هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار مه‌ریوان جه‌لال له رۆژانی 8بۆ 22ئه‌مانگه له‌گه‌له‌ری (SW1) له شاری له‌نده‌ن به‌شداری له پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی شاره‌وانی وێستمینته‌ر له له‌نده‌ن به‌هاوكاری گه‌له‌ری (SW1)ده‌كات. كه تیایدا هونه‌رمه‌ند چه‌ندكارێكی سیرامیكی نمایش كردبوو . هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیشیدا هونه‌رمه‌ند بڕیاره له 22/11ی ئه‌م مانگه له شاری له‌نده‌ن به‌شداری له فیستیڤاڵ‌و پێشانگای ئاشتی جیهانی بكات.
مه‌ریوان جه‌لال یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده شێوه‌كارانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌و تائێستا به‌شداری له چه‌ندین پێشانگه‌و چالاكی جۆراوجۆردا له‌و ووڵاته‌كردووه.وه ئێستاش قوتابییه له به‌شی سیرامیكه له زانكۆی كه‌مبرووێل له شاری له‌نده‌ن. بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندسه‌ردانی ئه‌م وێب سایته بكه: www.mariwan.exto.nl
|