- خه‌بات له ڕێگاى به هاوڵاتی بونى ته‌واودا
له وڵاتانى دیمو‌كراتى كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌هۆی گۆڕانكارییه ئابوریه‌كانه‌وه. كه‌سانى چاوكراوه و قسه‌زان هه‌م چینى ناوه‌راست و هه‌م چینی كرێكاردا په‌یدابوون كه ئه‌فكار و ئایدۆلۆژیاكانى فیمینیستیان په‌سه‌ندكردبوو. ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازى كه بۆ یه‌كمجار له به‌ریتانیای سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌وه ده‌ستى پێكرد، سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مه‌دا هه‌نگاوى بۆ دیموكراسیه‌كانى تر نا. سیسته‌مى ئابورى سه‌رمایه‌دارى پیشه‌سازى، هه‌روه‌ك سیسته‌مێكى سیاسی دیموكراسی، پشتى به‌تاكگه‌رایی به‌ست بوو. رۆڵى ژنان له‌م سیسته‌مه‌دا ئه‌وانى له پیاوانى چینی خۆیان و ژنانى چینیه‌كانى تر جیاكرده‌وه. سیسته‌مى پیشه‌سازی، زانیارى و ئه‌زموونه‌كانى خسته به‌رده‌ستى ژنانى چینه جیاوازه‌كان وه به‌سود وه‌رگرتن له‌وانه توانییان فیمینیزم بۆ راپه‌رینێك بگۆڕن.
پیشه‌سازی بووه هۆی په‌یدابونى چینی ناوه‌راستى نوێ و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى، هه‌مه چه‌شنى تاكه پیشه‌ییه‌كان و كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌بردن نه‌مانى سه‌روه‌تى میراتى بۆرژوازى لێكه‌وته‌وه، پیاوان و ژنانى ئه‌م چینه له (بواره جیاوازه‌كان)دا كاریان ده‌كرد. پیاوان وه‌ك نوێنه‌رى خێزانه‌كانیان له‌بوارى گشتیدا بوون، ئه‌وان به چونیان بۆ سه‌ر كار ئاسایشی داراییان فه‌راهه‌م ده‌كرد و به‌شدارى كردن له سیاسه‌تى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خێزان په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بوو ژنیش به دابین كردنى ماڵێكى ئارام و ئاسوده بۆخێزان و چاودێری كردنى به‌ها ئه‌خلاقی و مه‌زهه‌بیه‌كان و پاسه‌وانى بوارى تایبه‌ت و ماڵداریه‌وه سه‌رقاڵ بوون، به‌رپرسێتى سه‌ره‌كى ژنان ئاماده‌كردنى كوره‌كانیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنیان بۆ راپه‌راندنى ئه‌ركه‌كانى خۆیان له كاروباره‌كاندا یان له مه‌یدانى گشتى دا. په‌یوه‌ندی ژنان به‌بوارى تایبه‌ته‌وه زاده‌ى ئه‌و تێروانینه بوو كه ژن به ئه‌خلاق تر له پیاو ده‌ژمێردرێت، وه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و بیروباوه‌ره‌یه كه كاریگه‌رییه‌كى توند و زۆری له‌سه‌ر بۆچوونى هه‌ندێك له فیمینیسته‌كان تا رۆژگارى ئه‌مڕۆش هه‌بووه.
زۆربه‌ى ژنانى چینى ناوه‌راست رۆڵى خۆیان وه‌ك پارێزگارى له كاروبارى ئه‌خلاقی له كۆمه‌ڵگادا په‌سه‌ندكرد. به‌ڵام به‌پێشكه‌وتنى پیشه‌سازى و شارستانیه‌ت، گوزه‌راندنى ژیان پێویستى به داهێنانى تر بوو وه‌ك پێویست بوون به ئاوه‌رۆكانى زێراب و گڵۆپی سه‌رشه‌قامه‌كان و چاودێری له‌سه‌رسه‌لامه‌تى ماده خۆراكییه‌كردراوه‌كان و خه‌بات دژى مه‌سه‌له له كۆمه‌لآیه‌تیه‌كانى ئاڵوده‌بوون به خواردنه‌وه كحولییه‌كان (Alcoholism) و گوناحی گه‌وره و زیناكردن. ژنانیش ناچار سه‌رنجیان دا كه‌له‌مه‌ودوا ناتوانن وه‌ك پێویست و به‌ته‌واوى فریاى تایبه‌تی ماڵ و كڵێسا و پارێزگارى سه‌لامه‌تى و ره‌سه‌نایه‌تى ئه‌خلاقی خێزان بكه‌ون. ئیراده‌ى ئه‌وان بۆ پاكسازى كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندى ئه‌وانى به‌ره‌و رووى بوارى گشتى كردووه.
هه‌ندێك له ژنان له‌و باوه‌ره‌دا بوون، كه ده‌توانن ئه‌م مه‌به‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووى ئه‌خلاقی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له قه‌ڵه‌مره‌وى سیاسه‌تى ره‌سمى دا، جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وانى تر سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ژنان بۆ پاراستنى و پارێزگارى كردنى خێزان و پێگه‌ى خۆیان، ده‌بێـت سود له مافه‌كانى به‌هاولآتیبوونى ته‌واو وه‌رگرن. به‌برواى ئه‌وان، چۆن جیاوازى له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پیاو هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو سه‌رنج له پێداویستیه‌كانى ژن نادات وناتوانرێت چاوه‌روانى ئه‌وه له پیاو بكرێت كه ئه‌م پێداوستیانه‌ى ژن له دنیاى سیاسه‌تدا فه‌راهه‌م بكات. له ئه‌نجامدا، هه‌مان جیاوازى بوو كه یه‌كسانى ژنانى له پله‌وپایه‌كانى به‌هاولآتی بوون دا به شێوه‌ى ئه‌مرێكى پێویست به‌رجه‌سته كرد.
زیادبوونى ئیلتیزامى ژنان به‌مافه سیاسیه‌كانى یه‌كسانى یه‌كێك بوو له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانى بزوتنه‌وه‌كانى ژنانى چینی ناوه‌راست و بۆرژوازى له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م له سه‌رتاسه‌رى ئه‌و سیسته‌مه دیموكراسیانه‌ى كه له دۆخى به پیشه‌سازى بووندا بوون، ئه‌گه‌رچی راپه‌رینه‌كانى ژنان له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا قورسایی راپه‌رینه‌كانى ژنانى له به‌ریتانیا و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان زیاتر پێیان له‌سه‌ر مافی ده‌نگدانى ژنان داگرتبوو. به‌لآم له‌ولایه‌نه‌شه‌وه خواستى سه‌ره‌كى ئه‌وان مافی خاوه‌ندارێتى یه‌كسان و مافه‌كانى سه‌رپه‌رشتى كردنى مناڵ بوو.
له‌ویلایه‌ته یه‌كگتوه‌كاندا، دوو ڕێكخراوى سه‌ره‌كى لایه‌نگرى مافی ده‌نگدانى ژنان له 1890دا یه‌كیان گرت و (ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یی مافی ده‌نگدانى ژنانى ئه‌مریكا)یان پێكهێنا. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافی ده‌نگدانى ژنان هه‌م له‌ئاستى ویلایه‌ته‌كان و هه‌م له‌ئاستى نه‌ته‌وه‌ییدا بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى دواتر خه‌باتى كرد. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، یه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ى لاوه‌كى بوو، له‌شێوه‌ى راپه‌رینێكى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وت پارێزگارى له‌ژنانى چینی ناوه‌راستى سه‌رتاسه‌رى ولآت كرد. له به‌ریتانیاش بزوتنه‌وه‌ى كۆمه‌لآنى ژنان به‌هه‌مان شێوه له 1897دا یه‌كیان گرت و (یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌لآنى مافی ده‌نگداى ژنان)یان پێكهێنا. راپه‌رینه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافی ده‌نگدانى ژنان هه‌م له‌به‌ریتانیا و هه‌م له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان به‌سودبوو له سه‌قامگیری سیاسی ئه‌م دوو ولآته و ئایدۆلۆژیایى بواره جیاوازه‌كان،كه ده‌بوه هۆی پێكهاتنى شوناسی هاوبه‌ش بۆ ژنان. ئه‌وانه‌ى به‌رگریان له مافی ده‌نگدانى ژنان ده‌كرد له‌و باوه‌ره‌دابون كه ژنان ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه، كه به‌گشتى جیاوازه له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته ئابورییه‌كانى پیاواندا.
له كاتێكدا بزوتنه‌وه‌كانى فیمینیستى بۆرژوازى له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌وروپا خوازیارى گونجاندنى مه‌سه‌له‌كانى ژنان بوون له پێكهاته‌ى سیاسی و ئابورییه‌كاندا. ژنانى چینی كرێكار، به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا، خوازیارى دامه‌زراندنى یه‌كێتتیه‌ك بوون له‌گه‌ڵ پیاوانى چینی كرێكاردا كه خواسته‌كانیان ببێته هۆی دروستكردنى گۆرانكارى بنه‌ره‌تى له سیسته‌مه‌كانى ئابورى و سیاسی ولآته‌كانى خۆیان. به‌ڵگه‌ى ئه‌م ژنانه ئه‌وه بوو كه باش بوونى ژیانى ژنان شتێكى پڕ بایه‌ختره له وه‌رگرتنى مافی یه‌كسانى به‌رامبه‌ر پیاوان،پێوست بوو كه ئیمكانیاتى ئابوورى هه‌م بۆ خودی ئه‌وان وهه‌م بۆ پیاوانى چینی كرێكاریش باشترین، فیمینیسته‌كانى سۆشیالیست له‌و باوه‌ره‌دا بوون كه پێگه‌ى ژنان له به‌رامبه‌ر پیاوانى هه‌موو چینه‌كاندا ده‌بێت باشتر بكرێت. ئه‌وان پشتیوانیان له هه‌موو داواكارییه زۆر و به‌ربلآوه‌كانى فیمینیستى ده‌كرد، له‌وانه مافی ده‌نگدانى ژنان و ده‌ست گه‌یشتن به ئیمكاناتى په‌روه‌رده و فێركردنى یه‌كسان و ده‌ستكه‌وتنى جۆره‌ها پیشه و مافی جیابوونه‌وه (ته‌لآق) و مافی ژنان بۆ بونى كوڵك و ماڵ. به‌لآم فیمینیسته سۆشیالیست ناچاربوون نه‌ك ته‌نیا دژى به‌رهه‌ڵستكارانى پیاوانى سۆشسیالیست له‌گه‌ڵ فیمینیزم به‌ڵكه دژى بێ توانایی ژنانى بۆرژواز له فه‌همی بارودۆخێكى ئه‌سه‌فناكی ژنانى چینی كرێكاردا خه‌بات بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و ناكۆكییه ناشرینانه‌ى كه له‌نێوان فیمینیسته‌كانى بۆرژواز و سۆشیالیستدا هه‌بوو، ئه‌وان له‌م خاڵه‌دا ڕێك بوون كه به‌رژه‌وه‌ندییه بالآكانى ژنان (وه‌زۆر جاریش له‌و باروه‌ره‌دا بون كه به‌رژه‌وه‌ندییه بالآكانى هه‌موو كۆمه‌ڵگا) ده‌بێت سه‌روه‌ر بێت و ژنان سود له هه‌موو لایه‌نه باشه‌كانى به‌هاولاتی بوون وه‌گرن. له دوایی دابه‌ش بوونى ولآتانى ئه‌وروپا له دوایی شه‌رى جیهانى یه‌كه‌م و شه‌ری جیهانى دووه‌م و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه حزبه سۆشیالیسته‌كان له یه‌كتر جیابوونه‌وه. زۆربه‌ى ژنان به‌رامبه‌ر ولاتانى خۆیان به‌وه‌فادارى مانه‌وه. به‌خشیشی مافه ته‌واوه‌كانى به هاولآتی بوون پاداشتێك بوو كه‌له‌به‌رامبه‌ر نیشتمان په‌روه‌رى خۆیاندا هه‌ستیان پێكرد. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى و به‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا له دوای شه‌رى جیهانى دووه‌م، مافی ده‌نگدانیان به ژناندا، ژنانى فه‌ره‌نسا له دوای شه‌رى جیهانى دووه‌م مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێنا.
له‌كۆتاییدا، زۆربه‌ى ژنانى رۆژئاوا سودیان له پێگه‌ى به‌هاولآتیبونى سیاسی یه‌كسانانه وه‌رگرت كه سالآنێكی دوورودرێژ وێڵى ئه‌و بون، وه‌فیمینیزم وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسی به‌هێزه ناچالاك مایه‌وه. به‌لآم هه‌ندێك له ژنان ئامانجه‌كانیان به زیندوویی پاراست هه‌تا مافه‌كانى ده‌نگدان كه تازه به‌ده‌ستیان هێنابوو، بپارێزن و فراوانى بكه‌ن.
پێشكه‌شكردنى ڕیفۆرمى مافه‌كانى یه‌كسانى
ئه‌گه‌ر چی به‌خشینی مافی ده‌نگدان میحوه‌رى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى فیمینیستى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م بوو، به‌لآم هه‌ندێك له ژنان هاولاتى ته‌واو و یه‌كسانن هه‌تا سود له ته‌واوى مافه‌كانى وه‌رنه‌گرن. له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كاندا، ئه‌لیس پۆڵن كه‌له رابه‌رانى پێشوی بزوتنه‌وه‌ى مافی ده‌نگدانى ژنان بوو، به‌رگرى كاره توندره‌وه‌كانى تر‌ى مافی ده‌نگدانى ژنان (حزبی نه‌ته‌وه‌یی ژنان) یان دامه‌زراند هه‌تا خه‌بات بۆ ریفۆرمی مافه‌كانى یه‌كسانى له ده‌ستورى ولآتدا بكه‌ن، ئه‌م ریفۆرمه پێویست بوو به‌روونى ده‌ببڕێت كه (ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان یان هیچ ویلایه‌تێك نه‌توانێت مافه‌كانى یه‌كسانى به‌هۆی یاسایه‌كه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی نه‌فی یسان سنوردار بكات) به‌بڕواى ئه‌وان، ده‌بێت ژنان له ژێر چه‌ترى یاسادا پارێزگارى له مافه‌كانى خۆیان بكه‌ن و رووبه‌رووى سته‌م و زیاده‌ره‌ویه‌كان ببنه‌وه، جگه له‌م شێوه‌یه ژنان هه‌میشه له لایه‌نى یاساییه‌وه مه‌حروم و بێبه‌ش ده‌بن، وه‌مافی ئه‌وان بۆ ده‌نگدان بێ مانا ده‌بێت، ئه‌م ریفۆرمه له 1923دا پێشكه‌ش به كۆنگرێس كرا.
به‌لآم پۆل و هاوڕێكانى نه‌یانتوانى ئه‌وانى تر رازى بكه‌ن به‌وه‌ى كه یه‌كسانى مافه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى ژنان دایه. سه‌رۆكى (كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یی خه‌رج كه‌ران)، فلآن ریش كێلى، كه ریفۆرمخوازێكى به‌توانا بوو بۆ پاراستنى ژنانى ئیشكه‌ر و منالآن، به‌ڕێكه‌وتنى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى رایی پێچه‌وانه‌ى بۆ ئه‌م ریفۆرمه‌دا چونكه له‌وباوه‌ره‌دا بوون كه ژنانى ئیشكه‌ر ده‌بێت سود له پارێزگارى تایبه‌ت وه‌رگرن. رێكخراوه‌كانى تر‌ى ریفۆرمخواز و سه‌ندیكاكانى كرێكارانیش له به‌رهه‌مان هۆ به‌رهه‌ڵستیان له‌م ریفۆرمه كرد. ئه‌و به‌رهه‌ڵستیانه سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ناكۆكیانه‌بوو له نێوان لایه‌نگرانى یه‌كسانى ره‌هایی ژنا له‌گه‌ڵ پیاوان دا‌و لایه‌نگرانى زه‌مانه‌تى هه‌ندێك له‌و پارێزگارییانه بۆ پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانى ژنان، ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه به‌رهه‌مى جیاوازییه‌كانیان بوو له‌گه‌ڵ پیاواندا، به‌تایبه‌ت توانای خستنه‌وه‌ى نه‌وه.
ئه‌م ناكۆكیانه‌ى نێوان یه‌كسانى و جیاوازى به‌رده‌م كه‌له ئه‌فكارى فیمینیستى دا هه‌بوو. به‌لآم له دوایی ئه‌وه‌ى كه ژنان بوونه خاوه‌نى مافی ده‌نگدا، ورده ورده مایه‌وه. پۆل و هاوكاره‌كانى، به‌پێچه‌وانه‌ى كێلى یه‌وه، زیاتر نوێنه‌رى ژنانى خۆشگوزه‌ران و ئاسوده بوون كه خوازیارى پێشبڕكێ بوون له‌گه‌ڵ پیاواندا به‌تایبه‌ت له مه‌یدانى حكومه‌ت و كار‌و پیشه‌دا.
گواستنه‌وه‌ى نه‌ریته‌كان له دواى شه‌ر
(گۆرانى گه‌وره)كه‌له 1929وه ده‌ستى پێكرد، وه‌كێشه‌كانى تر‌ى ئه‌و سالآنه‌ى نێوان دووشه‌رى جیهانى بووه هۆی وه‌ستانێك له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى فیمینیسته‌كاندا، یه‌كسه‌ر دواى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م، ئاراسته‌ى ژنان و پیاوان له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌وروپادا زیاتر گه‌رایه‌وه بۆ دونیای سۆزدارى كه له‌وه‌دا پیاوان بتوانن هاوسه‌ره‌كانیان به‌بێ هه‌قده‌ست به‌كاربێنن بۆ پارێزگارى و سه‌رپه‌رشتى منداڵه‌كانى خۆیان – خواستێك كه‌به‌لاى زۆربه‌یانه‌وه هه‌مان بارودۆخی ئاسایی لێ به‌رهه‌م دێت.
له‌م بارودۆخه‌دا، بلآوبوونه‌وه‌ى كتێبی ره‌گه‌زى دووه‌م له 1929دا به‌رهه‌مى نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسی سیمۆن دوبوڤ ڤار، كه‌له‌و كتێبه‌دا به‌ڵكو له بواره ته‌قلیدیه‌كانى كۆمه‌لآیه‌تى و كه‌لتورى دا قوڵتر چه‌سپاوه به‌لآم كاریگه‌رییه‌كى زۆر و راسته‌وخۆی نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌له‌دواى شه‌رى جیهانى دووه‌م، زۆربه‌ى ولآتانى ئه‌وروپا له‌دۆخی دروستكردن یان پته‌وكردنى جۆرێكى تایبه‌ت له ده‌وڵه‌تى ره‌فاهیه‌ت بوون ئاسایی جۆره‌ها شتى باش و پارێزگارى پیشه‌یی بۆ ژن له پله‌ى دایكێتى دا به‌ده‌ست هات. له زۆربه‌ى ولآتاندا،به‌تایبه‌ت له‌ولآتانى مه‌زهه‌بی كاتۆلیكدا، وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ژنان له مافی به‌ئاساى جیابوونه‌وه یان رێزگرتن له سك پڕ، له‌وانه‌ش كه‌متر له‌باربردن،بێبه‌ش بون و له هیچ وولآتێكی ئه‌وروپی دا ژنان به‌ئاسانى به پله‌و پایه‌كان و پێگه به‌رزه‌كان له‌كاروباره‌كانى پیشه‌سازى و بازرگانى و پیشه‌گه‌وره‌كان یان پۆسته‌كانى ده‌سه‌لآت و سیاسه‌ت نه‌گه‌یشت بوون. به‌لآم به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، ژنانى ئاسایی ده‌یانتوانى سود له پارێزگارى زۆر له‌زه‌مینه‌ى به‌شداریكردنى خۆیان وه‌رگرن له هێزى كاردا بۆ ژیانى خێزانه‌كانیان.
به‌درێژایی هه‌مان قۆناغ، وڵاته سۆشیالیسته‌كانى ئه‌وروپایی رۆژهه‌ڵاتیش، په‌یره‌وی كرن له سه‌رمه‌شقی یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، جۆره‌ها مافی به‌هاولآتی بوون و سیاسه‌ته گشتییه‌كانیان بۆ پاراستنى دایكان خسته‌به‌رده‌ستى ژنان. ئه‌گه‌ر چی له‌ولاتانى سۆشیالیستى دا به‌رپرسی سه‌ره‌كى ماڵدارى و كڕین و چاودێری منالآن – هه‌مان ئیش و كاره‌كانى ماڵه‌وه یان به ته‌عبیری كۆمه‌ڵناسی ئه‌مریكی، ئارلی هاچشیلد، (جێگۆركێی دووه‌م)، له‌سه‌ر شانى ژنان بوو، به‌لآم زۆربه‌ى ژنانى ئه‌م ولآتانه به‌شدارى ته‌واویان له بازارى كاردا هه‌بوو زۆر جار ده‌ست گه‌یشتنى ئه‌وان به‌جیابوونه‌وه و رێزگرتن له سك‌پڕ و له باربرن و كه‌م و زۆر ئاسان بوو، له راستیدا، یه‌كسانى ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا به فه‌رمى له ولآته سۆشیالیسته‌كاندا زیاتر بوو تا له‌هه‌ر دیموكراسییه‌كى رۆژئاوایی تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه، یه‌كسانى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یان ته‌نانه‌ت سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه روون و ورده‌كان له هیچ ولآتێكدا یه‌كسانى بنه‌ره‌تى ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا فه‌راهه‌م نه‌كراوه. ژنان زۆربه‌ده‌گمه‌ن له زۆربه‌ى پیشه به‌سوده‌كان و له‌ئاستى بالآیی رابه‌رایه‌تى سیاسی‌دا بوونیان هه‌یه. به‌لآم ولآته سۆشیالیسته‌كان و تاراده‌یه‌ك ده‌وڵه‌ته ره‌فاهیه‌ته‌كانى رۆژئاوا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه زه‌مینه‌ى هاندان و پاراستنى دایكانیان به جدى گرتووه كه تیایاندا ژماره‌یه‌كى زۆر له ژنان بۆ حه‌قده‌ست كاریان ده‌كرد. سه‌رنج دان له سیاسه‌ته‌كانى پاراستنى دایكان و منالآنى تازه له دایك بوو ده‌توانن تێبگه‌ن كه بۆچی فیمینیزم لایه‌نگرى زۆرى له ساڵه‌كانى دوایی شه‌ر له ئه‌وروپادا نه‌بووه. له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كاندا كه دایكانى ئیشكه‌ر سودیان له‌م پارێزگاریانه وه‌رنه‌گرت بوو، روه‌نه‌قی دوایی شه‌ر ڕێگربوو له‌به‌رده‌م هاتنه كایه‌ی جۆرێك فیمینیزمى جدى له‌م ولآته‌دا.