
و/زه‌رده‌شت جلال.
له‌كۆتایى به‌هارى سالى(2005) دا ئێمه وه‌ك گروپێكى خه‌باتكارى چاپه‌مه‌نى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژیانى گه‌لى كورد له‌ئاسیاى ناوه‌ڕاستدا.كه‌ئێمه (3) هاوڕێ بووین سه‌ره‌تا شارى(ئاڵماتاى) كازاغستان یه‌كه‌مین ویستگه‌ى گه‌شته‌كه‌مان بوو ..
له مێژودا گه‌لێ شتم له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ئاوریشم خوێندبوَوه‌و بیستبووم .بێگومان بیستن و خوێندن له‌گه‌ڵ به‌چاوبینین جیاوازه‌و هه‌مان شت نیه.
نه‌ڕێگه‌ى پێش و نه‌ڕێبوارى پێش و ماون ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش كه‌م بووه .ڕێگاى ئاوریشم هه‌تا دێت هه‌ژار ده‌بێت و بوه‌ته جێگه‌ى ڕامان و فه‌نتازیه‌ت و ڕۆمانسیه‌ت ..له‌وانه‌یه ئه‌م ووتانه به‌ته‌واوى جێگه‌ى خۆى نه‌گرێت...به‌ڵام ڕێگه‌ى ئاوریشمى (ئاڵماتاى) ئه‌مڕۆ بوه‌ته ڕێگه‌ى خۆشه‌ویستى ..له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر ووێنه له‌سه‌ر شێوه‌ى پێشانگا راخراوه كه‌سه‌رنج ڕاده‌كێشێ .كه‌له‌هه‌مان كاتدا وێنه كێش له‌كارى ڕه‌نگاو ڕه‌نگى خۆیدا به‌پێنووس و فڵچه تابلۆكان ده‌نه‌خشێنێ...هه‌ست و خۆشه‌ویستى دڵداران وجوانى كچێكى شۆخ و ناسك ده‌بێته ئیلهامى وێنه‌كێشانى كۆڵانه‌كانى ئاوریشم ...
له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگا مێژویه‌و جێگه‌ى هه‌ستى دڵداران ئێمه له‌پیاسه‌یه‌كى خۆش دا ڕووبه‌ڕوى تابلۆیه‌كى گه‌وره‌ى( 3)مه‌ترى بووین كه‌له‌سه‌رى نووسرابوو DEM كه به‌كوردى TAHM
سه‌رنجى ئێمه‌ى ڕ‌اكێشا .دواى ئه‌وه هه‌ستمان كرد كه‌ئه‌و كارگه‌یه هى كورده .به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م كارگه‌یه‌ش دوو ژنى كورده ( شوشان و خه‌جێ ).ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه بینیمان بازرگانى له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه ئاسان نیه .به‌ڵام ئه‌م دوو ژنه كورده توانیبویان كارى به‌یه‌كه‌وه‌یى زۆر به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه بكه‌ن له‌چاوپێكه‌وتنى خۆم دا ده‌مه‌وێت پێش هه‌رشتێك ڕێزى خۆم بۆ ئه‌م دوو ژنه (شوشان و خه‌جێ) بهێنمه سه‌ر زمان .ئه‌م دوانه هه‌م خوشكن هه‌م به‌یه‌كه‌وه كارى بازرگانى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ئاوریشم له‌كۆڵانى ( فرمانۆظاى) له‌بازاڕێك به‌ناوى (100) شیرینى دروست ده‌كه‌ن هه‌م هى ته‌ڕو هه‌م هى ڕه‌نگاوڕه‌نگ و وشك دروست ده‌كه‌ن به هه‌زاران كیلۆ مه‌تر له‌دورى كوردستانه‌وه له‌پایته‌ختى پێشوى كازاغستان له‌شارى (ئاڵماتاى).سیسته‌مى كارى خۆیان زۆر به‌باشى ڕێكخستووه..باووبا پیر ى ئه‌وان له‌دواى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م له‌د هۆكه‌وه ئاودیوى باكورى كوردستان بوون .له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م دا له‌به‌ر زوڵمى عوسمانى ناچار بوون كۆچبه‌رى (قه‌فقاسیا) ببن شوشاو خه‌جۆ له ئه‌رمه‌نستان له‌دایك بوون .له‌وێ خوێندویانه...

شوشا له‌ساڵى(1980) خوێندن ته‌اوو ده‌كات .له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ سه‌ربازى ده‌چێته كازاغستان.ئه‌میش له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌شارى(تسه‌لینگراد) ده‌ست به‌مامۆستایى ده‌كات (خه‌جێ)ش له‌ساڵى (1989)كۆچبه‌رى كازاغستان ده‌بێت ..ئێستا به‌یه‌كه‌وه كارگه‌یه‌كیان داناوه ..له‌م كارگه‌یه‌دا هه‌ركه‌س بچێت ده‌بینێت كه‌چه‌ند كاره‌كه‌یان به‌ڕێك و جوانى ڕێكخستووه و چه‌ند له‌ئیش حه‌ز ده‌كه‌ن .
ده‌رباره‌ى ژیانى له‌وڵاتى غه‌ریبیدا شوشان واده‌ڵێت /كاتێك من له‌قوتابخانه‌دا ده‌ستم به‌مامۆستایى كرد .یه‌كێك له‌و وانانه‌ى كه‌من ده‌م دا به‌قوتابیان وانه‌ى (دروستكردنى خواردن) بوو له‌و كاته‌وه من زۆرجار شیرینم دروست ده‌كرد .سه‌یرده‌كه‌م منداڵان زۆریان لاخۆش بوو .زۆرجار بیرم ده‌كرده‌وه ئه‌رێ بڵێ ى ڕۆژێك له ڕۆژان بتوانم كارگه‌یه‌كى شیرینى دروست كردن دابنێم .دواى 15ساڵ شوشان وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى خۆى دایه‌وه له ساڵى 1990دا ده‌ستى له مامۆستایى به‌رداو ده‌ستى به بازرگانى كرد له ساڵى 2000دا ده‌ستى به دروست كردنى شیرینى كرد .
شوشان و خه‌جۆ جێگه‌یه‌كیان به كرێ گرتبوو به ناوى ( LADY) ده‌ستیان به دروست كردنى شیرینى كرد .ئه‌وان هه‌م دروستیان ده‌كردو وه هه‌م له دوكانه‌كاندا بڵاویان ده‌كرده‌وه هه‌روه‌ها له كۆگایه‌كى بچوكیشدا ده‌یانفرۆشت .
lady بووبه بنكه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌مڕۆ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌و جێگه‌یه ئه‌زمونێكى باشیان وه‌رگرت و هه‌تا ده‌هات باوه‌ڕیان به خۆیان زیاتر ده‌بوو .بڕیارى ئه‌وه‌یان دا كه كاره‌كه‌یان گه‌وره‌و فراوان بكه‌ن .
له ساڵى 2001 دا ئه‌وان وازیان له (lady) هێنا .كارگه‌یه‌كى نوێیان بۆ دروست كردنى شیرینى دامه‌زراند .ناویان نا ( DAM) بۆ خۆیان كرێكاریان گرت و ڕێژه‌ى كاروبه‌رهه‌میان زیاتر كرد ئێستا له كارگه‌دا (15)ژن كارده‌كه‌ن .شوشان به كاروبارى ده‌ره‌وه سه‌رقاڵه و خه‌جۆش به كارى ناوخۆوه .
بێجگه له كارگه‌ى شیرینى .شوشان و خه‌جۆش (3) دوكانى نوێیان كردۆته‌وه كه له مانگێكدا بۆ (20) هه‌زار دوكان شیرینى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه .هه‌ردوو ژنى كورد ده‌یانه‌وێت له پاشه‌ڕۆژێكى نزیكدا نه‌ك ته‌نها له شارى (ئالماته) به‌ڵكو له ته‌واوى كازاخستاندا كارى خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه .( DAM) بكه‌نه جۆرێكى خۆش و به تام . داواكارى گه‌وره‌ى شوشان و خه‌جۆ ئه‌وه‌یه كه به ته‌كنیكى نوێ شیرینى دروست بكه‌ن .ئێستا بۆ دروست كردنى شیرینى هێزى مرۆظ به‌كارده‌هێنن.به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزى ته‌كنیك به كاربهێنن ده‌توانن سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به ده‌ست بهێنن .
جه‌ژن و پشوو نییه
بۆ شوشان و خه‌جۆ ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌وان جه‌ژن یان پشوونیه له ڕۆژانى جه‌ژندا له سه‌رى ساڵدا كه خه‌ڵكى ده‌چنه لاى یه‌كترى شادى خۆشى ده‌كه‌ن كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن .به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن چونكه له‌و ڕۆژانه‌دا كار‌و خه‌باتى ئه‌وان له هه‌موو ڕۆژه‌كان زیاتره .له ڕۆژه‌كانى هه‌فته‌دا دوو ڕۆژى پشوو هه‌یه (شه‌مه‌ویه‌ك شه‌مه) له‌م ڕۆژانه‌شدادیسان داخوازى شیرینى زیاتر ده‌بێت .ئه‌مه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 5ساڵى ڕابردوودا شوشان و خه‌جۆ له‌گه‌ڵ بنه ماڵه‌ى خۆیاندا نه‌یانتوانیوه جه‌ژن و ڕۆژى تایبه‌تى پیرۆز بكه‌ن .
ئه‌م دوو خوشكه هه‌م بازرگان و هه‌م دایكن.شوشان دایكى دوو منداڵه خه‌جۆش 3منداڵى هه‌یه .منداڵى ئه‌وان له زانكۆ ده‌خوێنن .
له‌ودوو خوشكه مان پرسى ئایا كاركردن هیچ كێشه‌یه‌كى خێزانى بۆ دروست نه‌كردون ؟ به‌ڵێ ووتیان زۆر زه‌حمه‌تی دروست ده‌بێ به‌ڵام داخوازى گشتى ئامانجى ئه‌و كاره‌یه وه بووه هێزو ده‌یهێشت كه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى ببینن داخوازى سه‌ره‌كى ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌م پیشه‌یه فێرى هه‌موو ژنانى كوردستان بكه‌ن .هه‌رچه‌نده ئێمه كاتێكى كورت له گه‌ڵ (شوشان و خه‌جۆ )مان به‌ڵام بیره‌وه‌رى ئه‌وان وه‌كو شیرینه‌كه‌یان له ڕامانى ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه سڵاو بۆ ئه‌و دوو ژنه كورده خۆشه‌ویسته .