
ن/زه‌رده‌شت جلال
بيربكه‌نه‌وه/ گه‌لى خوشكينه ئێوه له‌ساڵى ڕابردودا ڕووبه‌ڕوى چه‌ندێك له‌ئازاره‌كان بوونه‌وه .. به‌خێرايى ئاوڕێك له‌ساڵى ڕابردوو بده‌نه‌وه..گه‌لۆ له ماڵ يان له كۆڵان يان له جێگه‌ى كاركردن توشى سوكايه‌تى پێكردن
بونه‌ته‌وه؟..گه‌لۆ كه‌سێك ده‌ستى گرت به‌سه‌ر ره‌نج و زه‌حمه‌تى ئێوه‌دا ؟ ..يان قه‌ت ئێوه به‌ده‌ستى سمێڵ بابڕه‌كانى براو باوك و مێرد لێدانتان خوارد ؟ ..يان قه‌ت بچوك بينران ..وه‌ك چۆن وه‌ڵامى ئێوه ببيستم ...ده‌زانم وه‌ڵامه‌كه‌تان چى يه ..به‌ڵێ.
له‌ساڵى ڕابردوودا له‌ڕۆژه‌ڤى ژناندا.ديسان توند‌و تيژى هه‌بوو .هه‌ر به‌يانيه‌ك هه‌ر ڕۆژێكى نوێ كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستاين .ڕاستى دۆخێكى نوێ.ڕوداوێكى نوێ و ژێر پێخستني مافى مرۆڤه‌كان و كوشتنى ژێر په‌رده‌ى نامووس پێك ده‌هات .هه‌ر له توند‌و تيژى ناو ماڵ و لێدان و ته‌جاوزو ....هتد
سه‌رنج بده‌ن توند و تيژى له سه‌ر ژنان به‌رده‌وامه له‌جيهاندا به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو .له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه هه‌موو هێزى ژنان وون ده‌كات وته‌ندروستى جه‌سته‌يى ژنان ده‌خاته ناومه‌ترسىيه‌وه .به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جيهان و ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا به‌پێى ئاماره‌كان له‌هه‌ر(3) ژن (1) ژن ڕووبه‌ڕوى توندوتيژى جه‌سته‌يى ده‌بێته‌وه جگه له‌توندو تيژيه‌كانى بوارى ڕۆحى و ده‌رونى كه‌به‌شێوه‌يه‌كى ئاسان دركى پێ ناكرێت و له‌زۆر جێگاشدا وه‌كو توند‌و تيژى لێك نادرێته‌وه خۆى له‌خۆيدا ئه‌مه پرسێكى گرنگه‌و .وه‌ئه‌گه‌ر ئێمه هۆكارى توند‌و تيژى بهێنينه به‌رچاو تابلۆيه‌كى به‌وشێوه‌يه ده‌بينين .كه‌هێرشكردن له‌سايكۆلۆجى مرۆڤدا هه‌بوه‌و هه‌رده‌م هه‌وڵى داوه كه‌له ده‌ره‌وه‌ى خۆي‌دا به‌رجه‌سته‌ى بكات .له‌گه‌ڵ هه‌ر توند‌و تيژيه‌كدا هۆكارى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌لتورو ئابوريش كه‌م و زۆر ده‌ورى ديار ده‌بينێ.له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانين توند‌و تيژى ته‌نها به‌يه‌ك لايه‌نه‌وه گرێ بده‌ين .له‌ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستیدا ئاشكرا بووه له‌پێشكه‌وتنى توند‌و تيژيدا زۆر هۆكار هه‌يه .له‌به‌ر ئه‌وه گرێدانى دۆخى تاكه كه‌س وهۆكارى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌بێت شيبكرێته‌وه كه‌ئه‌مانه ده‌بنه يه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى توند‌و تيژى....
بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى توند‌و تيژى ڕونتر بێت زانستى ژينگه‌زانى (ئيكۆلۆجيك) ئاشكراى ده‌كات كه هيچ هۆكارێك به‌سه‌ربه‌خۆ نابێته توند‌و تيژى به‌بێ يه‌كگرتنى زۆر هۆكار له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌شێوه‌ى جياواز.له‌سه‌ر ژن هه‌تا دێت گرانتر ده‌بێت.بۆنمونه.له‌پياودا ترس له (مه‌غدوريه‌ته) به‌رامبه‌ر بيانى يان كه‌سێكى ناسراوه ..به‌ڵام ترس لاى ژن له‌كه‌سێكى ناوخێزانه يان(مه‌غدوريه‌ته) له‌لايه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه .كه‌ئه‌مه له‌ژناندا زياتره ..له‌به‌ر ئه‌وه ژن هه‌ستيار تر نزيكى ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه‌توندو تيژى په‌يڕه‌و ده‌كات و له‌بوارى ئابوري يه‌وه پێوه‌ى گرێ دراوه .له‌به‌ر ئه‌وه توند‌و تيژى له‌سه‌ر ژن گرانتر ده‌كه‌وێت .كاريگه‌رى توند‌و تيژى رۆحى له‌هى جه‌سته‌يى كاريگه‌رى زياتره.له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى رۆحى هه‌م زه‌حمه‌ته‌و هه‌م درێژ خايه‌نه .هه‌ندێك جار هه‌تا مردن شوێنه‌وارى ده‌مێنێته‌وه.