رۆژی 3/1 له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیدا (تیپی شانۆی سالار به هاوبه‌شیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆ-سلێمانی) به شانۆیی (من یه‌كێك نیم له ئێوه) پێشوازی له ساڵی نوێ كرد.
ئه‌م شانۆییه هونه‌رمه‌ندی شانۆكار (دڵشاد حسێن) له رۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا)ی (به‌ختیار عه‌لی)یه‌وه ئاماده‌ی كردووه بۆ ده‌قی شانۆ‌و (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) دهریهێناوهو ئامانج ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی رۆمان بۆ ده‌قی شانۆیی، دڵشاد حسێن-ی ده‌رهێنه‌ر پێیوایه كارێكی قورسه، به تایبه‌تیش په‌نابردن بۆ رۆمانی نووسه‌رێكی به توانای وه‌ك به‌ختیار عه‌لی، چونكه ئه‌م رۆمانه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گه‌وره‌یه له گێڕانه‌وه‌و زمان‌و ته‌كنیكدا، بۆیه ئێمه زۆر هه‌وڵمانداوه ئه‌و زمان و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی رۆمانه‌كه بپارێزین، ئه‌ویش به‌هۆی سینۆگرافیاو ته‌كنیكی شانۆیی‌و شێوازی نواندن‌و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه له نمایشێكی شانۆییدا هه‌یه.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له (یونس حه‌مه كاكه، به‌دیعه دارتاش، ئامانج ئیبراهیم، یاسین قادر به‌رزنجی، چێنه‌ر ئه‌حمه‌د سالار، ئاشتی عوسمان دانش، شیلان عه‌بدوڵڵا، سروه عه‌بدولڕه‌حمان، دانا سه‌لاح، تاریق یاسین) رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن
|