نوسینی : پارێزه‌ر / شێردڵ یاسین
كێشه‌ى ئازادى ژن له كۆمه‌ڵگاكه‌مان كێشه‌يه‌كى ئالۆزو گوماناويه ناتوانين راكه‌ين له ئاسۆى چاره‌سه‌ر كردنى ، ئه‌و كێشه‌يه‌ش په‌يوه‌ندى داره به مه‌له‌فى ديموكراسى و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ، رێژه‌ى ژن له كۆمه‌ڵگاكه‌مان زياتر له له نيوه‌ى رێژه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێكدينێت.
دكتۆره نه‌وال سعداوى له كتێبى ژن بنه‌مايه ئاماژه ئه‌دات به‌وه‌ى كه كێشه‌ى ژن كيشه‌يه‌كى شارستانى و سياسى و ئابوورى كۆمه‌ڵايه‌تيه .
ده‌رچونى هه‌ر ياسايه‌ك له به‌رژه‌وه‌تدى ژنان بريتى يه له گۆرينى هه‌ڵسوكه‌وتى په‌روه‌رده‌يى له كۆمه‌ڵگاى نێر ، له كاتى پاپه‌ند بونی به راگه‌ياندنى جيهانى مافى مرۆڤ و په‌يماننامه‌ى ره‌فز كردنى كێشه‌كانى جياوازى دژى ژنان ، به‌و مانايه‌ى سياسه‌تى په‌روه‌رده‌يى ئامانجى مرۆڤه‌كانه نه‌ك جۆر.
باش‌ترين رێگه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنى مافى ژنان دارشتنى ياسايه‌كه له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه كه تيايدا ماف و ئه‌رك و يه‌كسانيان بۆ دابين بكات .ره‌شنوسى ده‌ستورى هه‌ريمى كوردستان له ماده‌ى 21 ئاماژه ئه‌دات كه (ئافره‌ت يه‌كسانه له‌گه‌ڵ پياو و نابێت جياوازى له دژى بكرێت و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو مافه مه‌ده‌نى و سياسيانه‌ى له‌م ده‌ستوره و له‌و په‌يمان و رِێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تيانه‌دا هاتوون كه ده‌وڵه‌تى عێرِاق په‌سه‌ندى كردوون، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات،هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌رشتێك به به‌ربه‌ست دابنرێت له به‌رده‌م يه‌كسانيدا له ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى و رِۆشنبيرى و ئابورى و سياسيدا، لابه‌رێت) .
ئه‌نجومه‌نى نيشتمانى كوردستان گۆرانى له ياساى بارى كه‌سێتى عێراق بۆ ساڵى 1959 دا كردووه له بابه‌ته‌كانى هاوسه‌رگيرى و جيابونه‌وه وخه‌رجى و فره ژنى و كوشتن به هۆى لابردنى شوره‌يی ، به هۆى بونى ئه‌م كێشان له كۆمه‌ڵگاى كوريدا كه هێشا ئامانجه‌كانى خۆى نه‌پێكاوه .
له هه‌ندێ ناوچه‌ى كوردستان ژنان تا ئێستا تووشى توند‌و تيژى ناو خيزان و به‌زۆر به‌شودان و خه‌ته‌نه‌كردن ده‌بنه‌وه ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايدا رێژه‌ى كوشتنى ژنان له زيادبوندايه به‌تايبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى كه داب و نه‌ريتى كۆنى كۆمه‌ڵگاى تێدا زاڵه ، بۆيه لێره‌دا ژنان ده‌كه‌ونه نێوان دوو به‌ره يه‌كه‌ميان فكر و سه‌رده‌م، دووه‌ميان داب و نه‌ريتى كۆمه‌ڵايه‌تى داخراو، تا ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن كه په‌يره‌وى ئه‌م داب و نه‌ريته كۆنه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه ژنان جێگه‌يان چوارچێوه‌يه‌كى داخراوه له ناو خێزاندا.
ژنان له كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئه‌ركێكى گرانيان له سه‌ر شانه له كۆن و ئێستاشدا ئه‌ويش په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ و به‌خێو كردنيه‌تى، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ى رێز و پێزانينه نه‌ك كوشتن و چه‌وساندنه‌وه .
له رابردوودا ئه‌ركى ژنان زۆر سه‌خت و دژوار بووه به‌وه‌ى كه پشتيوانى پياو بوون له شۆرشه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى كوردستان به دابين كردنى خواردن و ده‌رمان و گه‌لێك پێداويستى تر له شار‌و دێهاته‌كان بۆ شاخ .
ئه‌مرۆ له كوردستان ژنان هاوشانى پياوان رۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى .
ده‌توانين بڵێين ژنى كورد له سه‌رده‌مى ئێستادا له ئاستى ژنانى وڵاتانى ديموكراسيدان به‌وه‌ى كه به‌شدارن له دارِشتنى بريارى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى له كوردستاندا ئه‌مه‌ش واى كردووه كه حكومه‌ت ئاورِ له كێشه‌كه‌يان بداته‌وه به هاوكارى كردنى مادى و مه‌عنه‌وى بۆ به‌ره‌سمى ناساندنى كيشه‌كه‌يان به‌رِووى جيهاندا .
هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنى رێكخراو و دامه‌زراوه‌ى فكرى و رۆشنبيرى بۆ وشيار كردنه‌وه‌ى ژنان به كێشه‌و داواكايه‌كانيان و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆيان ، رێكخراوه‌كانى ژنان رۆڵى به‌رچاويان بينيوه له پاراستنى گيانى ژنان له گه‌ياندنى كێشه‌كانيان به‌رووى ده‌سه‌ڵات و دادگا ،بۆيه ده‌توانين رێكخراوه‌كانى ژنان به باش‌ترين رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دابنێين كه ئه‌رك و مه‌هامى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات له كوردستاندا،به‌وه‌ى كه رۆڵى خێزانى بينيوه له گلدانه‌وه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه به ناچارى تووشى ده‌ربه‌ده‌رى و كێشه ده‌بن و ماڵ وخێزان به‌جێده‌هێڵن تا ئه‌و كاته‌ى كه كيشه‌كان يه‌كلايى ده‌بنه‌وه ئه‌م رێكخراوانه ده‌يانگرنه‌خۆ تا چاره‌سه‌رى پێويست بۆ گه‌رانه‌وه‌يان ده‌دۆزنه‌وه.
زۆرجار ئه‌م كێشانه رووبروى دادگا ده‌كرێنه‌وه بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردن به‌ڵام به‌داخه‌وه دادگا ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌شێوه‌يه‌ك كه جێگه‌ى دڵخۆشى بێت ،بۆيه پێويسته سيسته‌مێكى دادوه‌رى باش و لايه‌نێكى جێبه‌جێكردنى كارا هه‌بێت بۆ ئاگاداربوون به‌م ره‌وشه‌و سزاى دياريكراوى بۆ بريار بدرێت، به‌و هيوايه‌ى كێشه‌ى ژنانى كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بروات .