
وه‌رگێرانى
یادگار حه‌مه غه‌ریب
- فیمینیزم Feminism
بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی دیموكراسی نوێ‌دا سه‌ریهه‌ڵدا و ئاسایی مانایی هه‌مو مافه سیاسی و یاساییه‌كانى ژنانى له خۆگرتووه، كه دیموكمراسی به ئاسانى بۆ پیاوانى فه‌راهه‌مكردووه – سه‌رچاوه‌ى زاراوه‌ى فیمینیزم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مافه‌كانى یه‌كسانى. له دواى ئه‌وه‌ى، كه ژنان سودیان له مافه‌كانى یه‌كسانى وه‌رگرت، زۆربه‌ى فیمینیسته‌كان سه‌رنجیاندا كه ئه‌و مافانه ته‌واوى یه‌كسانیه كۆمه‌ڵایه‌تیه و ئابورییه‌كانیان بۆ ده‌سته به‌رناكات. له‌به‌رهه‌مان هۆ، فیمینیزمیش هه‌روه‌ك دیموكراسی، ته‌نیا پێناسه‌یه‌كى نی یه به‌ڵكو خاوه‌نى چه‌ندین پێناسه‌یه له جیهانى پۆست مۆدێرنێته‌دا، وه مانیه‌كى ئه‌م ووشه‌یه له‌لایه‌ن تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاوه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك لێی تێده‌گه‌ن و لێكیده‌ده‌نه‌وه.ووشه‌ى فیمینیزم بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن ئۆبه‌رتین ئۆكله‌ر به‌كارهێنرا له‌ده‌یه‌ی (1880) له فه‌ره‌نسا كه دامه‌زرێنه‌رى یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نى مافه‌كانى ده‌نگدانى ژنان بوو، ئه‌م ووشه‌یه له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌كانى سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رووی له به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان كرد، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌له‌دوایدا پێیان ده‌وترا فیمینیست له‌و رۆژگاره‌دا له‌و ووشه‌یه‌دا بێزاربوون و خۆیان لێ به‌دور ده‌گرت، وه‌زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تر، كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به فیمینیست ده‌زانن ئه‌م ناوه بۆ خۆیان به ره‌وا نازانن. له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له ده‌یه‌ى (1960) هاتنه كایه‌ی شه‌پۆلی دووه‌مى فیمینیزم، سود وه‌رگرتن له ووشه‌ى فیمینیست بۆ وه‌سفكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داكۆكیان له باش بوونى بارودۆخی ژنان له‌كۆمه‌ڵگادا ده‌كرد زۆر به‌ربلآوتر بوون. سه‌ره‌رای ئه‌مه زۆربه‌ى ژنان و پیاوان به‌شێوه‌یه‌كى بێ دوڵى و قه‌دحی و دیار به‌رگریان له مه‌سه‌له‌كانى ژنان ده‌كرد به‌هه‌مان شێوه قه‌دحیانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فیمینسیت نین.
راپه‌رینه‌كانى فیمینیزم:
فیمینیزم به ماناى بزووتنه‌وه‌ى به‌رگرى له مافه‌كانى ژن له پله‌ى یه‌ك تاكدا له تیۆره‌كانى سه‌باره‌ت به‌و مافانه – قاڵبی شێوازه ته‌قلیدیه‌كان سیاسه‌تى ئازادیخوازانه و لیبڕاڵ و دیمو‌كراتى ئه‌وروپی رۆژائاوا و ئه‌مریكاى پێك بهێنێ، ئه‌م راپه‌رینه له‌م ته‌قلیدانه‌وه سه‌رمایه‌ی فراوانى به‌ده‌ستهێناو گه‌شه‌ى به‌سه‌همى سه‌رمایه‌ی خۆیارزا و فراوانى كرد. له رۆژگارى ئه‌مڕۆدا، زۆر باش جۆری فیمینیزم، به‌تایبه‌ت ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ى كه پێویست به‌باش بوونى پێگه‌ى ژن ، روو له زیادبوون ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا. فیمینسته‌كانى غه‌یره رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا، فیمینیزمى رۆژائاوا به تێكرا به‌شێوه‌یه‌كى تر‌ى ئیمپریالیزمى ده‌زانن، وه پێدا ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ى كه‌مافیان هه‌یه و خواست و پێداویستى ژنانى كۆمه‌ڵگاى خۆیان بناسێنن. به‌م جۆره جیاوازانه‌ى فیمینیزم شایه‌نى سه‌رنجدان و رێزگرتنه. به‌ڵام ناوه‌رۆكى سه‌ره‌كى ئایدۆلۆژیاى فیمینیستى به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌سك و له‌گه‌ڵ مه‌فهومه‌كانى رۆژئاوادا هه‌یه وه‌ك تاك گه‌رایی و ئازادى تاك و دیموكراسی. سه‌ره‌راى ئه‌مه، له‌م وتاره‌دا ته‌نها فیمینیزمى رۆژئاوا ده‌خه‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا مه‌سه‌له‌ى فیمینزمى غه‌یره رۆژئاوا بۆ بابه‌تێكی گرنگ ده‌گۆڕێت.
په‌یوه‌ندیه‌كانى تیۆری فیمینیستى به دیموكراسی یه‌وه شاراوه‌یه له‌پابه‌ندبوونى سه‌ره‌كی فیمینیزم به مافه ته‌واوه‌كانى ژنانه‌وه: مافى به هاوڵاتیبوون به هه‌رمانایه‌ك و هه‌ر ساتێك‌دا، به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاواندا ده‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سه‌له‌ى ژناندا بێت. هه‌ركاتێك چه‌ند و چۆنى به هاوڵاتیبوون بگۆڕێت بۆ پیاوان. فیمینیسته‌كانیش به‌تایبه‌ت ژنان راده‌كێشن بۆ ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌م گۆرانكاریانه ئه‌م ئاره‌زووه شۆڕشگێریه دیموكراته‌كانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌م هه‌تا پێشكه‌وتنى هزره‌كانى پۆست مۆدێرنێته له‌م ساڵانه‌ى دوایدا به‌ربڵاو بوو، هه‌ركاتێك به‌ماناى هاوڵاتی بوون بكه‌وێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ى تازه یان دژایه‌تى كردنیان ته‌فسیری نوێ، فیمینیسته‌كانیش هه‌مان ئه‌و توێژینه‌وانه له‌باره‌ى ژنانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
فه‌لسه‌فه‌ى تاك گه‌رایی (سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى) كه فه‌یله‌سوفی ئینگلیزى جۆن لۆگ و فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسی ژان ژاك رۆسۆ به‌رگرییان لێ كردبوو، رێبازه فكریه‌كانی حكومه‌ته نوێیانه ئه‌وه‌بوو كه ده‌سه‌ڵاتى ڕێگه‌پێدراو ده‌توانرێت ته‌نیا له ڕێگه‌ى ره‌زامه‌ندى حوكمرانه‌كانه‌وه به‌ده‌ستبهێنرێت. دانیشتووه كۆچبه‌ره ئینگلیزیه‌كان له ئه‌مریكاى باكور و خه‌ڵكى فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌ى پاشایه‌تى لویسی شانزه‌یه‌م ئه‌و حكومه‌تانه‌یان سه‌ره‌و نگوومكردكه خاوه‌نى ئه‌م مه‌رجانه نه‌بوون ، خوازیارى سه‌قامگیری ئه‌و حكومه‌تانه نه‌بوون كه ئه‌م مه‌رجانه ده‌ستبه‌رده‌كه‌ن. شۆڕشگێرانى ئه‌مریكا (راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی) له (1776)دا، شۆڕشگێرانى فه‌ره‌نسا (راگه‌یاندنى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌هاوڵاتی بوون) له (1789)دا به‌ده‌ست هێنا ئه‌وانه بریار له یه‌كه‌مین بنه‌ما فه‌لسه‌فیه‌كانى حكومه‌ته نوێكان بده‌ن، به‌هۆی ئه‌م سه‌نه‌دانه‌وه، رابه‌رانى ئاینى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و فه‌ره‌نسا پێناسه‌ى نوێیان بۆ دیموكراسی دانا كه بریتی بوو له حكومه‌تێك كه به‌ره‌زامه‌ندى هاوڵاتیانى شه‌ریف پێك ده‌هێنرێت. به‌ڵام پێناسه‌كه‌ى ئه‌وان بۆ به‌هاوڵاتیبوون ته‌نها پیاوه سپی پێسته‌كان و خاوه‌ن موڵكه‌كانى له خۆ ده‌گرت تاكگه‌رایی له‌باره‌ى ژنانه‌وه پشت راست نه‌كرایه‌وه.
هه‌م له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ژماره‌ى ئه‌و ژنانه كه له‌ماهیه‌تى شۆڕشگێری لێكۆڵینه‌وه سیاسیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه تێده‌گیشتن كه‌مبون. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌رگریان له ژنان ده‌كرد، ماوه‌یه‌ك له پێش ئه‌وه‌ئى ووشه‌ى فیمینیزم به زهامیاندا بێت ئایدۆلۆژیای خۆیان له باره‌ى پێدانى مافی به هاوڵاتی بوون به ژنان له دیموكراسسییه نوێیه‌كاندا ئاشكرا كرد، له هه‌مان ئه‌و رۆژانه‌ى كه كۆچبه‌رانى دانیشتوانى ئه‌مركیا سه‌رگه‌رمى دانانى ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی بوون له (1776)دا، (ئیبگل ئدمامز) به‌ئاوازێكى مه‌ترسیداره‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى جۆن ئادامزى نووسی (كه خوانه‌كا ئافره‌تان) له (كۆمه‌ڵه یاسا نوێیه‌كاندا...... فه‌رمۆش بكرێن) شایه‌نى باسه جۆن ئادامز یه‌كێك بوو له دانه‌رانى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رۆك كۆمارى دواترى وڵات. شۆڕشگێرانه‌ى فه‌ره‌نسی، (ئۆڵمپ دوگژ)، راگه‌یاندنى مافه‌كانى ژن و به‌هاوڵاتی بوون له (1790) دا نووسی كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ناوه‌رۆكی ئه‌و مافانه‌ى كه به‌خشرابو به گروپه جیاوازه‌كانى پیاوان هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت هه‌مان ئه‌م مافانه ببه‌خشرێت به ژنان (هارى ڤیولستنكرافب)، كه‌یه‌كێك له نووسه‌ره تونره‌وه‌كانى ئینگلیز، ئاراسته‌ى مافه‌كانى ژنانى له (1792) له وه‌ڵامدا نووسراوه‌كانى رۆسۆ و رووداوه‌كانى شۆڕشی فه‌ره‌نسا نووسی. هه‌موو ئه‌م ژنانه پێیان داگرتبو له‌سه‌ر ماف و به‌رپرسیارێتیه‌كانى ژن وله پله‌ى تاكدا، به‌ڵام گوێیه‌كى بیسه‌ر نه‌بوو گوێ له‌م داواكارییانه‌یان بگرێت.
له 1848دا، سه‌ره‌راى بانگه‌وازى لایه‌نگرانى نه‌مانى به‌ندایه‌تى له‌ئه‌مه‌ریكا – ئیلزابێت كیدی كۆمه‌ڵیك له ریفۆرمخوازان له سینكافالزو نیۆرك، كۆبوونه‌وه هه‌تا لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى بارودۆخ و مافه‌كانى ژنان بكه‌ن. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (ڕاگه‌یاندنى مافه‌كانى سۆزدار و كۆنووسه‌كانى سینكافالز) كه ئیستنتۆن پێشه‌كى ئه‌وه‌ى ئاماده‌كردبوو، ئێمزاكرا. ئه‌م راگه‌یاندنه كه‌نموونه‌یه‌كى شایسته و وورد بوو له (ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا) خوازیارى به‌ره‌و پێش چوونى مه‌سه‌له‌كانى ژنان بوون له‌لایه‌نى به‌هاوڵاتی بوون و ده‌یانویست هاوشانى پیاوان بن. ئه‌و ژنانه، به‌سود وه‌رگرتن له (راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی) وه‌ك سه‌رمه‌شق ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌ى خۆیان له‌كاردا پیشان دا كه‌ژنیش تاكێكه له‌تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا وبه‌بێ جیاوازى هه‌موو ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه‌كه‌له‌مه‌ودوا پیاو ناتوانێت مافه‌كانیان زه‌وت بكات. داواكه‌یان نه‌ك ته‌نها مافی ده‌نگدان به‌ڵكو مافی په‌روه‌رده و فێركردن و مافی خاوه‌ندارێتیش له خۆ ده‌گرت، كه به‌ڕاى ئه‌وان ئه‌مانه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى به‌هاوڵاتی بوون بوو.
له‌دواى (شه‌رى ناوخۆی ئه‌مریكا 1861 – 1865) له ریفۆرمه‌كانى چوارده‌یه‌م له 1868 و پانزه‌یه‌م له 1870ى ده‌ستورى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا مافی به‌هاوڵاتی بوون و مافی ده‌نگدان بۆ به‌نده نێرینه ئازادكراوه‌كان ده‌سته‌به‌ركرا، به‌ڵام ژنان له ده‌ستوره‌كدا به‌شێوه‌یه‌كى ناوازه مانه‌وه و بێبه‌ش بوون له‌و مافانه. هه‌ندێك له ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌ى مافه‌كانى ژنان بۆ پاراستنى چاكسازى له ده‌ستوردا له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه، وه به‌راگه‌یاندنى ئه‌و بۆچوونه‌ى كه (كاتى ره‌شه‌كان) هاتووه، كاردانه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ریان پیشان دا هه‌رچه‌نده زانیاری‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان هه‌بوو، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكیان نه‌دا له رێگاى پشت به‌ستن به‌م به‌ڵگانه له‌مه‌ودوا هیچ پیاوێك نابێت به‌هاوڵاتى بژمێردرێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ى ژنانى سپی پێست سود له‌م مافانه وه‌رده‌گرن، به‌خه‌بات دژى ئه‌م دوو ریفۆرمه راپه‌رین. بزوتنه‌وه‌ى ژنان له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌و شێوه‌یه دژوارى لێك ترازان و پارچه‌پارچه‌بوون بوونه‌وه..
هانده‌ره‌كانى فیمیننیستى له سیسته‌مه دیموكراسیه‌كانى ئه‌وروپایی سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م نه‌ك ته‌نیا به‌دواى زیادكردنى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی كاریگه‌رى ده‌ركه‌وتنى بزوتنه‌وه‌كانى كرێكاره‌وه بوو، كه هه‌ردووكیان خوازیارى فروانكردنى مافی به هاوڵاتی بوون بوون، رابون و له خه‌وهه‌ستان. هه‌م ژنانى بۆرژواو و هه‌م ژنانى چینى كرێكارى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ورده ورده تێگه‌یشتن كه ده‌بێت مافی هاوڵاتیبون له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى له‌گه‌ڵ پیاواندا به ئه‌ونیش ببه‌خشرێت.
ژنانى چینى بۆرژواز سودیان وه‌رگرت له ئیمتیازى سه‌روه‌تى میراتى و به‌رپرسیارێتیانه‌ى كاروباره‌كانى ماف وه‌رگرتن له‌سه‌ر شانى ئه‌وان و پیاوانى خیزانه‌كانیان نه‌بوو، ئه‌وان ده‌یانزانى و په‌سه‌ندیان ده‌كرد كه‌مافه‌كانی به‌هاوڵاتی بوونى ته‌واو له وڵاته‌كه‌یاندا سپێردراوه به‌بوونى موڵك و ماڵ. له‌ئه‌نجامدا رووبه‌رووى ئه‌و گیروگرفتانه نه‌بوونه‌وه بۆ به‌رگری كردنى له مافه‌كانى خاوه‌ندارێتی و باش كردنى فرسه‌ته‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن، ویستیان ده‌رگاكانى به هاوڵاتیى بوون به رووى ژنانى چینی خۆیاندا بكه‌نه‌وه.
له 1815دا، (هه‌ریئیت تیله‌رمیل)، هاوسه‌رى فه‌یله‌سوف و ئابوورى ناسی ئینگلیزى (جۆن ستوارت میل) له كتێبی ده‌نگدانى ژناندا كه خۆی نووسیوسیه‌تى پێشنیارى كرد كه چاكسازى له بوارى په‌روه‌رده و فێركردنى ژنان دا بكرێت و گۆرانكارى له‌و ماف و سیاسه‌ته ته‌قلیدیانه‌دا بكرێت كه ده‌بێته هۆی مل كه‌چ پێكردنى ژنان, جۆن ستوارت میل، له‌دواى مردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى له 1858دا، ملكه‌چ بوونى ژنانى له 1869دا له‌سه‌ر بنه‌ماى فكره‌كانى ژنه‌كه‌ى نووسی. له‌م كتێبه‌دا ژنانى له‌گه‌ڵ به‌نده‌كاندا به‌راورد كردووه و پێشنیارى كرد كه هه‌موو مافی به هاوڵاتی بوون به ژنان ببه‌خشرێت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوان لێی سودمه‌ند بوون.
به‌پێچه‌وانه‌ى ڤیولستنكرافت، جۆن ستوارت میل و هاوسه‌ره‌كه‌ى گوێگریان بۆ قسه‌كانى خۆیان هه‌بوو. كه‌لو ده‌یه‌ی 1860دا، گروپێك له‌و ژنانه‌ى چینی ناوه‌راست به رابه‌رایه‌تى ریفۆرمخوازى په‌روه‌رده‌و فێركردنى ئینگلیزى، باربرالی سمیت بۆ دجیشون، (كۆمیته خاوه‌ندارێتى ژنانى خاوه‌ن ماڵ و مناڵ) یان پێكهێنا و گروپێكى تر له ژنانى بۆرژواز (كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یی مافی ده‌نگدانى ژنانى له‌نده‌ن)یان دامه‌زراند.
ژنانى چینى كرێكار به‌شداریان له سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌رینى چانسیته‌كانى به‌ریتانیادا كرد، راپه‌رینێك كه ئامانجی به‌ده‌ستهێنانى مافه سیاسه‌كان بوو بۆ پیاوانى چینی كرێكار، وه رۆڵى چالاكییان هه‌بوو له بزووتنه‌وه‌ى سۆشیالیزم‌دا كه لایه‌نگرى شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، ژنانیش ورده ورده خوازیارى ئه‌وه بوون كه هاوشانى پیاوان به‌دشارى له‌م راپه‌رینانه‌دا تێگه‌یشتن كه ده‌توانن سود له هه‌مان ئه‌م مافانه یان مافه هاوشێوه‌كانى ئه‌مانه وه‌ربگرن. له‌به‌ریتانیا، ژنانى تر‌ى چارتست (ئه‌نجومه‌نى سیاسی ژنان) یان پێكهێنا كه یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ى سیاسی بوو بۆ داكۆكی كردن له مافی ده‌نگدانى ژنان.
راپه‌رینه‌كانى كرێكاران له فه‌ره‌نساش له دووده‌یه‌ی 1830 و 1840دا ئیلهامبه‌خشی ئه‌فكار و ئایدۆلۆژیاكانى چینی كرێكار بوو، ژنانى وه‌ك ژان دروئن و فلوراتریستان، كه‌له فیمینیست و كه‌سه چالاكه‌كانى راپه‌رینی توێژى كرێكاران بوون، به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه بوونى كۆمه‌ڵه پیاوێك ناتوانێت به‌و شێوه‌ی كه ده‌بێت نوێنه‌رى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌مو خه‌ڵك بێت. به‌فراوانبوونى بزوتنه‌وه‌ى سۆشیالیزم له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م، هه‌ندێك له ژنانى سۆشیالیست، وه‌ك ئوبرتین ئوكله‌ك، په‌یامى سۆشیالیزمیان به هه‌موان گه‌یاند، كه داواكاریه‌كانى په‌یوه‌ست به مافی ده‌نگدانى ژنان و یه‌كسانى مافه‌كانى هه‌ردوو ره‌گه‌زى له خۆگرت بوو.
ئه‌م ژنانه سه‌ركه‌وتنێكی كه‌میان له هاندانى رابه‌رانى سیاسی وڵاته‌كانیان بۆ بیستنى په‌یامه‌كانى خۆیان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌وانه رووبه‌رووى به‌رهه‌ڵستییه‌كى توندبوونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى نێرینه‌ى رێكخراوه‌كه‌یان و ژنانى بۆرژوازیشه‌و كه نه‌هه‌ستیان به بارودۆخی ئه‌وان ده‌كرد و نه‌یه‌رگریان له ریفۆرمه ئابوریه‌كانى ده‌كرد، ئایدۆلۆژیای ژنانى سۆشیالیست، بۆ باش بوونى چاره‌نووسی هه‌موو ژنان پێویست بوو.