
هه‌ردی عه‌لی
ئه‌م پرسیاره به‌چه‌ندین شێوازی جیاواز وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له وه‌ڵامه‌كان بۆ ئه‌وه چووه كه ژنان له ژێر فشارێكی گه‌وره‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هێجگار ناخۆشدا ده‌گه‌نه ئه‌و بریاره‌ی كه خۆیان بسوتێنن، هه‌ندێكی تر ده‌یبه‌ستنه‌وه به ته‌فسیرێكی ئاینی گوایه شه‌یتان چووه‌ته بن گوێیان، به‌لای هه‌ندێك كه‌سی تره‌وه ژنان له بێ ئیراده‌یی و ته‌سلیم بوون به چاره‌نوسێكی نادیاره بریاری خۆ سوتاند ده‌ده‌ن.
خۆسوتاند بریتیه له جۆرێك له خۆكوشتن(أنتحار) ئه‌م دیارده‌یه مێژوویه‌كی درێژی له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، هه‌موو جۆره خۆكوشتنێك له‌لایه‌ن خودی مرۆڤه‌كه‌وه بریتیه له ئینتحار، به‌ڵام خۆكوشتنێك به ئاگربه‌ردان له جه‌سته به‌وه‌ی هه‌موو جه‌سته به‌یه‌كه‌وه رووبه‌روی ئازار و ئێشێكی گه‌وره‌بێته‌وه، كه زۆركات ئازاره‌كانی جه‌سته ده‌بێته قیژه‌یه‌كی گه‌وره چه‌ندین ڕه‌هه‌ند له پشتیه‌وه ئاماده‌ن، چه‌ندین پرسیاری وه‌لآم نه‌دراوه سه‌رده‌ردێنن، له راستیدا ئه‌م جۆره خۆكوشتنه وه‌ك ئه‌وه نییه كه‌سه‌كه فیشه‌كێك بنێت به‌سه‌ری خۆیه‌وه ده‌ست به‌جێ بمرێت، یان ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر چنگێك حه‌ب بخوات و به‌ئازاری سكێك بمرێت یان ده‌یان جۆری تری خۆكوشتن كه له‌ناویاندا خۆسوتاند له هه‌موویان كاریگه‌رتر و ئازاربه‌خشتره! به‌لآم بۆ؟
بۆچی مرۆڤ له ڕه‌گه‌زی مێ ده‌گاته ئه‌و باوه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگیشدا عه‌زابێكی قورسی جه‌سته بدات، به‌ڵام بۆ مرۆڤ له‌گه‌ڵ مه‌رگیشدا جه‌سته ئه‌شكه‌نجه‌بدات؟ بۆ له‌گه‌ڵ دواهه‌مین ساته ناخۆشه‌كانی ژیاندا به ناخۆشترینیان كۆتایی پێبهێندرێت؟ چ فرمانێكی ئه‌قڵییه ئه‌م جه‌سته‌یه ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ورترین و به‌رزترین قریشكه؟ چ لێكدانه‌وه و ته‌نگه‌شه و كێشه‌یه‌كه مرۆڤه‌كان به‌و جۆره مردنه لێی هه‌ڵبێن؟ له‌راستیدا خۆسوتاند ده‌یان پرسیار و گومان ته‌فسیری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مانم ده‌خاته پێش ده‌م، وه‌نبێ مردنه‌كانی تر ڕه‌حمكردن بێت به جه‌سته، به‌ڵام خۆسوتاند سزایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری جه‌سته‌یه، سزایه‌كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌یه‌كه‌وه بینۆشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت مرۆدن بۆ ئه‌م جه‌سته‌یه به‌س نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سانتیمه‌تری رۆح به‌ره‌و ئاسمان ده‌بێت جه‌سته دواهه‌مین و ناخۆشترین ئازاری پێ به‌خشرا بێت...
ئالێره‌وه تێده‌گه‌ین كه‌یسێكی قورس و گران و ئاڵۆز نه‌بێت ژنان ناگه‌یه‌نێته ئه‌و باروه‌ری ده‌بێت خۆی بسوتێنێت؟ به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: داخۆ مردن یان راستر مردنێك كه هه‌موو جه‌سته‌ی تێدا عه‌زاب بدرێت چاره‌سه‌ری قه‌یران و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كان ده‌كات؟
له راستیدا هه‌رگیز مردن و خۆسوتاندن و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ خۆكوشتن چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو قوڵكردنه‌وه و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی كێشه‌كانه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م كاره كاتێك ده‌گاته قۆناغی خۆكوشتن كه نه‌فه‌سێك نامێنێك بۆ گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن و لێبورده‌یی، دروست نه‌بوونی ئه‌و سێ پرۆسیجه‌ره وا ده‌كات هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و خۆكوشتن بنرێت، له راستیدا غیابی رۆشنبیری ده‌رباره‌ی ژیانی خێزانی و هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه و بڵانسی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه له رووی مافه جه‌نده‌ریه‌كانه‌وه دووباره هۆكارێك بۆ نه‌بوونی پردی په‌یوه‌ندی تێگه‌یشتن و به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م ئینتحاردا.
ڕه‌گه‌زی مێ به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌م رووداوه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، رووداوێك له‌به‌رده‌م هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵیدا ده‌كه‌وێت. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه دروسته له په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه ده‌ستپێبكرێت، په‌روه‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و خۆشه‌ویستی بۆ ژیان دابمه‌زرێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیخوازی و ته‌ریككردنی ڕه‌گه‌زی مێ له هه‌موو مافه‌كانیان، گرنگه له خێزاندا گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن و مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی تاكه‌كان خێزان به‌ده‌ستی خۆیان بێت، له راستیدا ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه گرنگه سه‌رچاوه‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ ناو قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرنگه ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی بۆ داكۆكی له مافی ژنان خه‌بات ده‌كه‌ن له پێشدا كێشه‌ی خۆسوتاندنی ژنان بكه‌ن خه‌می یه‌كه‌میان چونكه ئه‌م كێشه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ریشه‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه و هه‌موو ساتێك ئاماده‌یه خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه.