وه‌رگێرانی : یادگار حه‌مه غریب
له1895دا ئانی سلیت، له‌بڵاوكراوه‌ی دادپه‌روه‌رى دا كه بڵاوكراوه‌یه‌كى فیدراسیۆنى سۆسیال دیموكراتی به‌ریتانیا (SDF)بوو، توڕه‌یى خۆى به‌مشێوه‌یه پیشانداوه:
له‌ژێر تیشكی ناوى پیرۆزى دادپه‌روه‌ریدا، من وه‌ك ژن خوازیارى یه‌كسانیم به‌لاَم شه‌یدای خستنه ناوه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زى خۆم نیم بۆ په‌رله‌مان.ده‌بێت بڵێم له‌باره‌ى مافی ده‌نگدانى ژنانه‌وه بێزارم، چونكه به بۆچوونى من شتێكی جگه له‌خه‌یاڵ و ته‌ڵه و ڕیا وساخته و ته‌زویر هیچی تر نییه. خواستى من دیموكراسی كۆمه‌لایه‌تى یه. هه‌ندێكجار له‌ناخى خۆمدا گه‌شه‌م به‌و هیوایه دابوو كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ژنان له‌ده‌ستى پیاواندا پارێزراوه. به‌م شێوه‌یه به‌رچاوده‌كه‌وێت و به‌وجۆره‌ش له‌ئه‌ستۆى ئه‌مان دایه كه‌پیاوان به‌رژه‌وندییه‌كانى ژنان ده‌پارێزن وئاماده‌ن خۆیان ده‌ست مایه‌ی بۆدانێن.
دیسانه‌وه له‌وبڕوایه‌دا بووم كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى پیاو له‌جه‌وهه‌رى ژنه‌وه به‌هه‌مان شێوه كه ژیانى پیاو به‌ره‌و ئامانجی ئازادی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، ژیانى منیش به‌ره‌وئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات.
به‌ڵام ئه‌و ژنانى له‌سیتسه‌مێكدا بینییه‌وه كه ده‌ستكردى پیاوان بوو، " ورد كرا‌و" و"ده‌ست وپێ به‌ستراو" بوون.
به‌شێك له كێشه‌كانى ئانى سلیت ئه‌وه بوو كه‌ڕابه‌رانى پیاوى فیدراسیۆنی سۆسیال دیمو‌كراتى به‌ریتانیا به‌گشتى بایه‌خیان به‌ئازادی ژنان نه‌دابوو، ئه‌و نه یه‌كه‌مین ژن بوو، كه به‌زنجیره‌ى پله‌به‌ندى پیاوانه تێوه‌گلاو نه ئاخرین ژن. ئانی بزنت له‌پێش ئه‌و ودۆرامانته فیوره ، له‌دوای ئه‌و ده‌ست وپه‌نچه‌یان به پیاوان نه‌رم كرد، به‌ڵام به‌شێك له‌م كێشانه‌شیان خسته سه‌ڕانى ماركس. ژنان ده‌یانتوانى هزری ماركس بۆ ئاشكراكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى سه‌ركوتكردنى خۆیان به‌كاربهێنن ، به‌ڵام له‌به‌رهه‌مه‌كانى خودى سلیت دا، په‌یوه‌ندیه‌كانى ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان و تواناكانى ژنان بۆ رێكخستنى كۆمه‌ڵگا و كه‌لتور له‌چوارچێوه‌ى نوسینه‌كانى دابوو. له هزره‌كانى یه‌كمجاری ماركس دا پیاو دروستكه‌رى مێژووه ، ژنان ڕه‌مزه كاریگه‌ره‌كان پێك ده‌هێنێت، ژنانى ڕاسته‌قینه ده‌یانتوانى فاكته‌رى به‌رده‌م مه‌یدانى گشتى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى بن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌گه‌ڵ مۆدیلی پیاوانه‌دا ناگونجێن . پاشان ئه‌وكاته‌ى كه خه‌باتى پرومتیوسى كرێكاران له‌دژى سه‌رمایه‌دارى، ئه‌م چینه‌ى به‌ره‌و نه‌مان ده‌برد، ژنان له‌ژێر لیوایی پرۆلیتاریا دا قبوڵ ده‌كرێن، غه‌یره ئه‌م شێوه‌یه بێكار و بێهوده به‌ئازادى ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی ماركس به‌ڕه‌سمى به‌ڵێنى به ئازادی یاسایی ژنان ومافی ئیشكردنى ئه‌وان دابوو، به‌ڵام گه‌رموگوڕى رۆشنبیری ئه‌و به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى پیاوان و ژنانه‌وه نه‌به‌سترابۆوه، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌رنجی له‌چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا دابوو ئه‌و كاته‌ى كه مه‌سه‌له‌ى گۆڕانكارى كۆمه‌ڵگا پێشكه‌ش ده‌كرا به‌رچاو ده‌كه‌وت كه‌ى به‌رژه‌وندییه‌كانى ژنان له‌په‌نا به‌رژه‌وندییه‌كانى پیاواندا به‌پارێزراوى داده‌نرا.
له‌دوو كتێبی گرنگدا هه‌وڵى دابوو كه‌لێنه ئاشكراكان له‌هزری ماركس له‌باره‌ى ژێر ده‌سته‌یی ژنان و هۆكارى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ودا پڕبكرێته‌وه.
ژن و سۆسیالیزم به‌رهه‌مى ئاگوست بێبێڵ،ڕابه‌رى سۆسیال دیموكراته‌كانى ئه‌ڵمانیا له 1878 و به‌دوایی ئه‌وه‌دا سه‌رچاوه‌ى خێزان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تى و ده‌وڵه‌ت، نووسینى فریدریش ئه‌نگلس له 1884 دا بڵاویان كردووه.
(بێبێڵ)یش وه‌ك ماركس به‌رگرى له‌مافی ئیشكردنى ژنان ده‌كرد، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێشتا ئه‌و بابه‌ته‌یه كه توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌و هێشتا نه‌به‌ردێكی تر‌ى له‌گه‌ڵ پرودون، سۆسیالیستى فه‌ره‌نسی له‌خۆگرتووه، كه‌وا بیر ده‌كاته‌وه كه شوێنى ژنان له‌ماڵه‌وه‌یه، بێبێل پیشانى دا كه‌ئیشكردنى ژنان، پێوه‌ره‌كانى ژیانى كرێكاران باشتر ده‌كات وتوانای رێكخستنه‌وه به‌وان ده‌دات. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو كه‌یاسا ده‌بێت خراپترین كاریگه‌رییه‌كانى وه به‌رهه‌مهێنان كۆنترۆڵبكات.
(بێبێڵ )یش وه‌ك میل، له‌وبڕوایه‌دا بووكه زۆربه‌ى ژنانى خاوه‌ن مێرد حه‌زده‌كه‌ن هه‌موو كاته‌كانیان به‌كارى دایكایه‌تیه‌وه به‌سه‌ربه‌رن، به‌ڵام بڕوای هه‌بوو كه‌ژنان ده‌بێت توانای هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت. ئه‌و بۆئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژاردن واقیعی ئاسان بكات پێشنیاری ئه‌و گۆرانانه‌ى كرد له‌كارى ماڵدارى وله‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاته‌دا كه ده‌یتوانى یارمه‌تى ژنان بدات له‌ئه‌ركه‌كانى ماڵداریدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه بێبێل له‌ژێر كاریگه‌رى فوریه‌دا بوو، له‌جیاتى كۆمه‌ڵگا جیاكراوه‌كان، وێنه‌ى شێوه‌كانى ئیشتراكی كێشا كه له‌پانتایی ژیانى رۆژانه‌دا به‌رهه‌م دێن، هه‌ندێكجار ده‌بوایه ئه‌و ته‌لاره گتشتییانه بۆ نان خواردن دروست بكرایه تا كارى چێشت لێنان كه‌م بێته‌وه و خۆشگوزه‌رانى له‌پاڵ هه‌ندێك ئیمكاناتی وه‌ك ته‌لاره‌كان كۆنسێرتى گشتى و شانۆ و مۆزه‌خانه و شوێنى خوێندنه‌وه وكتێبخانه و هۆڵى یاریكردن و یاریگا و پاركه سه‌وزه‌كان بۆخه‌ڵك، ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى به‌ده‌ست بهاتایه، ئه‌مانه فراوانبوونى كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كانى ساڵى 1848 وكۆمۆن بوو،له‌زه‌مینه گۆڕاوه‌كاندا ده‌بوایه داواكارییه‌كانى سۆسیالیزمی پێكبهێنرایه له‌ڕاستى دا، بێیبێڵ له‌چاپ كردنى به‌رهه‌مه‌كانى دواترى خۆى دا، ئه‌فزه‌ڵیه‌تى به به‌ره‌ژه‌وندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى رێكخراوى كارامه‌ى ماڵدارى ده‌دا به‌سه‌ر لایه‌نه ئازادیبه‌خشه‌كانى ئه‌وان بۆژنان.
بێبێڵ له‌باره‌ى خه‌باتى ژنانى چینى ناوه‌راست بۆئازادی له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی لێوان لێو له‌هاوده‌ردى به‌نوسینه‌وه سه‌رقاڵ بوو، سه‌ركوتكاری تایبه‌تى ژنانى به‌سه‌ركوتكاری پرۆلیتاریا به‌راوورد ده‌كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه چین و جێنده‌ر به‌یه‌كه‌وه تاوده‌دران.
ئیلینور ماركس، له‌گه‌ڵ عاشقه‌كه‌ى خۆى ئێدوارد ئه‌ظلینگ له 1885 دا به لێكۆڵینه‌وه‌ى كتێبی بێبێڵه‌وه سه‌رقاڵ بوو. ئه‌وان به‌بۆچوونى بێبێڵ ڕازی بوون به به‌راوركردنى سه‌ركوتكارى ژنان وچینى كارێكار .
ژنان ئالیه‌تى ده‌ستى رێكخراوه‌یی دیكتاتۆرانه‌ى پیاوانن، به‌هه‌مان شێوه‌ى كه كرێكاران ئاڵیه‌تى ده‌ستى رێكخراوى دیكتاتۆرانه‌ى به‌لاش خۆره‌كانن. ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌یه بۆ مه‌كته‌بێك گۆڕاو به‌ناوى مه‌سه‌له‌ى ژنان، له‌زمانى ئازادخوازانه‌ى شۆڕشگێڕه‌وه له 1848 وكۆمۆنه‌وه به‌رگرییان له‌ئازادی ده‌كرد و ژنان به‌شێوه گروپێك وهێزێكی چالاك له‌دروستكردنى سۆسیالیزم دا ده‌بینرا، ئه‌م خه‌باته له‌دژى زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى سه‌ركوتكارى بوو، خه‌باتێك كه‌هه‌وڵه‌كانى ژنانى چینى ناوه‌راستى له‌خۆ ده‌گرت بۆبه‌ده‌ست هێنانى خوێندنی باڵا‌و گۆرانكارییه یاساییه‌كان له‌م خه‌باته دا كه نه‌ك ته‌نیا ده‌ستكه‌وتى مافی یه‌كسانى له‌قه‌ڵه‌مڕه‌ویی گشتى دا، به‌ڵكو خه‌باتى دوولایه‌نه‌ى ڕه‌گه‌زى ده‌ستكردى به‌رهه‌ڵستكارى یاسایی نه‌خۆشی یه سارییه‌كان وكۆتایی هێنان به‌ریاكارى ناپه‌سه‌ندى چێژی سێكسی وئازادی ژنانیشی له‌به‌رچاوده‌گرت، كاره‌كانى بێبێڵ به‌رفراونترین مانا، به‌شێكه له‌ونووسینانه‌ى كه له‌باره‌ى ئازادییه‌وه نوسراوه، وه‌ك نوسینه‌كانى ولستنكرافت و سێڵىَ وشیلی ومیل و ده‌قی شانۆیی ماڵى بوكه‌ڵه به‌رهه‌مى ئیپسین ، وداستانى كێڵگه‌یه‌كى ئه‌فریقی به‌رهه‌مى ئۆلیظ شرینه‌ر .
كتێبی سه‌رچاوه‌ى خێزان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌تى ئه‌نگلس تا سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1900 بۆئینگلیزی وه‌رنه‌گێڕ درابوو. به‌ڵام تیۆره‌كانى ئه‌و، سۆسیالسته‌كانى ئه‌وروپا وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پوخته‌كه‌یان وه‌رگرت بوو. ئه‌نگڵس تیۆرێكی دا كه‌ماركس هه‌لى د‌رك كردنى ئه‌وه‌ى نه‌بوو. ئه‌وجه‌ختى ده‌كرده‌وه كه كلیلی سه‌ركوتكارى ژنان، بابه‌تێكه كه ده‌بوایه به شێوه‌یه‌كى مێژوویی سه‌یری بكرایه، ئه‌و ده‌یووت، ( به‌رهه‌مهێنان و نوىَ بوونه‌وه‌ى ژیان لێك دانه‌بڕوان). ده‌بوایه به‌یه‌كه‌وه له‌به‌رچاو بگریانایه، به تێگه‌یشتنى چۆنێتى گۆڕ‌انى خواسته‌كان و گۆڕ‌انى ژیانى ژنان، دۆزینه‌وه‌ى فاكته‌رى گۆڕ‌انى پێگه‌ى ژنان ئاسان ده‌بێت، ئه‌نگڵس وشه‌ى( به‌رهه‌مهێنانه‌وه)ى به دوومانا به‌كارهێناوه واته به‌رهه‌ردوو مانای ( له‌لایه‌ك بۆچالاكییه‌كانى چامنى به‌رده‌وامى ژیان و به‌رهه‌مهێنانى ماده‌كانى خۆراك و پۆشاك و دروستكردنى په‌ناگه‌یه‌ك له‌لایه‌كى تره‌وه بۆ هێنانه دنیا و گه‌وره‌كردنى مناڵان كه ئه‌وه به‌شێوه‌ى ( به‌رهه‌مێنان خودى مرۆظ و زۆربوونى جۆره‌كان) وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا بوو كه‌شێوه‌كانى رێكخراوی كۆمه‌لایه‌تى له‌قۆناغه‌جیاوازه‌كاندا ،ئه‌و نموونه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانى پیاوان وژنان قۆناغی پێشكه‌وتنى دوو فاكته‌رى به‌رهه‌مهێنان و خێزانی دیارى كردووه. ئه‌نگڵس به‌ڵگه‌ى ده‌هێنایه‌وه كه‌ژێر ده‌ستی ژنان بنه‌مایه‌كى ئابورى هه‌یه. له‌م زه‌مینه‌یه‌دا ئه‌و له‌گه‌ڵ بێبێڵ دا كه ژێر ده‌سته‌یی ژنانى تاڕاده‌یه‌ك به‌ده‌رئه‌نجامی زینده‌وه‌رانى ده‌زانى جیاوازى بیروراِ هه‌بوو، په‌یوه‌ندی ئه‌نگڵس به‌بنه‌ما وسه‌رچاوه‌وه، به‌دواداچوونى بۆئامانجێكی رۆژانه ده‌كرد، واته خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ تێڕوانینێكدا كه ژێر ده‌سته‌یی ژنانى به‌شتێك ده‌زانى كه‌شایه‌نى گۆرانكارى نه‌بێت. ئه‌و بۆ به‌رگرى له‌تیۆری خۆى له‌كارى ئه‌نترۆپۆلۆژی سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ى كه قۆناغێكی زێڕین له مێژوودا بۆژنان هه‌بووه به‌ڵام له‌ناوچووه كه به هۆى خاوه‌ندارێتی پیاوان به‌سه‌ر داراییه تایبه‌ته‌كاندا، سودى وه‌رگرت.
ئه‌مه تۆێژینه‌وه‌یه‌كه كه هێشتا دووبه‌ره‌كى لێده‌كه‌وته‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ئاسان نى یه چونكه سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه‌له‌پێش ده‌ركه‌وتنى به‌رهه‌مه نوسراوه‌كاندا چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا هه‌بووه، قورسه. گریمانه‌یی زانایانی ئه‌نترۆپۆلۆژی سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نگڵس به‌جێ هٍێشت بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ى كه قۆناغه جیهانییه‌كان بوونى هه‌یه. كه‌هه‌موو كه‌لتوره‌كان به‌وانه‌دا تێده‌په‌ڕن. به‌هه‌ر حاڵ گومانى بچوك له‌ڕاده‌به‌در زۆره، له‌كاتێك دا توێژنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌نیا فاكته‌رێك بۆ ژێر ده‌سته‌یی ژنان له‌لایه‌نى مێژووییه‌وه شایه‌نى سه‌لماندنى نى یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ، سه‌رچاوه‌ى خێزان فاكته‌رێك بۆ ئاشكراكردنى بنه‌مای خێزانى، گۆڕ‌انى ئه‌وه‌به درێژایی رۆژگار‌و له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كاندا به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، كه نه‌ریتى لیبراڵى فیمینیزم به‌په‌یڕه‌وكردنى هزرى ستوارت میل خێزان له‌كۆمه‌ڵگای ئاینده‌دا بگۆرێت. ئه‌نگڵس مناڵ بوون و نه‌وه خستنه‌وه‌ى نه‌ك ته‌نیا به‌بایه‌تێكی تایبه‌تى وشه‌خصی، به‌ڵكو ئابورى له‌كۆمه‌ڵگادا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
دیدگای ئابورى وكۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و ته‌واوكه‌رى ئه‌و سووده بوو بۆبانگه‌شه ئینتزاعیه‌كانى مافی تاك له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى نه‌فس، كه هه‌م ئامانجی فیمینستی بۆ دایكایه‌تى ئیختیارى وهه‌م بنه‌مای داواكاری خه‌ڵكه سه‌ربه‌خۆكان بوو بۆكۆنترۆڵكردنى رێژه‌ی له‌دایك بوون.
به‌داخه‌وه دوولایه‌نى – كۆنترۆڵى تاك بۆسكپڕی وپابه‌ندبوونى رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆهێنانه دنیا و په‌روه‌رده‌ى مناڵ – هه‌ماهه‌نگ و گونجاو نه‌بون له‌نوسینه‌كانى ئه‌نگڵس دا هه‌م پێداویستییه‌كانى تاكێتى ژن و هه‌م كارى به كۆمه‌ڵى ژنانى ده‌خسته چوارچێوه‌ى پێكهاته كۆمه‌لایه‌تى وئابورییه‌كانى به‌رهه‌مهێنانه‌وه. تیۆری ماركس به‌هێز ده‌توانرا بۆچوونى نوێی بۆ زیاد بكرێت تا ژنان هه‌م وه‌ك كرێكارى چالاك وهه‌م له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه تایبه‌ته مێژووییه‌كاندا ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بێت، له‌جیاتى ئه‌نگڵس شێوازێكی به‌نرخ به‌ڵام سنوردار بۆ ته‌ماشاكردنى كێشه‌كانى ژنان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه كه مه‌سه‌له تایبه‌ته‌كانى خۆیان وه‌ك خۆى مایه‌وه، ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌تایبه‌ت بۆ ژنانى سۆسیالیست كه‌خه‌باتیان بۆكۆنترۆڵى رێژه‌ی له‌دایكبوون ومافی له‌باربردن ده‌كرد قورس بوو. ماركسیه‌كان زۆر جار سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وى كه‌سۆسیالیزم ئه‌م كارانه بۆ دروستكردنى سه‌روه‌تێكی ته‌واو بۆهه‌موو مناڵان به‌پێویست نازانێت.
ئایدۆلۆژیای ماركسی تێڕوانێنێكی تازه‌ى بۆ ( مه‌سه‌له‌ى ژنان) به‌دیدى هێنا، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانى یه‌كه‌مجارى تایبه‌ت به‌مافه‌كانى مناڵخستنه‌وه وه‌لاوه‌نا،به‌هه‌مان شێوه به‌ڵگه‌ى ئه‌نگڵس بۆبه‌شداریكردن له‌به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌ومه‌سه‌لانه‌ى له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت،وه‌ك میزانى رۆڵى كرێكارانى پیاو له‌پیشاندانى نایه‌كساییه‌كانى هێزى كاردا بۆ ژنانى چینى كرێكار، یان تۆێژینه‌وه‌ى ئیلتیزاماتى ڕه‌گه‌زى وكه‌لتورى پیاوان له‌كۆمه‌ڵگادا، هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان به‌شێوه‌یه‌ك بوون له‌ڕه‌خنه‌ى سۆسیالیسته سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ى سه‌ركوتكاری ژنانه‌وه.
له‌كاتێكدا به‌گشتى، ڕۆڵى تیۆری ئه‌نگڵس له كتێبی سه‌رچاوه‌ى خێزاندا، تیۆره‌كه‌ى له‌ئه‌زموونى شه‌خصی جیا ده‌كرده‌وه، ئه‌و بێ ئاگابوو له‌به‌شه‌كانى ژیانى رۆژانه، ئه‌و به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى خۆیه‌وه به‌رچاوڕونییه‌كى به‌هه‌لومه‌رجه‌كانى چینى كرێكار به‌خشى بوو. ئه‌و دابه‌شكردنى لایه‌نه‌كانى كارى ناڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕی، ئه‌و بوو كه جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سروشتین له‌چالاكییه‌كانى پیاوانه و ژنانه له‌كارى به‌رهه‌هێناندا، ئه‌و شایه‌تانه‌ى ده‌وروبه‌رى خۆشی له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت، ئه‌و شایه‌تانه ده‌ربڕی ئه‌وه بوون كه هه‌ندێك له‌م دابه‌شكردنه رووكه‌شیانه" سروشتى" ده‌بێته هۆى ده‌رده‌سه‌رى بۆ ژنان، كچانى خودى ماركسیش له‌كێشه‌كانى ماڵه‌وه‌ى چینى ناوه‌راستدا به‌شداربوون .
له1881 دا دایكێكی گه‌نج كه‌خاوه‌نى سىَ مناڵ بوو، به‌ناوى جینى ، كه‌توشی بێ خه‌وى بوو بوو،نائومێدانه بۆخوشكه‌كه‌ى لۆرای نووسی :
" هه‌ست ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى بێ هیوا و چاره‌ڕه‌شانه- هه‌م له‌لایه‌نى ڕوحى و هه‌م له‌لایه‌نى جه‌سته‌ییه‌وه- بێزار‌و په‌رێشانم ."
ساڵى دواتر ، ئه‌ویش شكات ده‌كات :
" نه‌شتێك ده‌بیستم ونه‌شتێك ده‌بینم، مه‌گه‌ر نانه‌واو و قه‌ساب و په‌نیرفرۆش وسه‌وزه فرۆش – باوه‌ڕناكه‌م كه‌ته‌نانه‌ت كارى ئاسایی ته‌مه‌ڵكه‌رى كارگه ، كوشندتر بێت له‌ئه‌ركه ناكۆتایه‌كانى ماڵداری .. ئه‌و ژنانه ده‌ناسم كه‌شانازى به‌كارى پڕ زه‌حمه‌تى ماڵه‌وه ده‌كه‌ن- به‌ڵام هه‌موومان هه‌وڵێكی یه‌كسانمان نییه .
نه‌ماركس و نه ئه‌نگڵس ، هیچ كامیان به‌رپرسی كه‌مكردنه‌ه‌وه‌ى دابڕانى ئایدۆلۆژیاكانیان بۆسیسته‌مێكی دوور له‌هه‌ڵه نین كه ماركسیه‌كانى دواتر هه‌ندێكجار ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌وان، به‌هه‌رحاڵ ، ئه‌وان خۆیان له‌ناوه‌ندى پێشكه‌وتنى چه‌پ دا ده‌بینینه‌وه و ئه‌نگڵس به‌شێوه‌یه‌كى قه‌تعى فێڵى به‌كارهێنا تابزوتنه‌وه‌ى ژنان له‌ناوحزبه ماركسیه‌كاندا چ له ئه‌وروپا و چ له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌وه‌كاندا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. رێكخستن و حاڵه‌تى سه‌پاندنى په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌كانى كه لینین له‌نێو ده‌وڵه‌تى سێیه‌مدا كردبووى به حه‌قیقه‌ت هێشتا شایه‌تى ده‌ستكه‌وتن نه‌بوو. له‌ڕاستى دا، تیۆره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له‌باره‌ى " مه‌سه‌له‌ى ژن " ه‌وه له‌ناو ماركسیه‌كاندا خاڵى جیاوازى له‌خۆگرت بوو له‌كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا. كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان بیروباوه‌ڕى خۆیان ده‌گۆڕى، به‌ڵام گروپه ناوخۆییه‌كان زۆرجار ته‌نیا سیاسه‌ته‌كانى خۆیان وه‌رده‌گرت. تیۆر‌و پراكتیك، هه‌ردووكیان به‌یه‌كسانى نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له‌په‌یوه‌ندی به نه‌خشه‌و ئه‌و پلانانه‌ى كه به‌شێك بوون له‌سیاسه‌تى سۆسیالیستى ئه‌م قۆناغه، ده‌ركه‌وتن.
بۆنموونه، له‌فه‌ره‌نسا زاوای ماركس ، پۆڵ لافارگ ،ژنانى قبوڵ نه‌ده‌كرد له پیشه‌خاوه‌ن حه‌قه‌ده‌سته‌كاندا، له‌ڕاستیدا، ئه‌و ڕه‌خنه‌ى له‌به‌ره‌و پێشه‌وه چوونى كرێكار ده‌گرت له‌هزری سۆسیالیزم دا. ئه‌و جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ژنانى دایك ده‌كرده‌وه‌و به‌ڵگه‌ى ده‌هێنایه‌وه كه ژنانى سۆسیالیست ده‌بێت له‌جیاتى داواكردن مافی ئیشكردن، جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌كانى وه‌ك باخچه‌ى ساوایان و هه‌لومه‌رجه‌كانى دایكایه‌تى باشتر‌و خواردنى قوتابخانه‌كان بكه‌نه‌وه.