
له (1838)دا ژنانی شارۆچكه‌ى ئیلاند لهباكورى به‌ریتانیا،كۆبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له‌یاسایی نوێی پشتیوانى كردن له هه‌ژاران رێكخست، ئه‌وان بڕیاریان دا بچنه لایی شاژنى گه‌نج خاتوو ڤیكتۆریا، بهشاژنیان وت بێ وێژدانى له‌م یاسایه‌دا هه‌یه بۆههژاران ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌كانى خۆشیاندا هیچ ئارامی وئاسوودهییهكیان بۆنه‌ماوه‌ته‌وه و بۆخهڵوهتگهتاریكهكانیان ده‌نێرن، له‌و خهڵوهتگانهدا ئه‌ندامانى خێزانه‌كان له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه و سیسته‌می بێ به‌زییانه به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كاندا ده‌سه‌پێنرێت. ئه‌وان به‌م خهڵوهتگایانهیان ده‌وت " باستیل" ،بیره‌وریی زیندانێك له‌فه‌ره‌نسا كه‌له‌كاتى شۆرش دابه هۆى گه‌مارۆیی خه‌ڵكی پاریسه‌وه ڕزگا كرا.
ئه‌وه‌ى كه لێره‌دا سه‌رنج ڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه ژنان ته‌داخول كردنیان له‌مه‌سه‌له گشتیه‌كاندا نه‌ك تاك به‌ڵكو وه‌ك " به‌شێك له كۆمه‌ڵگا "ده‌خسته ڕوو ژنان به‌م شێوه‌یه به‌ڵگه‌یان ده‌هێنایه‌وه كه‌ئه‌م یاسایه بهجیاكردنهوهى ئه‌وان له مناڵه‌كانیان كاریگه‌رى زیاتر له‌سه‌ر ئهودایكانه به‌جێ ده‌هێلێت كه‌خاوه‌نى به‌رپرسیارێتی خێزانداری تایبه‌تن، یاسایی پشتیوانى كردن له‌هه‌ژاران ژنانى لهئنجامداى ئه‌ركه‌كانى خۆشیان وه‌ك هاوسه‌رو" شه‌ریكی ژیان"دوور خسته‌وه.
وه‌ك به‌رچاوده‌كه‌وێت كه ڕێگاچاره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م یاساناپهسهنده هه‌مان مافی ده‌نگدان و هه‌رهه‌مان مه‌سه‌له‌ش بوو كه زۆربه‌ى ژنانى هێنایه ڕیزى بزوتنه‌وه‌ى چارتیستهوه. ڕاگه‌یاندنى خه‌ڵك " منشور خلق" له‌ساڵى 1938 دا پێشكه‌ش كرا‌و له‌مه‌دا خوازیارى به‌ده‌ست هێنانى مافی ده‌نگدان بوون بۆ هه‌موو پیاوان، به‌لآم هه‌ندێك لهچارتیستهكابڕوایان به‌مافی ده‌نگدانى هه‌مووان هه‌بوو، هه‌ندێكی تر ده‌یانووت ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ژنانى سه‌ڵت له‌مافی ده‌نگدان سوودمهندبن... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆربه‌ى چارتیستهكان وه‌ك جهیمزمیل له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ده‌توانرێت پشت به‌پیاوان ببه‌سرێت بۆ پاراستنى مافه‌كانى ژنان. له‌م كاته‌دا كێشه‌یه‌كى پراكتیكی له‌ئارادابوو، ئه‌ویش هاتنه ناوه‌وه‌ى هه‌ندێك ژنى چینه خاوه‌ن موڵكه‌كان بوو بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ى چارتیستهكان كه به‌دی هێنانى ئامانجه كۆمه‌لآیه‌تى وئابوورییهكانى ئالۆز ده‌كرد. سه‌ره‌ڕایی ئه‌مه، هه‌ندێك له‌ژنان وپیاوانى چارتیست به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن كه گۆرانكارى ئابورى ئه‌وله‌ویه‌تى پێ بدرێت به‌پێی مافی ده‌نگدانى گشتى.
سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ئه‌مانه ، ئه‌م بڕیاره‌ى چارتیست ڕیی نه‌ده‌گرت به گێرانی رۆڵى چالاك له بزوتنه‌وه و پاراستنى هه‌ستى متمانه به‌خۆبوون له‌به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خۆیان دا وه‌ك ژنانى چینى كرێكار .
له1839دا، ئه‌ندامانى یه‌كێتى یاسایی ژنانى نیوكاسڵ – یوپۆن- تاین. به پشت به‌ستن به‌وته‌یه‌كى شیلی وبهدوورخستنهوهى ژنان لهقهڵهمڕهوى گشتى سیاسه‌ت، ده‌ستیان به‌خه‌بات كرد.
پێمان وتراوه كه‌شوێنى ژنان له‌ماڵه‌وه‌یه‌و ده‌بێت مه‌یدانى سیاسه‌ت به‌پیاوان بسپێررێت: به‌لآم ئێمه ئه‌م قسه‌یه قبوڵ ناكه‌ین، ماهیه‌تى كاروباره سیاسییه‌كان دوره له‌م قسه‌یه‌وه .
ئه‌وان به‌رده‌وام بوون و وتیان ڕه‌نج ودهردهسهرییه ئابورییه‌كانى چینى كرێكاران شایه‌تى ئه‌وه‌یه كه ژنان ناتوانن له‌سیاسه‌ت دور بكه‌ونه‌وه :
چه‌نده‌ها ساڵ هه‌وڵمان داوه هه‌تا ماڵه‌كانمان به‌ئارامی بپارێزین، كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى مێرده‌كانمان له‌دوایی كاره بۆ گهنهكانیان كه هه‌ر هه‌مان ده‌نگى دڵهكانمانه بۆ پێشوازییان بڕۆین. چه‌نده ساڵ تێپه‌ریووه و ئاره‌زووه‌كانمان به‌بێ كه‌ره‌سته‌یی ته‌واو ئه‌ندامانى خێزانه‌كانمان نه‌مرى و نه‌ژی ومناڵهكانمان بێ به‌شن له خوێندن. ترسی پێویستیه‌كانمان به‌سه‌ر سه‌ره‌تانه‌وه سێبه‌رى كردووه و بچوك كردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندان نیشانه‌ى لێمان گرتۆته‌وه ، كه‌س وكارى ئێمه داخی به‌ندایه‌تى بهناوچهوانیانهوهیهو ئێمه هه‌ست به‌م خه‌فه‌ته ده‌كه‌ین. ئێمه چینێكی بچوك كراوه‌ین، سه‌ركوتكاران به بچوك كردنه‌وه‌ى هه‌سته‌كانى ئێمه ڕازی نابن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت زاڵ بن به‌سه‌ر فكر و خواسته‌كانى ئێمه‌دا.
سه‌ره‌ڕایی ئه‌مه، هۆكارى بێ ده‌سه‌ڵاتى وداماویی ئه‌وان سه‌ركوتكردنى هه‌موو چینهكهیان بوو كه چالاكییه ژنانهكانى ئه‌وانى ناممكین ده‌كرد. ئه‌م سه‌ركوتكارییه ته‌نیا له‌لایه‌نى ئابوورییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ئینكارى كردن بوو له‌پێگه‌و كه‌رامه‌تى مرۆڤانه‌ى ئه‌وان – واته بوون بهخاونى ئایدۆلۆژیا وئارهزووهكانى ئه‌وان ژنان به‌ئاگابوون له‌وه‌یی كه خه‌باتى ئه‌وان به‌شێكه له بزوتنه‌وه‌یه‌كى گشتگیرتر كه‌ئازادی به‌نده‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام ئێمه ئه‌زمونێكی تاڵ فێربوون كهبهندایهتى تایبه‌ت نى یه به‌ڕه‌نگ یان ناوچه‌كى دیارى كرا‌و.
حكومه‌ت به‌ده‌ستى چینى باڵا‌و ناوه‌راسته‌وه بوو، گه‌شه‌كردنى پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى مافی ده‌نگدان توانایی به‌چینى كرێكار ده‌به‌خشى هه‌تا چاره‌سه‌رى نادادپهروهرییهكانى ئه‌م چینه بكات. چالاكی سیاسی گشتى ژنان ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى تاكێتی ژنان له‌به‌رامبه‌ر پیاوان دا نه‌بوو، به‌ڵكو ژنان خۆیان وه‌ك به‌شێك له‌هه‌موو چین و كۆمه‌ڵگا ده‌بینینه‌وه كه‌به‌ده‌ست هه‌موو دهردهسهرییهكانى كۆمه‌ڵه‌وه ڕه‌نج و زه‌حمه‌تیان ده‌كێشا.
ژیانی چارتیست،به‌تایبه‌ت لهسالاَنى یه‌كه‌مى بزوتنه‌وه كه‌دا ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ئه‌نجامدانی ڕێپێوان ومانگرتن كرد. ئه‌وان سه‌ره ڕایی ئه‌م چالاكییانه لهقهڵهمڕهویی گشتى دا، ڕه‌نگ وبۆیهكى سیاسی‌یان به‌ئاره‌زووه سێكسییه‌كان و گیانى خێزاندریش به‌خشی . ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه " تاوڵهیی عه‌شق ته‌نیا به چارتیستهكان ده‌دۆڕێنن"، سه‌ره ڕایی ئه‌مه، ژنانى ئاشتۆن- ئه‌نده‌ر-لاین له‌ساڵى 1830 دا ڕایانگه‌یاند:
ئێمه بڕیار ده‌ده‌ین كه ده‌سته‌كانمان و دڵه‌كانمان وباوهشمان ته‌نیا و ته‌نیا به‌و پیاوانه بسپێرین كه داكۆكی و به‌رگرى له‌مافه‌كانى هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن.
ژنانى چارتیست شانازییان به‌وه‌و ده‌كرد كه‌ناوى ڕابه‌رانی خه‌باتگێڕی چارتیست وه‌ك فیرگوس ئۆكنورلهمناڵهكیان بنێن.
یه‌كێك لهكارمهندانى ڕه‌گه‌زنامه و باریشاریستانى له‌مارسی 1841 دا له‌خاتوو كینگ ئه‌هل منچیستهرى پرسی:" ئه‌م مناڵه ناوده‌نێن چی ؟" . ئه‌و وه‌لامی دایه‌وه : " جه‌یمز فێرگوس ئۆكنور كینگ"ئه‌و وهلاَمى پرسیارێكی تر‌ى كارمه‌نده‌كه كهبهترس و خه‌مبارییه‌وه لێی پرسی بوو:" ئایا مێرده‌كه‌ت چارتیسته؟". به‌شێوه‌یه‌كى قه‌تعى وه‌ڵامى دابۆوه :" نازانم، به‌ڵام بێگومان ژنه‌كه‌ى ئه‌مه‌یه."
له‌ناوه‌راستى ده‌یه‌یی 1840 دا، لهچاپهمهنى وبلاَوكراوهكانى چارتیستهكاندا كه‌متر ئاماژه به‌ژنان چالاك ده‌كرا. ڕوون و ئاشكرا نى یه كه ئایا هۆى ئه‌م بارودۆخه ئه‌وه‌بووه كه بزوتنه‌وه‌كه ئه‌م حاڵه‌ته به‌شێك بووه له گۆڕانكارییه‌كى قوڵترى كۆمه‌ڵایه‌تى كه پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆژنانى به‌رێز چینى كرێكار دروست ده‌كرد و ئه‌وانه‌ى له‌چوارچێوه‌ى ژیانى گشتى به‌ده‌ر ده‌كرد. هه‌تا ناوه‌راستى سه‌ده‌ى نۆزده،ژنان به‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیاوان دا ڕۆڵێكی كه‌متریان له‌هێزى كاری فول تایم دا هه‌بوو. ئه‌وان له زۆربه‌ى ئیش و كاره‌كان بێ به‌ش كرابوون و خزمه‌ت وكاروبارهكانى ماڵه‌وه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئیشه‌كانیان بوو. له‌م كاته‌دا نه‌چوون بۆمهیخانهكان خه‌ریك بوو ده‌گۆڕا بۆ ڕه‌مزێكی ئابرۆمهندى وكه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كان. له‌ڕاستى دا ژنانى چارتیست زیاتر لایه‌نگرى دووره‌په‌رێزی و دووركه‌وتنه‌وه بوون لهخواردنهوهكحولییهكان.
به‌هه‌رحاڵ ، له‌ساڵه‌كانى كۆتایی چارتیزم وساڵێك له‌پێش ئه‌وه‌ى كه چارتیستهكان دوایه‌مین عهیزهى گه‌وره‌یی خۆیان بۆ مافی ده‌نگدانى پیاوان پێشكه‌ش بكه‌ن (1848) وته بێژانى ژن و به‌ته‌نیان هاتنه مه‌یدانه‌كه‌وه. ئان نایت،یه‌كێك بهپشتیوانانى كواكیری چینى ناوه‌ڕاستى بزوتنه‌وه‌كه،یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندنى مافی ده‌نگدانى ژنانى ئاماده‌كرد.
له‌ساڵى 1840 دا ئه‌و لهكنڤانسیۆنی جیهانى دژى به‌ندایه‌تى ئاماده‌بوو،واته ئه‌و كاته‌ى كه‌ژنان خوازیارى مافی وتارخوێندنه‌وه بوون بۆئاماده‌بووان به‌ژن و پیاوه‌وه، ئه‌و په‌یوندی به‌ژنانى سۆسیالیستى فه‌ره‌نسیه‌وه هه‌بوو.
چارتیستهكان ته‌نانه‌ت له‌دوایی ڕه‌تكردنه‌وه‌ى عهریزهكهى ساڵى 1848 درێژه‌دان به‌كارى رێكخراوه‌یی خۆیان دا. له 1851 دا سه‌نته‌رێك بۆمافه‌كانى ژنان لهشێفیلد. دامه‌زراند وجه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرده‌وه كه له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌نگى ژن به‌وشێوه‌یه‌یی كه پێویسته نابیسترێت و رێزیشی لێ ناگێرێت.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا سه‌رنج راكێشه ئه‌وه‌یه كهبهڵگهكانى فورهیهیان پێچه‌وانه ده‌كردوه، ئه‌و به‌ڵگه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌وه‌ى كه ئازاد و ڕه‌هایی ژنان پێویستییه كه بۆهه‌موو كۆمه‌ڵگا، چونكه " بنه‌مایی رۆشنبیری وشارستانیه‌ت" هه‌مان " دادوه‌رییه كه‌به‌رامبه‌ر ژن جێ به‌جێ ده‌كرێت"
كاترین بامبی كه بۆخۆى له‌بزاڤی ئۆینى دابوو، چه‌مكى سۆشیالیستى یه‌كه‌مى رێسالهى ژنى وه‌ك هه‌ڵگرى ئه‌و به‌هایانه‌ى كه ئه‌ڵته‌رناتیڤی عه‌شق وههاوكارییه پێشكه‌ش كرد، جیاوازى ژنان به‌مانایی نایه‌كسانى نه‌بوو، به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كى گرنگ بوو له‌سیسته‌مێكی كۆمه‌لایه‌تى نوێ دا، ئه‌و له‌سه‌ره‌تایی ده‌یه‌یی 1840 دا كارى بۆ كۆمه‌ڵگاى نان و رۆژنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ژنان ده‌كرد.
هه‌تا ساڵى 1853 له‌وكاته‌ى كه‌بزوتنه‌وه‌ى چارتیستهكان قۆناغی ئاوابونى خۆیان تێ ده‌په‌ڕاند ئاپیا هیگین بوئام. مامۆستایی سه‌نته‌رى مافه‌كانى ژنانى شێفیلد، نامه‌یه‌كى بۆ ڕابه‌رى چارتیستهكان، ئێرنیست جونێزنووسی وپشتیوانى لهڕهخنهكانى ئه‌و كرد لهڕێپیوانهكانى چارتیستهكان له‌مه‌یخانه‌كاندا، ئه‌م ئافره‌ته له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ژنانى چارتیستهكان ده‌توانن ئه‌م " به‌دناوى" یه كه " بێ ئه‌قڵى و نه‌زانى براكان." بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌یان دروست كرد " بسڕنه‌وه"واته بزوتنه‌وه‌كه له " مه‌یخانه" دووربخه‌نه‌وه. ژنانى چارتیست ده‌یانتوانى كاریگه‌رى ئه‌خلاقی خۆیان هه‌م " له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵ . هه‌م له‌ماڵه‌وه به‌په‌روه‌رده‌ى مناڵه‌كانیان به‌تیشكی بیروباوڕه رادیكاڵه‌كان بكه‌ن به‌حه‌قیقه‌ت.
به‌م شێوه‌یه دروستكردنى گۆڕانكارى له‌ماڵه‌وه بهقهڵهمڕهوى گشتییه‌وه به‌سترابۆوه. ئه‌م سه‌نته‌ره عهریزهیهكى پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نى پیران كرد بۆ ئه‌وه‌ى كه ژنانى به‌ته‌مه‌نیش سوودمه‌ند بن له‌مافی ده‌نگدان.
له‌سه‌ره‌تا ژنانى چارتیست شكایهتهكانى خۆیان لهناوچینى كرێكارانه‌وه ڕاده‌گه‌یاند شكاتهكانى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌نه‌بوو ڕه‌وشتێكی نوێ بۆ ژن بوون داوابكه‌ن، به‌ڵكو بهرهوئهوئاراستهیه بووكه نه‌یانده‌توانى ئه‌وه‌ى كه بۆخێزان به‌پێویستى ده‌زانن ئیشی پێ بكه‌ن ئه‌وان وشیاریهكى حاشا ههڵنهگرییان له‌باره‌ى مافه‌كانى خۆیانه‌وه هه‌بوو به‌لآم وه‌ك ئه‌ندامێكی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زى یه‌ك چین.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌بزوتنه‌وه دیموكراته‌كاندا جۆرێك لهپهتایی سارى بوونى هه‌بوو، هه‌ندێك له‌ژنانى چارتیست به‌م ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتن كه‌ژنان هێزێكی زیندوون له بزوتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دا، ئه‌وان نابێت ته‌نیا به‌شدارى لهبزوتنهوهكاندا بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رقاڵ بن له ئه‌خلاقی كردن و باشكردنى ژیانى گشتى دا. مانایی ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌وانیش لهئیمتیازی مافی ده‌نگدان سوودمه‌ند بن.
وه‌رگێرانى
یادگار حه‌مه غریب
سه‌رچاوه : - زنان در تكاپو، شیلا روباتام،تهران 1385 ل 81-87 .