 |
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24/8 كۆتایی به‌چواره‌مین رۆژی فێستیڤاڵی كورته‌فیلم له‌سلێمانی هێنراو تیایدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكدا دابه‌شكرا كه‌ساڵانێكه له‌بواری هونه‌ردا ماندوونه‌ناسانه كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یوسف حاجی یونس به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌جیاتی خانمی یه‌كه‌می عیراق هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌رگرت كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌بواری فیلمی دیكیۆمێنتاریی و وێنه‌گرتندا خه‌ڵاتكرا، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رییه‌وه فیلمه‌سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاشكرا كران و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا. |
|
 |
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی كوردی "ئه‌ستێره‌كان له‌ڕۆژدا بێ ره‌نگن" پێی راگه‌یاندین: بڕیاره له 26/8 تا 30/8 له‌میسر له 24 هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌لیكساندێر فیلمی سینه‌مایی كوردی (ئه‌ستێره‌كان له‌ڕۆژدا بێ ره‌نگن) به‌شداری بكات.
ئه‌م فیلمه له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكار "شیرین جیهانی" یه‌و باس له‌و رووداو‌و به‌سه‌رهاته قێزه‌ونانه ده‌كات كه له‌میانه‌ی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی كورد له‌لایه‌ن سه‌رانی رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه ئه‌نجامدراون به‌تایبه‌ت گرتن و زیندانیكردنی ژنان و ئافره‌تان و منداڵانی بێتاوانی كورد‌و ره‌فتاری ناڕه‌واو دژه مرۆڤانه له‌زیندانه‌كانی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌و ژن و منداڵانه.
چه‌ند دیمه‌نێكی تری ئه‌م فیلمه‌ش باس له‌و 18 كچه كورده ده‌كات كه له‌زیندانه‌كانی رژێمی روخاوه‌وه به‌كه‌سانی عه‌ره‌ب فرۆشراون بۆ كاری له‌شفرۆشی له‌میسر.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و زیاتر له‌دوو ساڵه كاری تێداكراوه.
فیلمه‌كه له‌وێنه‌گرتنی شه‌هریار ئه‌سه‌ده‌و له‌سه‌ر سیستمی 35 ملیمیتری وێنه‌ی گیراوه، دیمه‌نه‌كانیش له‌شاری سلێمانی و ئاكرێ و ناوچه‌ی بارزان و به‌شێكیشی له‌میسر وێنه‌گیراون.
كاری مۆنتاژو ده‌نگ و ستۆدیۆو لابراتواری له‌ئێران و توركیا بۆ ئه‌نجامدراوه.
|
|
| |
 |
يه‌كه‌مين رۆژى فسيتيڤاڵى فلمى كوردى له سلێمانى به‌رێوه چوو
ئه‌مرِۆ 20/8/2008 كاتژمێر (4)ى ئێواره به‌رێوه‌به‌رێتى هونه‌رى سينه‌ماى سلێمانى ، به ئاماده‌بوونى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌ى وه‌زيرى رۆشنبيرى و وه‌ستا حه‌سن به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاسايشى سلێمانى زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان ، له هۆڵى رۆشنبيرى شارى سلێمانى يه‌كه‌مين رۆژى فسيتيڤاڵى فلمى كوردى له سلێمانى به‌رێوه چوو ، سه‌رتا وه‌ستانى چه‌ند ساتێك بۆ رێزگرتنى شه‌هيدان و به مارشى ئه‌ى ره‌قيب فسيتيڤاڵ ده‌ستى پێكرد دواتر له لايه‌ن ئازاد سه‌وزه سه‌رۆكى ليژنه‌ى فيستيڤاڵ وتارێك خوێندرايه‌وه وێراى به‌خێرهاتن باسى له‌وه‌كرد كه به فليمى كوردى با بتوانين ئه‌ركه‌كانى خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ين ئاماژه‌يدا ئه‌ركێكى تر‌ى حكومه‌تى هه‌رێم گرنگيدانه به كارى هونه‌رى ، پاشان وه‌زرى رۆشنبيرى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد ، تێيدا سوپاسى به‌رێوه‌به‌رێتى سينه‌ماى كرد و وتى: هه‌وڵده‌ده‌ين كه به‌رێوه‌به‌رايه‌تى سينه‌ماى گشتى دابمه‌زرێنين ، دواتر يه‌كه‌مين فليم به‌ناوى (په‌يمانێك له چڵكاودا ) نمايشكرا .
ئا / كۆژين جاف |
|
 |
له‌شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی كوردی، ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی كوردی سێیه‌میین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سازده‌كات.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا6 فیلمی سینه‌مایی درێژ ،14 فیلمی دۆكیۆمێنتاری ، 56 كورته فیلم ، نمایشده‌كرێن.
20 فیلم پۆلێنكراوون بۆ به‌شداریپێكردنیان له‌پێشبڕكێی كورته فیلم دا‌و باشترین 5 كورته فیلم ده‌ستنیشانده‌كرێن و دواتر خه‌ڵاتده‌كرێن له‌بواره‌كانی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ، باشترین ئه‌كته‌ری كچ، باشترین ته‌كنیكی هونه‌ری و هه‌روه‌ها فیلمه براوه‌كان له 12 شاری به‌ریتانیا نامیشده‌كرێن.
فێستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی 5 رۆژ له 20 - 24/9 ده‌خایه‌نێت.
ئا : کۆژین جاف |
|
| |
 |
ئه‌مڕۆ 17/8/2008 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (قه‌ره‌نی جه‌میل) پێشانگای خۆی کرده‌وه له هۆڵی گه‌له‌ری سه‌رده‌م، که له‌لایه‌ن ئه‌م گه‌له‌ره‌وه پێشوازی له هونه‌رمه‌ند کرابوو ، له‌م پێشانگایه‌دا (30) تابلۆی قه‌باره جیاواز که هه‌ریه‌که‌یان شێوه‌یه‌کی بارزی تێدا به‌رجه‌سته‌کرابوو نمایشکرا.
هونه‌رمه‌ند به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی مه‌ڵبه‌ند دوا : (من جاری وا هه‌یه بابه‌تێک هه‌ڵده‌بژێرم وه‌ک ڕێگا، تێیدا فه‌زایه‌ک به‌کارده‌هێنم که بتاونم مانای ئه‌و ڕێگایه بگه‌یه‌نم ، به‌ڵام ئه‌و فۆڕمه نیشانده‌ده‌م که زیاتر ده‌ربڕینه له‌و تراژیدیایه‌ی که مه‌به‌ستمه، ڕه‌نگه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌گۆڕێن).
هونه‌رمه‌ند ساڵی 1954 له‌دایک بوه‌و له ساڵی 1977 دا په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدادی ته‌واو کردووه ، تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگایه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئا : کۆژین جاف |
|
 |
ڕۆژى 15/8/2008 به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ندان و شاعرانى گۆرانى و موزيك له‌م وه‌رزه نوێيه‌دا به هاوكارى كه‌ناڵى كوردسات و ته‌له‌فيزيۆنى خاك له هۆڵى سلێمانى ته‌نيشت سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجان له كۆنسێرتێكى تايبه‌تدا به به‌شدارى 30 ميوزيك كار و ژه‌نيارى كيژ وه‌ك كۆرس ژه‌نيار و گۆرانى بێژ گروپى كيژانى سلێمانى به سه‌رپه‌رشتى هونه‌رمه‌ند (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى) به شێوه‌ى كۆنسێرتێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا موزيكى (ده‌ڕۆين) و دواتر گۆرانى (شه‌ماڵ) و‌تنى كۆرس گۆرانى (خاشاكى خه‌م) و‌تنى ئه‌ڤين عوسمان گۆرانى (په‌رى عاشقان) و‌تنى شيلان عوسمان هه‌روه‌ها گۆرانى (بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت كردم) و‌تنى ڕێناس وريا، گۆرانى (مينا) و‌تنى كۆرس، مه‌قام (ئۆرفه) ،گۆرانى (خوليا) و‌تنى په‌يما عمر، گۆرانى (باخى دڵ) و‌تنى په‌يمان عمر.
ئا : کۆژین جاف |
|
| |
 |
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10/8 رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان به‌به‌شداری 12 فیلمی درامی و 4 فیلمی دیكۆمێنتاریی، سێیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی لاوان ده‌ستیپێكرد.
فێستیڤاڵه‌كه به‌دروشمی (له‌پێناو بره‌ودان به‌هونه‌ری سینه‌ماو ده‌رخستنی تواناكانی لاوان) ده‌ستیپێكردووه‌و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، رۆژێكیش بۆ نمایشكردنی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كان ته‌رخانكراوه.
هیوا حه‌مید سكرتێری رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان رایگه‌یاند: "وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه رێكخراوه‌كه‌مان بۆ پشتیوانی له‌هونه‌ری سینه‌ما، ئه‌م فێستیڤاڵه سازده‌كات، بۆ ئه‌م ساڵیش 30 فیلمی درامی و 8 فیلمی دیكۆمێنتاری گه‌یه‌ندرابوونه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان، 12 فیلمی درامی و 4 فیلمی دیكۆمێنتاری ده‌ستنیشانكران بۆ به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی فێستیڤاڵ خه‌ڵات به‌سه‌ر (باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ وكچ و بواره‌كانی مۆسیقا، كامێرا، مۆنتاژ، فیلمی دیكۆمێنتاریی) دابه‌شده‌كرێت.
|
|
 |
گروپی میوزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێی تابلۆ خۆشه‌ویستییه‌کی خۆبه‌خشانه بۆ خزمه‌تی هونه‌ر
وه‌ک هه‌میشه بانگهێشت ده‌کرێن بۆ کار‌و چالاکی هونه‌ری و به‌رده‌وام له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا به‌رچاون، (گروپی میوزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێی تابلۆ) ئه‌مڕۆ به‌رواری (3/8/2008) کاتژمێر (4)ی عه‌سر به ئاماده‌بونی (به‌رزان ئه‌حمه‌د کورده ) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی و به هاوکاری کۆمیته‌ی (5)ی خه‌بات له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئاینده‌وه ئاهه‌نگێک سازکرا بۆ خوێندکارانی دواناوه‌ندی کوردستانی کچان.
ئه‌م گروپه به‌سه‌رپه‌رشتی (کۆژین جاف) و به به‌شداری 16 به‌هره‌مه‌ند به مۆسیقا‌و گۆرانی و شیعر و چه‌ند تابلۆیه‌ک ئاهه‌نگه‌که‌یان ڕازانده‌وه،شایانی باسه گروپی تابلۆ له‌ساڵی 2006 دا دامه‌زراوه‌و له‌دوو گروپ پێکهاتون که ئه‌وانیش (گروپی مۆسیقا و گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ )ن، چه‌ندین شاعیری لاو هاوکاری ئه‌م گروپه‌ن که ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتۆته (35) به‌هره‌مه‌ند.
ئا : کۆژین حامید
|
|
| |