پارێزه‌ر: ئارام ساڵح محه‌مه‌د
سه‌ره‌ڕاى جیاوازى جۆراو جۆر‌و كاریگه‌ر له‌نێو پیاوانى هه‌موو جیهاندا به‌جیاوازى ره‌گه‌زو ئاین و ئایدیا‌و عورف و عاده‌ت و كلتووره جیاوازه‌كانه‌وه، به‌ڵام تاكه‌شتێك كه پیاوان تاڕاده‌یه‌كى زۆر له‌سه‌رى هاوڕان بریتییه له‌باڵاده‌ستى پیاو و به‌لاواز سه‌یركردنى ژنان، پیاو له‌خێزاندا له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى تر زیاتر ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه خێزانه‌كانیش وا منداڵه‌كانیان راده‌هێنن كه‌قبوڵى سیستمى باڵاده‌ستى نێر بكه‌ن، كه‌بێگومان ئه‌م به‌هایانه بنه‌ماو پێوه‌رێكیان له‌پشته‌وه‌یه كه‌ئه‌ویش یاسا‌و رێسا كانن، چونكه ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت و پێى ئاشناین ئه‌وه‌یه كه‌ماوه‌یه‌كى كه‌مه له‌هه‌ندێك كۆمه‌ڵگادا ژنان به‌مافه‌كانى موڵكایه‌تى و ته‌ڵاق و مافى ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن ئاشنابوون، بێگومان رێگه‌دان به‌هه‌موو كردارێك یان هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێك به‌هه‌ریه‌كێك له‌چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ له‌ڕێگه‌ى یاساوه ده‌بێت بۆیه هه‌رلێره‌شه‌وه ئه‌ركێكى قورس و گران و به‌رپرسیارێتییه‌كى گه‌وره له‌ئه‌ستۆى داڕێژه‌رانى یاسادایه به‌وه‌ى كه‌پێویسته به‌ئاگابن له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و له هاوڵاتیان و ژنانیش وه‌كو به‌شێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵگه نه‌ك ته‌نها به‌پێدانى مافه‌كانیان، به‌ڵكو پاراستنیان له‌هه‌ر ده‌ستدرێژى و توندوتیژییه‌ك كه‌ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌یاساو دانانى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ژنان و پاراستنیان له‌هه‌رجۆره توندوتیژییه‌كى ماددى و مه‌عنه‌وى، به‌تایبه‌تى له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كه ڕوپۆشكراوه به‌داب و نه‌ریتێكى توندوتیژو بێبه‌شكردنى ژنان له‌هه‌ندێك مافى گرنگ و بنه‌ڕه‌تى، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژوو بده‌ینه‌وه ده‌بینین توندوتیژى و پێشێلكردنى مافه‌كانى ژنان ریشه‌یه‌كى زۆر كۆنترى هه‌یه له‌وه‌ى كه‌ده‌یبینین، ئه‌گه‌ر له‌سوێندخواردنى زه‌ماوه‌ندى مه‌سیحییه‌كان ورد ببینه‌وه تێبینى جێگیربوونى بنه‌ماكانى پیاو سالارى ده‌كه‌ین، چونكه كه ژنه‌كه سوێند ده‌خوات ده‌ڵێت: به‌ڵێنى خۆشه‌ویستى و پارێزگارى و ملكه‌چى ده‌ده‌م، به‌ڵام مێرده‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه سوێند ده‌خوات كه‌خۆشى بوێت و بیپارێزێت.
رۆسۆ ده‌ڵێت(ژن نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها ساتێكیش بێت هه‌ست به‌وه بكات كه سه‌ربه‌خۆیه، پێویسته ترس حوكمى بكات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵدانى بۆ ئه‌نجامدانى زۆر زانیینه سروشتییه‌كه‌ى و ببێته كۆیله‌و نازدار بۆئه‌وه‌ى خۆى بكاته شتێكى ئاره‌زوو هه‌ژێن و هاوڕێیه‌كى گوێڕایه‌ڵى پیاو و هه‌ركاتێك ویستى بیر له‌به‌ختیارى خۆى بكاته‌وه، رۆسۆ له‌و گفتوگۆیه‌دا به‌رده‌وام بوو كه‌وایده‌زانى له‌واقیعى سروشته‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه‌حه‌قیقه‌ت و زه‌بر به‌ردى بناغه‌ى هه‌موو چاكه‌كانى مرۆظایه‌تین، پێویسته ئه‌م دوانه له‌ژێر كۆت و به‌ندى دیاریكراودا به‌ژن بدرێن، چونكه به‌له‌به‌رچاوگرتنى كه‌سێتى ژن مه‌زنترین وانه كه‌پێویسته به‌ژن بدرێت و تاكو به‌توندوتۆڵى له‌ویژدانیدا تۆمارببێت و خامۆش نه‌بێت وانه‌ى په‌رستن و گوێڕایه‌ڵییه. كه‌له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه بێ‌مانا بێت، چونكه پیاوێكى مه‌زنى وه‌ك رۆسۆ كه‌هێزێكى ئه‌قڵى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌توانایدایه ئه‌وپه‌رده‌یه لابه‌رێت كه‌خۆ به‌گه‌وره‌زانین و شه‌هوانییه‌ت بابه‌ته‌كه‌ى پێداپۆشیوه، ئه‌گه‌ر ژنان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى له‌پله‌یه‌كى نزمدا بن له‌چاو پیاواندا ئه‌وا سیفه‌ته چاكه‌كانیان پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى له‌ئاستێكى به‌رزتردابن له‌كاتى دیاریكردنى خه‌سڵه‌ته‌كانداو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شگاته هه‌مان پله‌ى جیاكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیاودا.
كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌نه‌ك ته‌نها ئایین و خێزان و كلتوور و عورف و عاده‌تى كۆمه‌ڵگاكان له‌گه‌ڵ مافى ته‌واوه‌تى ئافره‌تاندا نه‌بوون بگره له‌سه‌رده‌مه دێرینه‌كانیشدا نووسه‌رانیش له‌گه‌ڵ تواناى به‌هێزو گه‌وره‌و فراوانیاندا ،به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه په‌ى به‌هه‌موو مافه‌كانى ژنان ببه‌ن و له‌چاوى نووسینه‌وه مافه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تى پێ بسپێرن بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌قڵى ژن له‌ڕێگه‌ى به‌رفراوانكردنى د‌رك پێكردنه‌كانى به‌هێزكرا ئه‌وا ئه‌مه ده‌بێته كۆتایى هاتنى گوێڕایه‌ڵیكردنى كوێرانه‌ى ژنان، به‌ڵام په‌رستن یان گوێڕایه‌ڵى كوێرانه له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه ئامانجه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وا چه‌وسێنه‌رو شه‌هوانییه‌كان له‌سه‌ر حه‌قن كاتێك هه‌وڵده‌ده‌ن ژن هه‌ر له‌تاریكیدا بمێنێته‌وه، چونكه چه‌وسێنه‌ره‌كان ژنى كۆیله‌یان ده‌وێت و شه‌هوانییه‌كانیش ژنى مه‌كرباز.
بۆیه پێویسته چیتر له‌سه‌ده‌ى به‌جیهانیبوون و پێشكه‌وتنه ئه‌قڵانى و مه‌عریفییه‌كاندا ئێمه‌ش وه‌ك میلله‌تانى دیكه هه‌نگاوبنێین و به‌ره‌و شارستانییه‌ت و زیاتر نزیكبوونه‌وه له‌مافه‌كان و زیاتر هه‌وڵدان بۆ خۆ ڕۆشنبیركردن، هه‌ستكردنێكى ته‌واوه‌تى و واقیعى به‌ڕۆڵى ژنان و هاوكاریكردنێكى ته‌واوه‌تییان له‌پێناو دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌ختیارو ئاسووده بۆسه‌رجه‌م تاكه‌كان ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن ده‌بێت له‌كه‌موكوڕییه‌كانى خۆمان و جیهان و راستكردنه‌وه‌و چاكسازى تێداكردنیان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه.