 |
فێستيڤاڵى سلێمانى بۆ هونه‌رى شانۆ
ڕۆژانى 3-9/11/2008 كاتژمێر 4ى ثاش نيوه‌ڕۆ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى/به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ڕۆشنبيرى و هونه‌ر/به‌ڕێوه‌به‌رێتى هونه‌رى شانۆ،ڤێستيڤاڵى سلێمانى بۆ هونه‌رى شانۆ سازده‌كات،تێيدا چه‌ندين كارى شانۆيى قه‌زاكانى سه‌ر به‌شارى سلێمانى نمايش ده‌كرێن،ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه له‌م فێستيڤاڵه‌دا شانۆكارانى قه‌زاكانيش چالاكانه بير و بۆچوونه‌كانى خۆيان ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ و توانا و ئاسته‌كانيان ده‌بينرێن،كاره به‌شداربووه‌كانى فێستيڤاڵيش بريتين له(ماڵێك له خه‌رابات/به‌رهه‌مى شانۆكارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد،زبڵدان/به‌رهه‌مى شانۆكارانى چه‌مچه‌ماڵ،نابيناكان/به‌رهه‌مى شانۆكارانى ده‌ربه‌نديخان،ماڵى جاڵجاڵۆكه/به‌رهه‌مى شانۆكارانى سه‌يد سادق،ژوورى ژماره شه‌ش/به‌رهه‌مى شانۆكارانى كه‌لار) هه‌روه‌ها خه‌ڵات بۆ هه‌ريه‌ك له باش‌ترين ده‌رهێنان و باش‌ترين ئه‌كته‌رى كوڕ و كچ و باش‌ترين ديكۆر وسينۆگرافيا و باش‌ترين ڕووناكى و باش‌ترين به‌رهه‌م ئاماده‌كراوه.
ئا/ داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com |
|
 |
فێستیڤاڵى هونه‌رى هه‌رێم
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان/وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چالاكى وه‌رزش و دیده‌وانى و هونه‌ر،فێستیڤاڵى سالاَنه‌ى چالاكى هونه‌رى بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمى كوردستان سازده‌كات،له به‌روارى 22/9 تا 3/11/2008له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك،له‌م فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین چالاكى شانۆ و مۆسیقا و شێوه‌كار پێشكه‌ش ده‌كرێن و منالاَنى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ریه‌ك به جۆرێك تواناى هونه‌رى خۆیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن،گرنگى ئه‌م جۆره فێستیڤالاَنه نزیك خستنه‌وه‌ى منالاَن و مامۆستایانى شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌روه‌ها ڕایه‌ڵه‌یه‌كى په‌یوه‌ندییه له نێوانیاندا، هاوكات هۆكارێكه بۆ ئاشنا كردنیانه به تونا و به‌هره‌ى هونه‌ریى یه‌كتر،جێگه‌ى ئاماژه‌یه به‌روارى 1/11/ 2008كاتژمێر10ى به‌یانى و 3ى پاش نیوه‌ڕۆ شانۆییه‌كانى به‌شداربووى فێستیڤاڵ،له هۆڵى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى نمایش كران و بینه‌رێكى به‌رچاو ئاماده‌ى نمایشه‌كان بوون.
ئا/ داستان به‌رزان
dastan.barzan@gmail.com |
|
| |
 |
پێشانگایه‌ك بۆ مامۆستایانى شێوه‌كار
به‌روارى 1-3/11/2008له گه‌له‌رى مۆزه‌خانه‌ى ئه‌منه سوره‌كه،یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان،پێشانگاى مامۆستایانى شێوه‌كارى كرده‌وه،تێیدا چه‌ندین كارى مامۆستایان به فۆڕم و ناوه‌ڕۆكى جیاواز خرابوونه به‌ر دیدى بینه‌ران،كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگرى گوزارشت و ماناى جیاوازى خۆیان بوون،شایه‌نى باسه ئه‌م پێشانگا شێوه‌كارییه به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى خوێندن و جه‌ژنى مامۆستایانى كوردستانه‌وه كرابۆیه‌وه،له هه‌مانكاتدا ئاماژه‌یه‌كى زیندووبوو بۆ كاراى و چالاكى مامۆستایان له بوارى هونه‌ر به تایبه‌ت هونه‌رى شێوه‌كارى،ماوه‌ته‌وه بڵێین كاته‌كانى كردنه‌وه‌ى پێشانگا به‌یانیان:10- 12 و ئێواران: 3-5بوو.
ئا/ داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com
|
|
 |
یه‌كه‌مین پێشانگاى هونه‌رمه‌ند (ڕۆسته‌م عه‌زیز)
وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى/ به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌ر/به‌ڕێوه‌به‌رێتى هونه‌رى شێوه‌كاریی سلێمانى،به‌روارى 1-3/11/2008كاتژمێر (3)ى عه‌سر له هۆڵى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى یه‌كه‌مین پێشانگاى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ند(ڕۆسته‌م عه‌زیز)ى كرده‌وه،له‌م پێشانگایه‌دا چه‌ندین تابلۆى قه‌باره‌جیاواز نمایش كرابوون،ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ئاماده‌بووانى ئه‌م پێشانگایه‌ى ڕاده‌كێشا، دیمه‌نى سنوربوو،كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، له‌چه‌ندین شوێنى تابلۆكاندا ده‌ركى پێده‌كرا،تابلۆكانى تر‌ى پێشانگاكه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان ئاماژه‌بوون به دیمه‌نى سروشتى كوردستان و كلتورى كورده‌وارى له چوارچێوه‌یه‌كى تایبه‌تى هونه‌ریدا،جێگه‌ى ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند (ڕۆسته‌م عه‌زیز)له دایكبووى ساڵى 1976ى شارى سلێمانییه،دواى ته‌واو كردنى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان و كۆلێجى هونه‌ر، ئێستا خوێندكارى ماجستێره له كۆلێجى هونه‌رى زانكۆى سلێمانى.
ئا/ داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com
|
|
| |
 |
عه‌بدوڵڵا گوڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا خه‌ڵاتی باشترین نووسه‌ری توركیاى بۆ ساڵی 2008 به‌خشییه نووسه‌رو رۆماننووسی به‌ناوبانگی جیهانى یه‌شار كه‌مال كه‌ساڵانه ئه‌و خه‌ڵاته به‌ناوی خه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له بواری هونه‌رو ئه‌ده‌ب‌و رۆشنبیریی‌و چه‌ند بوارێكی تر ده‌به‌خشرێته نووسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ 30/10، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه خه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌بواری كلتور‌و هونه‌ر به‌خشراوه‌ته نووسه‌ری جیهانیى یه‌شار كه‌مال.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاسپارده‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دوێنێ عه‌بدوڵڵا گیول خه‌ڵاتی باشترین نووسه‌ری ئه‌مساڵی به‌خشیوه‌ته یه‌شار كه‌مال.
یه‌شار كه‌مال نووسه‌رێكى كوردی توركیایه به 10 زمانی زیندوو و جیاواز به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیش بووه له پاڵێوراوان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ‌و تائێستاش چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی‌و رێزلێنانی وه‌رگرتووه
|
|
 |
شه‌شه‌مين پێشانگاى هونه‌رمه‌ند (گۆران ئه‌حمه‌د)
به‌روارى 26-28/10/2008له‌هۆڵى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى ڕۆشنبيرى و هونه‌ر/به‌ڕێوه‌به‌رێتى هونه‌رى شێوه‌كارى سلێمانى،شه‌شه‌مين پێشانگاى شێوه‌كارى هونه‌رمه‌ند (گۆران ئه‌حمه‌د)ى كرده‌وه، تێيدا چه‌ندين تابلۆى قه‌باره‌جياواز خرابوونه به‌ر ديدى بينه‌ران، هونه‌رمه‌ند له‌م پێشانگايه‌دا به فۆڕم و ناوه‌ڕۆكێكى جياواز و ناباو هێڵ و ڕه‌نگه‌كانى له پانتايى تابلۆكانيدا نه‌خشاندبوو، ئه‌وه‌ى ده‌بووه جێگه‌ى سه‌رنج له‌نێو كاره‌كانيدا، به‌كارهێنانى هه‌ندێ پارچه قوماش و كاغه‌زبوون كه ڕه‌نگه ئێمه ڕۆژانه ڕاسته‌وخۆ به‌ريان بكه‌وين به‌لاَم ئه‌و گرنگييه‌ى نه‌بێت كه له پڕۆژه‌يه‌كى هونه‌ريدا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت و ده‌بنه سومبول، ماوه‌ته‌وه بڵين:هونه‌رمه‌ند گۆران ئه‌حمه‌د ساڵى 1974له سلێمانى له‌دايك بووه،ده‌چووى په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانه به‌شى شێوه‌كارى و خاوه‌نى چه‌ندين پێشانگاى هاوبه‌ش و تايبه‌ته، ئێستا لێپرسراوى به‌شى ديكۆره له ته‌له‌فزيۆنى خاك.
ئا/ داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com |
|
| |
 |
گروپى هونه‌رى تــــــابــلـۆ و (عه‌شقێك له باوه‌شى پايزدا )
هه‌ميشه بۆ پێشخستنى به‌هره‌كانيان به مۆسيقاو گۆرانى و زيندووكردنه‌وه‌ى فۆلكلۆرى ره‌سه‌نى كوردى به هه‌ڵپه‌ركێى و تابلۆى جوان خۆيان و بينه‌ر دڵشاد ده‌كه‌ن ، ئه‌مرۆ به‌روارى (25/10/2008) كاتژمێر (2:30) له هۆڵى شه‌هيد (ئارام)ى مه‌ڵبه‌ند به ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ (به‌رزان احمد كورده ) لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند و به ئاماده‌بوونى زۆرێك له شاعير و ئه‌ده‌ب دۆستان ئه‌ده‌ب و هونه‌رى مه‌ڵبه‌ندى (1)ى (ى ن ك) ئێواره كۆرێكى شيعر خوێندنه‌وه‌ى بۆ (گروپى هونه‌رى تابلۆ) سازكرد سه‌ره‌تاى كۆره‌كه ده‌قه‌يه‌ك وه‌ستان بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و دواتر (هوشيار به‌رزنجى) وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و دواتر شاعيره به‌رێزه‌كان (ئه‌وين حمه ئه‌مين ) و (شه‌يدا مه‌عروف) و (كۆژين جاف) و (ته‌نيا عوسمان ) و (مهابات رانيه‌يى ) و (شناوه سيد گوڵ ) و (هه‌ژين على ) كه هه‌ريه‌كه‌يان به تێكسته شيعره‌كانيان دڵى ئاماده‌بووانيان پرِ له خۆشه‌ويستى نيشتمان و خۆشه‌ويتى عاشقانه كرد.
ئا : کۆژین جاف |
|
 |
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25\10، كاروان عوسمان چێوار، رایگه‌یاند كه سه‌عات 12ی شه‌وی رابردوو، ئیبراهیم چێوار-ی مامی له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی به نه‌خۆشی دڵ كۆچیدوایی كرد. كاروان وتیشی: ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت نه‌خۆشی دڵی له‌گه‌ڵدایه.
ئیبراهیم چێوار له ساڵی 1962 دا له‌دایكبووه‌و برای ده‌رهێنه‌ری شانۆیی مامۆستا عوسمان چێوار-ه، كه ئه‌ویش ساڵی 1996 هه‌ر به نه‌خۆشی دڵ كۆچیدوایی كرد.
چێوار ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدایه، سه‌رۆكی كۆڕی شانۆی (با) بووه كه له ساڵی 2005 دا دامه‌زراوه. سێ كچ‌و كوڕێكی له‌پاش جێماوه.
به‌شداریی چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی كردووه، وه‌كو ئه‌كته‌ر، له‌وانه (ئه‌وده‌مه‌ی دونیا بێتامه، حه‌یرانێ)، (پێكه‌وه له به‌هه‌شتا عه‌سرێ)، (وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا).
جێی ئاماژه‌یه ته‌رمی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم چێوار له مزگه‌وتی قازیی-ه له گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران-ی سلێمانی‌و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له گردی سه‌یوان به‌خاك بسپێردرێت. |
|
| |