|
سه‌رکه‌وتنی سیاسی ژنانی جیهان له ساڵی 2005 دا
Saturday, 05.24.2008, 01:34pm (GMT)
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ى چينايه‌تيه‌وه ئه‌وا ئاراسته گرتنى ژنيش به‌ره‌و وونبوون ده‌ستى پێكرد.له هه‌ر يه‌ك له قۆناغه جياجياكانى كۆمه‌ڵگه‌دا له كۆمۆنه‌ى سه‌ره‌تاييه‌وه ئيتر چه‌وسانه‌وه‌ى ژنان قاڵب و شێوه‌ى جياوازى به خۆوه گرت وه ئه‌و ئاسته‌ى كه ژن له ڕۆژى ئه‌مڕۆماندا پێيگه‌يشتووه .ئه‌وه ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتووه به تايبه‌ت له بوارى په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى ژن .به‌ڵام وون بوونى ژن شتێكى قووڵ و ڕيشه‌ييه به ڕاده‌ى مێژووى به‌شه‌رييه‌ت قوڵه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى ئه‌و مێژووه ئه‌و وون بونه ده‌ستى پێكرد .وه به هه‌زاران ژنى قاره‌مان بوونه قوربانى ئه‌م پرسه‌و كه ووزه‌و ڕه‌نج و هه‌ر شتێكيان هه‌يان بوو به‌خشيان و جوانترين نمونه‌ى قاره‌مانێتيان له مێژووى مرۆڤايه‌تيدا نه‌خشاند .وه ئه‌گه‌ر به خێرايي ئاوڕێك له مێژوو بده‌ينه‌وه ده‌بينين كه ساڵى 2005 ساڵى ده‌سكه‌وتوو سه‌ركه‌وتنى ژنان بووه وه به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى(ئاسۆشێتپريسس) له ڕاپۆرتێكدا ڕايگه‌ياند كه جيهان له ساڵى 2005 دا گه‌واهى ده‌رى مێژوويه‌كه كه ئه‌و ڕاستيه ده‌سه‌لمێنێ يارمه‌تى سه‌ركه‌وتنى گرنگى سياسى بۆ ژنان ئه‌م ساڵ ديارو به‌رچاو بوو هه‌ر له يه‌كه‌مين هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ژن له ئه‌فه‌ريقا به‌ڕێوه برا....وه له‌عه‌ره‌بستانى سعوديه‌ش ره‌وشى ژن تاسنورێك به‌ره‌و پيش چوو.وه‌عيراق و ئه‌فغانستانيش شاهيدى به‌شدارى ژنان بوون له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا بۆ هه‌وڵى به‌ده‌ست خستنى كورسى په‌ڕله‌مان ..له‌ليبرياو ئه‌ڵمانيادا بۆجارى يه‌كه‌مينه سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زيرانى ژن هاتنه سه‌ر كار‌و يه‌كه‌مين پۆستى سياسى وڵاتى خۆيان به‌ده‌ست هێنا..هه‌روه‌ها له‌شارى (جده)ى عه‌ره‌بستانى سعوديه‌دا ده‌رفه‌تى بێ وێنه‌يان به‌ده‌ست خست و له ململانێى هه‌ڵبژاردندا توانيان (2)كورسى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى ئه‌و شاره به‌ده‌ست بخه‌ن .له(شيلى)دا بارودۆخێك و ده‌رفه‌تێك هاته پێش بۆ هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌مين سه‌ره‌ك كۆمارى ژن ..
(كويتا ڕامداس) سه‌رۆكى وه‌قفى ژنانى جيهانى كه‌باره‌گاكه‌ى له(سان فرانسيسكۆ)يه به‌رده‌وام پشتيوانى وهاوكارى هه‌موو گروپى سياسى ژنان ده‌كات ..كويتا.ده‌ڵێت/ساڵى (2005)ساڵى پڕ سه‌ركه‌وتن بوو بۆ ژنان .هه‌روه‌ها هێنايه زمان كه (10) ساڵ پێش ئێستا ده‌مان ووت/ئێمه ده‌مانه‌وێت ياسايه‌ك بۆ پشگيرى كردنى ژنان دامه‌زرێنين به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێين/ئێمه ژنى وامان ده‌وێت كه‌خۆيان ياسا دانه‌ربن. له‌لايه‌كى تر .
يه‌كێتى نێوان په‌ڕله‌مانتاران له(جنێف) زانيارى دا كه /كه ژماره‌ى نوێنه‌رانى ژن له‌په‌ڕله‌مانى وڵاتانى جيهاندا له‌ساڵى (2005)دا گه‌يشته (6960)ژنى په‌رله‌مانتار كه‌ده‌كاته ڕێژه‌ى 016.1/0
كه بێگومان ئه‌مه‌ش ئاسۆيه‌كه بۆ به‌ديهێنان و پێشخستنى ڕه‌وشى ژنانى سياسى له‌جيهاندا.
Zerdesht1969@hotmal.com
|