌نجامى زه‌واجه‌كه‌ت، پاش ئه‌مه بڕياردان بۆچوونه ناو پرۆسه‌كه يان نه‌چوون.
به‌دڵنياييه‌وه ده‌ڵێم هيچ دوو هاوسه‌رێك نييه له‌ژياندا(100%) هه‌موو تێڕوانينێك و بيركردنه‌وه‌يه‌كيان بۆ ژيان و ده‌ووروبه‌ر وه‌ك يه‌ك بێت، به‌ڵام تازياتر له‌يه‌كتر نزيكبن ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنيان له‌زه‌واجدا زياتر ده‌بێت و ئاسووده تر ده‌بن و كێشه‌يان كه‌متر ده‌بێت.
بۆيه بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ته‌ندروستمان هه‌بێت، پێويسته هه‌موومان هاوسه‌رگيرييه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌ساسى لێكتێگه‌يشتن و لێكنزيكبوونه‌وه‌و گونجان و راستگۆيى ئه‌نجامبده‌ين بۆ به‌رده‌وامى دانمان به‌ژيان و دووركه‌وتنه‌وه‌مان له‌جيابوونه‌وه ئه‌مه‌ش به‌خستنه‌كارى ته‌واوه‌تى ئاوه‌زو دووركه‌وتنه‌وه‌مان له‌چاولێكه‌رى و چاونه‌بڕينه شته ماددييه‌كان و دانه‌نانيان به‌مه‌رج و كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تى له‌هاوسه‌رگيريدا له‌پێناوى راستگۆ بوونمان له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمانداو پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه كه‌ماندا به‌پێكه‌وه‌نانى خێزانى به‌هێزو بونيادنه‌ر.