نوسینی : سامان حه‌مه
له كوردستاندا.....هه‌تا ئێستا ژنان له ئاستی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كاندا نابیندرێن، هه‌تا ئێستا حزبێك دروست نه‌بووه ژنێك سه‌رۆك یان سكرتێره‌كه‌ی بێت، هه‌تا ئێستا ژنان توانای ته‌فسیركردنی ئه‌و پرسیاره‌یان نییه، بۆچی ئه‌وان ناگه‌نه ئاستی سه‌ركردایه‌تیكردن؟
ژنان وه‌ك له‌زۆرێك باسه سۆسیۆلۆژیه‌كاندا باسكراوه خاوه‌ن دۆز و كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆیانن، كێشه‌ی ژنان به‌رهه‌می ئه‌و رۆژگاره تاریكانه‌یه كه كۆمه‌ڵێك فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و بایۆلۆژی و كه‌لتوری به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوویه‌تی! ئه‌وه‌ی هه‌یه ژنان به‌رهه‌می نادادپه‌روه‌یه‌كی ڕه‌هان، مه‌سه‌له‌ی ژنان له‌به‌ر رۆشنایی دادپه‌روه‌ریدا برێكی زۆری ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ یه‌كاڵاده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و روناكبیرانه‌ی به‌رگری و پاڵپشتی كێشه‌ی ژنانن له زۆرباردا كێشه‌كه ئاوه‌ژورده‌كه‌نه‌وه، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و روناكبیرانه كێشه‌ی ژنان به:
- كێشه‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زی ده‌بیننه‌وه، كه‌له بنه‌ڕه‌تدا ژنان كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زایه‌تی خۆیاندا نییه.
- كێشه‌ی ژنان وه‌ك جۆرێك له دابه‌شكردنی كار و به‌رپرسیارێتی خێزانداری ده‌بیننه‌وه، له بنه‌ره‌تدا ژنان بێ كێشه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان كار بكه‌ن و به‌شێكیش له به‌رپرسیارێتی خێزان بگرنه ئه‌ستۆى خۆیان.
- كێشه‌ی ژنان وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی بایۆلۆژیانه‌ی سه‌یرده‌كه‌ن كه پێیان وایه سروشت زوڵمێكی جه‌سه‌دیان لێده‌كات بۆیه زۆرترین توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ژنان له بنه‌ره‌تدا كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و توانا جه‌سه‌دیه‌یان نییه كه هه‌یانه، به‌ڵكو توندوتیژی به‌رهه‌می رستێك هۆكاری ترن كه ئه‌وان كڵۆڵن له دیاریكردنی سه‌رچاوه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی.
- كێشه‌ی ژنان وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی باڵاده‌ستی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه كێشه‌ی ژنان له‌وه‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كۆمه‌ڵگایه‌كی باوك سالاری بگۆردرێت به كۆمه‌ڵگایه‌كی دایكسالاری، له بنه‌ڕه‌تدا ژنان ده‌یانه‌وێت جۆرێك هاوسه‌نگی جه‌نده‌ری بگه‌رێننه‌وه ناو خێزانه‌كان، خێزان نه‌بێته دوورگه‌یه‌ك كه ته‌نها یه‌ك پادشا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات ئه‌ویش پیاو بێت، به‌ڵكو پێویسته له خێزاندا جۆرێك هاوسه‌نگی و گونجاندنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت پێویسته خێزان وه‌ك ده‌زگایه‌ك بێت كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێدا دابه‌شكرابێت و كه‌س خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نه‌بێت.
كه‌واته كێشه‌كه چۆنه؟
كێشه‌ی ژنان برێكی زۆری له ته‌فسیركردنی ده‌سه‌ڵاتدا شیكار و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵات به‌و مانایه‌ى سیستیماتیزه كردنی جۆرێكه له ژیان له دیدێكی تایبه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردن، هه‌موو سیستیماتیزه‌كردنێك گه‌ر هاوبه‌شی و یه‌كسانی و به‌شداری هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت جۆرێك له نادادپه‌وه‌ری به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه وتمان كێشه‌ی ژنان برێكی زۆری له دادپه‌روه‌ریدا ساخ ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌شێكی زۆری پنته‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ناو پێكهاته‌ی سوسیۆلۆژی و سیاسی و ئابورى و ئیداری ... دابه‌شده‌بێت ئه‌م كایانه بازنه‌كه‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراون بۆ رێكخستنی ژیان، واته هه‌ركات نا هاوسه‌نگییه‌ك له یه‌كێك له‌و كایانه‌دا رووبدات ئه‌وا راسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر كایه‌كانی تر، له دوو كتێبه‌كه‌ی ره‌وشی مێینه له كوردستاندا كه سۆران قادر نوسیویه‌تی، به ئاشكرا كاریگه‌ری سلبی ئه‌و كایانه له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌بینینه‌وه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ، هه‌ربۆیه له‌و دوو كتێبه‌دا ده‌بینین به به‌شداری هاوبه‌شی هه‌موو لینكه‌كانی ئابوری و سیاسه‌ت و كلتور و ئاین و رۆشنبیریی .. ئه‌و فه‌زایه ده‌خوڵقێت كه ژنان ملكه‌چ و بێ ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه له به‌رامبه‌ر مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆیاندا.
هه‌تا ژنان نه‌توانن شاده‌ماری كێشه‌كه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه كه به‌ناو هه‌موو كایه‌كاندا به یه‌ك نه‌غمه تێده‌په‌رێت هه‌رگیز ناتوانن باس له یه‌كسانی جه‌نده‌ری یان دادپه‌روه‌ری نێوان خۆیان ڕه‌گه‌زی نێربكه‌ن.
كاتێك ژنان توانیان بیری یه‌كسانیخوازی له‌ناو كۆمه‌ڵدا به‌رجه‌سته‌بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌و بیره له خودی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت نه‌ك پیاوه مونه‌زیره‌كان بۆیان بنوسنه‌وه یان به هۆندراوه بۆیان بلاوێننه‌وه، ئه‌و كات بونیان له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان یان سه‌ركردایه‌تیكردنی حزب كارێكی ئه‌وه‌نده سروشتی ده‌بێت كه‌زۆرجار پیاوانیش ده‌نگیان بۆ بدات.