 |
دوو ده‌نگ بۆ خزمه‌تی گشتی
ئێواره‌ی 29/2/2008 به ئاماده‌بونی (به‌رزان ئه‌حمه‌د کورده) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو (ئه‌نوه‌ر ساڵح) کارگێری ڕوناکبیری و ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندو (مامۆستا یاسین) لێپرسراوی ڕادیۆی زانکۆ.به هاوکاری هه‌ردوو ڕادیۆی مه‌ڵبه‌ند و زانکۆی سلێمانی له هۆڵی (شه‌وکه‌تی حاجی موشیر) کۆڕێکی شیعر خوێندنه‌وه بۆ به‌هره‌مه‌ندانی هه‌ردوو ڕادیۆ ساز کرد.
سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان کۆڕه‌که ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان وتارێک له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه خوێندرایه‌وه‌و دواتر مامۆستا یاسین وتاری ڕادیۆی زانکۆی سلێمانی خوینده‌وه‌و پاشان به‌هره‌مه‌ندان شیعره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد.
داتر به پێی ئاست شیعره‌کانیان هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ کرا هه‌رسێ شاعیری لاو (سنور ئالانی به پله‌ی یه‌که‌م و دیار محه‌مه‌د به پله‌ی دووه‌م و نزار ناشاد به پله‌ی سێهه‌م ) دیاری کران.
دواتر بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان پێشکه‌ش کرا.
ئا : کۆژین جاف |
|
 |
مه‌دهۆش- ده‌ربڕینی هه‌ست و عیشق و جوانی
چوارشه‌ممه 26/2/2008 له هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی چوارده‌هه‌مین ساڵیادی شاعیر (مه‌دهۆش) به هاوکاری مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێکخستنی سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و به ئاماده‌بونی (حاکم قادر) ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و (به‌رزان ئه‌حمه‌د کورده) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و (مامه جه‌مال) لێپرسراوی مه‌کته‌بی یاریده‌ده‌ران و زۆرێک له هه‌ڤاڵان و نوسه‌رو شاعیران و به ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر کۆڕه‌که به‌ڕێوه چوو.
دوای ده‌قه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و چوارده مۆمی گه‌ش بۆ ئه‌م یاده داگیرسا ، که گوزارشت بو بۆ یادی چوارده‌ساڵی شاعیر .
دواتر ژیاننامه‌ی شاعیر خوێندرایه‌وه‌و، وتاری مه‌ڵبه‌ندی له لایه‌ن (ئازاد تۆفیق) ه‌وه پێشکه‌ش کرا، دوابه‌دوای ئه‌و پرۆفیسۆر (عزه‌دین مسته‌فا) وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و دواتر (د.ئیحسان فواد) چه‌ندین بیره‌وه‌ری شاعیری ناوبراوی باس کرد.
پاشان باس له دیوانه‌کانی مه‌دهۆش کراو که بریتین له‌م دیوانانه ( دڵی کوڕان، دڵی کچان، شیرین، دڵ و گوڵ ، سه‌رگوڵ، نه‌ریمان چی لێهات، به‌ره‌و پایز، به‌هارێکی تر) ، که له دوو به‌شی کتێبی (یانه‌ی دڵان) بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئا :کۆژین جاف |
|
| |
 |
پاش ئه‌وه‌ی له‌سێ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی به‌شداریكردو 10 خه‌ڵاتی جۆراجۆری وه‌رگرت له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له‌فێستیڤاڵی سه‌نگافۆره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، فیلمی (په‌ڕینه‌وه له‌غوبار) ئێواره‌ی دوێنێ 25/2 له‌هۆڵی پێشه‌وا له‌شاری هه‌ولێر نمایشكرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمی نمایشكردنی فیلمه‌كه، به‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی پیاوێكی هیندی ده‌ستیپێكرد، كه‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌و له‌كه‌نه‌دا دوارۆژه‌كانی ژیانی به‌سه‌رده‌بات و داوا له‌ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌كات كه ئیمزایه‌كی به‌ئیمێڵ بۆ ره‌وانه بكات و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بینینی فیلمه‌كه كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بووه له‌سه‌رباری ده‌روونی ئه‌و وه‌ك نه‌خۆشێك و زیاتر ئومێدی ژیانی پێ به‌خشیوه.
دواتر فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری باسی له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی كورد كرد به‌تایبه‌تیش له‌كاتی شه‌ڕو ته‌نگه‌ژه ناخۆشه‌كان كه‌هه‌رگیز هه‌ستی مرۆیی خۆی په‌راوێزناكات و دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌كوردستاندا بودجه‌ی كاری فیلمسازی زۆر كه‌مه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
ناوبراو مزگێنی ئه‌وه‌شی به‌ئاماده‌بووان دا كه‌ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خه‌ریكی دروستكردنی ژماره‌یه‌ك فیلمه، به‌تایبه‌تیش ئاماژه‌ی به‌فیلمێكی ده‌رهێنه‌ر جوان بامه‌ڕنی كرد.
كاكه‌یی وتیشی: "هونه‌رمه‌ندی كورد‌و لێهاتوو ئه‌گه‌ر توانای ماددی و پێداویستی تری فیلمسازی له‌به‌ر ده‌ستدابێت ده‌توانێت كاری جوان و به‌رز بكات".
دواتر شه‌وكه‌ت ئه‌مین ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه وتی: "من حه‌زم ده‌كرد پێش خه‌ڵكی ده‌ره‌وه، فیلمه‌كه‌م له‌كوردستان نمایشبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی هۆڵی گونجاو، ئه‌م خه‌ونه تائه‌مڕۆ داوكه‌وت".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به قورسی كاری سینه‌ما كرد به‌تایبه‌تیش له‌كوردستاندا كه‌چه‌ندین به‌رامبه‌ر قورستره‌و وتیشی: "من چه‌ندین خه‌ڵاتم له‌و فیلمه وه‌رگرتووه كه‌هه‌موویم پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی كوردستان كردووه، به‌ڵام باشترین خه‌ڵات بۆ من كاریگه‌ری فیلمه‌كه بوو له‌سه‌ر بینه‌ری جیهانی، بۆنموونه له‌فێستیڤاڵی تۆكیۆ بینه‌رێك پێی وتم ئێمه نه‌مانده‌زانی كه له‌عیراق میلله‌تێكی تر جگه له‌عه‌ره‌ب هه‌یه.
دواتر حه‌سه‌ن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌هاوكارییان كردووه له‌به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌كه‌دا.
دواتر خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌سه‌ر به‌شداربووانی فیلمه‌كه دابه‌شكرا، شه‌وكه‌ت ئه‌مین خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌و بینه‌رانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كرد كه‌له‌كۆتایی فیلمه‌كه‌دا چاوه‌كانیان پڕبوون له‌فرمێسك.
دواتر فیلمه‌كه نمایشكرا كه‌باس له‌دوو پێشمه‌رگه ده‌كات كه‌نان بۆ باره‌گاكانی پێشمه‌رگه ده‌به‌ن له‌كاتی شه‌ڕی رزگاركردنی عیراق و له‌رێگا تووشی منداڵێكی عه‌ره‌ب ده‌بن كه‌دایك و باوكی وون كردوه‌و ناویشی (سه‌دام)ه، پێشمه‌رگه‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌منداڵه‌كه به‌دایك و باوكی بگه‌یه‌نن، له‌م پێناوه‌دا تووشی چه‌ندین ده‌رده‌سه‌ری و مه‌نیه‌تی ده‌بن و فیلمه‌كه‌ش به‌شه‌هیدبوونی یه‌كێكیان ته‌واو ده‌بێت.
په‌ڕینه‌وه له‌غوبار به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كۆمپانیای (نارین فیلم)ه.
|
|
 |
ڕۆژی چوارشه‌ممه 20/2/2008 سه‌عات 9 سه‌رله‌به‌یانی پێشانگای فۆتۆگرافی (کریس کۆچێرا) ی ماندووی 35 ساڵ له کاری فۆتۆگرافی له کوردستانی عێراقدا له هۆڵی ئه‌منه سوره‌که کرده‌وه ، که زیاتر له (75) وێنه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد‌و هه‌روه‌ها مێژوی خه‌باتی شاخ به ڕونی له وێنه‌کاندا ده‌رکه‌وتبوو.
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو به‌م شێوه‌یه بۆ سایته‌که‌مان دوا:
خاتوو (ئێدی) خێزانم زیاتر وێنه‌کانی گرتوه‌و منیش کاری ڕاگه‌یاندنم له‌سه‌ر کردون، مه‌به‌ستم له کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه ناساندنی خه‌باتی سه‌رکرده‌کانی کوردستانه به گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆ بناسێنم.
هه‌روه‌ها وتی: له دوو کاتدا کورد زۆر یه‌کگرتووبوه یه‌که‌م له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌داو دووه‌میان له هه‌ڵبژردنه‌کانی ساڵی 1992 دا ، که ئێمه به جوانترین کاته‌کانی کوردی ده‌زانین.
پاشان وتی : ئێمه وێنه‌ی زۆرێک له مێژوی (35) ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌مان گرتوه، ئه‌مه یه‌که‌م پێشانگایه ده‌ستمان پێکردوه‌و له داهاتوشدا وێنه‌کانی تریش له پێشانگایه‌کی هاوشێوه‌دا ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئا : کۆژین جاف |
|
| |
 |
فیلمی نیوه‌ی مانگه
فیلمی (نیوه‌ی مانگه) ی کوردی هونه‌رمه‌ند "به‌همه‌نی قوبادی" له باشترین فیلمی ساڵی 2006 ده‌ستنیشانکرا ، که له لیستی (100) فیلمی ساڵی 2007 دا وه‌ک باشترین فیلم ئاشکرا کرا.
فیلمی (نیوه‌ی مانگه) ی کوردی هونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی قوبادی له ڕیزبه‌ندیدا ده‌که‌وێت ئاستی سێهه‌م فلیمه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌همه‌نی قوبادی جێی خۆشحاڵییه ، که توانیه‌یه‌تی فلیمی کوردی و سینه‌مای کوردی با جیهان بناسێنێت.
نیوه‌ی مانگیش زیاتر ئه‌و ئاسته‌ی گه‌یاندۆته پانتاییه‌کی سه‌نگین، که له ساڵی 2007 دا به‌رهه‌م هاتووه.
ئا : کۆژین جاف
|
|
 |
عه‌دنان که‌ریم
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و ئه‌ستێره‌ی بواری مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی "عه‌دنان که‌ریم" که به‌رده‌وام له خزمه‌تی هونه‌ری کوردیدایه، ئه‌م جاره‌ش به شێوازێکی نوێوه دێته‌وه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، هونه‌رمه‌ند به شێوازێکی نوێی ئۆکسترالی گۆرانی (خه‌می تۆمه) کلیپ کردوه.
که ئه‌م گۆرانییه گۆرانی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو (ماملێ)یه‌و هۆنراوه‌ی فۆلکلۆره، کارزان مه‌حمود مۆسیقای بۆ ئاماده کردوه.
عه‌دنان که‌ریم پێشتر ئه‌م گۆرانییه‌ی له سوید وتوه، ژه‌نیاره‌کان هه‌مویان ئه‌وروپین و باس له سروشت ده‌کات.
ئا : کۆژین جاف
|
|
| |
 |
شارۆن ستۆن ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆلیوود له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیداو له فێستیڤاڵی (سینه‌ما واریتا) ئاشكرایكرد: له‌فیلمه‌كه‌ی داهاتووی به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد به‌شدار ده‌بم.
به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی جیهان بڕیاره فیلمێكی نوێ به‌ناوی (ئاو و هه‌وای كوێستان) به‌رهه‌م بهێنێت، كه هه‌ندێك كه‌س ناوی فیلمه‌كه به (نیشتمانی باوك) ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
پێشتر به‌همه‌ن قوبادی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاندبوو: فیلمی داهاتووی فیلمێكی ئینگلیزی- كوردییه كه پێی وایه ئه‌كته‌رێكی وه‌ك (ئه‌نجلینا جولی) ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌كی و سروشتی تیادا ببینێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كرێت (ئه‌جیلینا جولی) كه وه‌ك باڵیۆزی ئاشتی له عیراقدایه له هه‌ندێك دیمه‌نی فیلمه نوێكه‌ی قوبادیدا ئاماده بووه .
|
|
 |
بنكه‌ى گه‌لاوێژ بۆ ڕۆژه ڤالانتاین
ڕۆژى 14/2/ 2008 كات (2,30) له هۆڵى دیالۆگ به ئاماده‌بووونى (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵح) جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوى مه‌كته‌بى ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان و (جه‌وهه‌ركرمانج) یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتى بۆ كاروبارى ڕوناكبیرى, بنكه‌ى ئه‌ده‌بى و ڕوناكبیرى گه‌لاوێژ له دیدارى (مه‌دهۆش بۆ خۆشه‌ویستى) كه به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له شاعیران (د. فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجى, ساڵح بێچار، نه‌مام شێخ به‌كر, كه‌ژاڵ براهیم خدر، په‌رى شێخ صاڵح, ئیدریس شه‌یدا) به شیعره‌كانیان ئاماده‌بوانیان زیاتر شه‌یداى ئه‌م ڕۆژه جوانه كرد. دواتر خه‌ڵات به‌خشرایه هه‌ریه‌ك (ڕووناك ڕه‌ئوف, قوبادى خه‌لیلزاده, شێرزادحسن, عبدوڵ جمال سه‌رگرمه, ژیان براهیم خه‌یات, كۆمیكۆ ئۆكومۆرا) كه به‌رده‌وام به هه‌وڵه جوانه‌كانیان له‌به‌رچاوى جه‌ماوه‌ردان.
ئا : کۆژین جاف |
|
| |