وه‌رگێڕانى – یادگار حه‌مه غه‌ریب ............ به‌شی پێنجه‌م و کۆتای
ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان له ئاستى یاساداناندا به‌ده‌ست هێناوه، له وڵاتانى جیهاندا له پۆستى ڕابه‌رایه‌تى سیاسی‌دا پێگه‌ى باڵایان نییه. ژماره‌یه‌كى كه‌م له ژننا كه به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن به‌به‌رزترین پۆستى وڵاتى خۆیان گه‌یشتوون وه‌ك (سه‌رۆك وه‌زیرى یان سه‌رۆك كۆمارى): له ئه‌وروپادا، مالگارت تاچر له به‌ریتانیا، ڤیگدیس فینبوگادتیر له ئایسله‌ندا، گروهارلم برونتلان له نه‌رویج، و میلكا پلانینتس له‌یۆگسلاڤیا، له‌قاڕه‌ى ئه‌مریكا، ئیڤاپرۆت له ئه‌رجه‌نتین، كیم كه‌مبل له‌كه‌نه‌دا، و ڤیولیتاچامورو له‌نیكارا گوایى، وه‌له ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕسات و ئاسیادا، ئیندیرا گاندى له‌هیندستان، گلدامایر له ئیسرائیل، بینه‌زه‌یر بوتو له پاكستان، كورازون ئایكنو له فلیپین، سیریماو و باندادا نایكه له سریلانكا، و ته‌نسوچیله‌ر له توركیا، كه‌مى ژماره‌ى ژنان ده‌بێته‌وه له‌گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌ڵات وه‌ك ڕابه‌رانى حكومه‌ت یان سه‌رانى ده‌وڵه‌ت له‌وڵاتانى جیهاندا.
زۆر جار ژنان پۆستى وه‌زاره‌تى كه‌متر گرنگیان له‌ئه‌ستۆگرتووه. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌ده‌یه‌یى (1930)دا له كابینه‌یه‌كى حكومه‌تدا به‌گشتى ته‌نیا یه‌ك یان دوو ژنى ئه‌ندامیان هه‌بوو. بیل كلینتۆن، سه‌رۆك كۆمارى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له ده‌یه‌یى (1990)دا چوار ژنى له ئاستى وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌كى تریشى له پۆسته باڵاكاندا دامه‌زراند بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاروباره‌كان. ژنان هه‌رگیز پۆستى كلیلى وه‌زیرى به‌رگرى و وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى داراییان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵام له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ده‌ست پێشخه‌رى كرد و ئه‌م سنوره‌ى به‌زاند و پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ه‌ى دا به‌ژنێكى ڕه‌ش پێست به‌ناوى خاتوو (كۆندا لیزا ڕایس) ئه‌م گۆڕانه له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى جۆرج ده‌بلیو بۆش دابوو، ئیندیراگاندى و مارگات تاچر، له‌گه‌ڵ بوونى پێگه‌ى خۆیان وه‌ك ڕابه‌ر، به‌ڵام سوودیان له ژنان وه‌رنه‌گرت له كابینه‌كانى خۆیاندا له كابینه‌كانى ولاتى ئه‌سكه‌نده نافیا و هۆڵه‌ندا و فه‌ڕه‌نسادا (كاتێك سه‌رۆك كۆمار فرانسۆمیته‌ران له‌دوو ده‌یه‌یى (1980 و 1990)دا زیاتر سود له ژنان وه‌رگیراوه. نه‌رویج زۆرترین ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى هه‌بووه كه خاوه‌نى پێگه‌ى باڵابوون. كه‌له‌وه‌دا نزیكه‌ى نیوه (40 %) له ده‌وڵه‌تى كرێكارى برونتلاندا له (1986 تا 1989) ژن بوون.
به‌گشتى، له‌و وڵاتانه‌ى ئه‌وروپایى رۆژهه‌ڵات و ئه‌وانه‌ى كه‌متر پیشه‌سازیان، ژنان كه‌متر توانیویانه بگه‌ن به‌و پۆستانه له ئاستى وه‌زاره‌تدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئیمكانبووه كه ژنان سوودمه‌ندن له‌ناونیشانه پڕ باق و بریقه‌كان، به‌ڵام زیاتر رۆڵیان وه‌ك ته‌شریف هێنان بووه بۆ ناو سیاسه‌ت، ژماره‌یه‌ك ژن خاوه‌ن پۆست بوون به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتیان زۆركه‌مبووه. له (1982)دا پلانینتس له یۆگسلاڤیادا یه‌كه‌مین ژن بووكه له وڵاتێكى ئه‌وروپایى رۆژهه‌ڵاتدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر هه‌ڵبژێردرا. وه ئه‌لكساندرا بیریوكوڤا له (1986)دا وه‌ك ئه‌ندام له ((كۆمیته‌یى ناوه‌ندى)) (به‌پله‌ى سكرتێر) له یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا هه‌ڵبژێردرا. (له‌یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا، زۆربه‌ى ژنانى لایه‌نگرى حكومه‌ت ناچاربوون به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئیشێكیان له ئاستى ناوخۆیى یان ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت).
له‌زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌مه‌ریكایى لاتیندا ژنان بێ به‌ش بوون له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌ت، كاستاریكا حاڵه‌تێكى شاز‌و ده‌گمه‌ن بووه له (1979)دا كه(25 %)ى پۆسته‌كانى حكومه‌ت به‌ده‌ست ژنانه‌وه بوو. له ئاسیادا، به‌ده‌گمه‌ن ژماره‌یه‌كى كه‌م ژن له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تدا بوون له سریلانكا و هیندستان له ده‌یه‌یى (1980)دا، حكومه‌ت تاڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو به‌ده‌ست پیاوانه‌وه بوو. له ئه‌فه‌ریقادا ژنان ته‌نیا خاوه‌نى (2 %)ى پۆسته‌كانى وه‌زاره‌ت بوون، وه له‌نیوه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌دا ژنان بێبه‌ش بوونله پۆسته‌كانى وه‌زاره‌ت.
ئاماره‌كانى په‌یوه‌ست به پۆسته باڵاكانى ژنان خۆى له خۆیدا جۆرێك لایه‌نگرى پیشان نادات، زۆرجار ژنان وه‌ك وه‌زیر بۆ كاروبارى په‌روه‌رده وفێركردن، خێزان، گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ڵبژێردراون و له پۆسته ((گرنگه‌كان)ى سیاسه‌تمه‌داریداكه هێشتا به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌ن، بێبه‌ش بوون.
- ته‌شه‌نه‌سه‌ندى به‌شداریكردنى ژنان:-
له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، هه‌موو سنورداریه‌ك روكه‌شیه‌كان له‌باره‌ى به‌شداریكردنى ژنان ڕه‌تكرایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ژنا بێ به‌شن له پێگه‌یى شایسته له ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا. له چه‌نده ده‌یه‌یى كۆتاییدا به‌شدارى ژنان له ژیانى سیاسى وڵاته‌كانیان تاڕاده‌یه‌كى زۆر سه‌رنجى نه‌ته‌وه‌یى ونێونه‌ته‌وه‌یى به‌لاى خۆیدا ڕاكێشاوه. چالاكیه‌كانى په‌یوه‌ستبه ((ده‌یه‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنا)) (1957 – 1985) هۆشیارى مه‌سه‌له و بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به‌ولایه‌نه‌وه زیادیكردوه. سه‌ره‌ڕایى ئه‌مه، و چالاكیه‌كانى غه‌یره ده‌وڵه‌تى فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان دروستكرد. هه‌تا ژنان به‌شێوه‌یه‌كى گشتگیرتر بێنه ناو ژنانى سیاسیه‌وه.
پارته سیاسیه‌كان و چالاكییه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كانن ده‌یانتوانى ڕۆڵى گرنگببینن له به‌خشینى ده‌سه‌ڵات به ژنان بۆ نموونه ((كۆمیته‌ى كه‌نه‌دا بۆ ساڵى 94)) به‌ئامانجى به‌دستهێنانى مافى یه‌كسانى له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زى ژن‌و پیاودا له ((ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كانى كه‌نه‌دا))دا تا (1994، 1984 پێكهات. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه و كۆمه‌ڵه‌كانى تر، هه‌رچه‌نده پاشكۆى مافه‌كانى یه‌كسانى ژنان له زه‌مینه‌ى نوێنه‌رایه‌تى له په‌ڕله‌ماندا، به‌پێداگرتن و ڕاوێژكردنێكى زۆر ده‌نگیان له‌سه‌ردرا و نه‌یانتوانى له (( ئه‌نجومه‌نه گشتیه‌كانى كه‌نه‌دا))دا به‌ئامانجى خۆیان بگه‌ن. ((ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى ژنان)) له دانیمارك، كه‌له (1899)وه دامه‌زراوه به‌شداریكردنى سیاسى ژنان له سیاسه‌تى دانیماركدا. ((ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى ژنان)) له فلیپین تێده‌كۆشێت كه‌مه‌سه‌له‌كانى ژنان له گفتوگۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌كنادا به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا ڕێكخراوه‌كانى وه‌ك (( كۆمه‌ڵه‌ى ده‌نگده‌رانى ژن)) و(( ئه‌نجومه‌نى ژنانى زانكۆیى ئه‌مه‌ریكا)) چالاكانه بۆ بڵاكردنه‌وه‌ى هۆشیارى وبه‌شدارى مه‌ده‌نى له‌ناو ژناندا كارده‌كات.
ژنان، جگه له‌و ڕۆڵا‌ى كه له‌پارته سیاسیه چه‌سپاوه‌كانى وڵاكه‌یاندا هه‌یانه، هه‌ندێك له‌وانه له دامه‌زراندنى پارته سیاسیه‌كاندا بۆ ئه‌ندامانى ژن ومه‌سه‌له‌كانى ژنان شاره‌زان وتێكۆشه‌رن. نموونه‌ى ئه‌م پارتانه‌ش وه‌ك ((پارتى فیمینزمى كه‌نه‌دا))، ((پارتى ژنانى شیلى)) و ((پارتى نه‌ته‌وه‌ى ژنانى كۆریا)) له‌كرمارى كۆریا. به‌هه‌مان شێوه‌ى زۆره‌به‌ى پارته نه‌توه‌ییه‌كان خاوه‌ن لقى تایبه‌ت به‌ژنانن كه ئامانج له دروستكردنى ئه‌وانه گه‌شه‌ى به‌شداریكردنى ژنانه له سیسته‌مه سیاسیه‌كانداو هاندانى ژنان بۆ لایه‌نگرى ئامانجه‌كانى حزب.
زۆرجار چالاكى حكومه‌ت به‌شێوه‌ى پێكهێنانى وه‌زاره‌تێك یان كۆمیته‌یه‌كى یاسادانه‌رى تایبه‌ت به چاكسازى بارودۆخى ژننا ده‌ركه‌وتووه. ڕاپۆرتى ((یه‌كێتى ناو ئه‌نجومه‌نكان)) له 1991دا پیشانى ده‌دات كه بیست و چوار وڵاه‌ستیان به دروستكردنى پێكهاته‌ى حكومه‌ت كردووه له ئاستى وه‌زاره‌تدا. په‌نجاو حه‌وت وڵاخاوه‌نى ڕێكخروایى ده‌وڵه‌تین له ئاستى نزمتردا بۆ بارودۆخى ژنان كه‌له‌ناو ئه‌وانه‌دا ده‌توانرێت ناوى ((به‌ڕێوه‌بردنى ڕه‌هایى ژنان)) له((وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵا‌تى و خزمه‌تگوزاى))هۆلچه‌ندا و (( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باروۆدخى ژنان)) له (( وه‌زاره‌تى كار‌و ته‌ئمینى كۆمه‌ڵا‌تى)) توركیا ببڕێت. زربه‌ى وڵان تێده‌كۆشن كه خۆیان ئاره‌زوومه‌ند پیشانبده‌ن له‌باره‌ى ڕۆڵ و باروۆدخى ژنان به‌بێ ئه‌وه‌ى كه ئومێد یان نێتێكیان بۆ توێژینه‌وه‌ى ئامانجه داواكراوه‌كانى ئه‌وانه هه‌بێت.
به‌شدارى كردنى یاسا بنه‌ڕه‌تىونه‌ته‌وه‌ییه‌كانى تر جیاوازییان دژى ژنان له به‌شدارى كردنى سیاسی‌دا قه‌ده‌غه‌كردووه؟ ڕێكخرواى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ژماره‌یه‌ك په‌یماننامه‌و به‌یاننامه‌یان له‌باره‌ى جیاوازى دژى به‌شداى ساسى ژنان پێشكه‌ش كردووه. ((په‌یماننامه‌ى وه‌لاوه‌نانى هه‌موو شێوه‌كانى جیاوازى دژى ژنان)) له (1979) به‌كۆى ده‌نگ له رێكخرواى نه‌توه‌كاندا په‌سه‌ندكرا، له پێش ئه‌وه‌دا له (1976)، ((ڕاگه‌یاندنى وه‌لانانى جیاوازى دژى ژنان)) به‌كۆى ده‌نگ بڕیارى له‌سه‌ر درابوو.
له‌زۆربه‌ى وڵانى جیهاندا ژنان ڕۆڵێكى كه‌میان له‌مه‌یدانه سیاسیه‌كاندا هه‌یه. هه‌رچه‌نده ڕێگره باساییه‌كان به‌په‌نجه ده‌ژمێردرێن. هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته‌كان سود له پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ چاكسازى بارودۆخى ژنان، ئاماده‌كارى هه‌مه‌جۆر بۆ زیادبوونى ژماره‌ى ژنانى مونافیس بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كان داهێنراوه، بۆ نموونه ژماره‌یه‌كى تایبه‌ت له ده‌ستگیرانداره خاوه‌ن پێگه‌كان ده‌بێت ژن بن، له پێكهاته‌ى پارتى سیاسی‌دا بڕیارى له‌سه‌رد ده‌درێت كه ژماره‌یه‌كى تایبه‌ت له ئه‌ندامه‌كانى ژن بن، كورسییه‌كان بۆ ژنان به‌پارێزراوى ده‌مێنێته‌وه، یان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت ژنان بۆ پۆسته‌كان داده‌نێت.
له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، ژنانى جیهان پێشكه‌وتنى گرنگیان له‌مه‌یدانى سیاسی‌دا به‌ده‌ست هێناوه، له كۆمه‌ڵگا دیموكراتییه‌كاندا ده‌نگدان یه‌كێكه له مافه چه‌سیاوه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك بۆ هه‌موو ژنان، زۆربه‌ى ژنان مافى هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئیش وكاره‌كۆمه‌ڵا‌تییه‌كان به‌ده‌ست هێناوه. به‌ڵام زۆربه‌ى وڵاتانى دیموكراتیدا، چالاكى سیاسى ژنان گیرۆده‌ى سنوردارییه كه‌لتوریه‌كانه. تا ئه‌وكاته‌ى كه ئه‌م ڕێگرانه لوناو نه‌چێت، توانایى ژنان بۆ به‌شدارى ته‌واویان له‌كاروباره دیموكاتییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان به‌هه‌مان شێوه له‌توانیى پیاوان كه‌متر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: دایره المعاریف دموكراسى، جلددوم، سیمور مارتین لیپست، ترجمه فارسى به‌سرپرشتى كامران فانى – نورالله مرادى، تهران 1383 ل 840 - 847