 |
پێشانگاى ئه‌زمونى دوو هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار
ڕۆژى 18/10/2008 كاتژمێر (4)ى ئێواره پێشانگايه‌كى ئه‌زمونى شێوه‌كارى هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند(ئيسماعيل عومه‌ر و هێرۆ محه‌مه‌د) له هۆڵى مۆزه‌خانه‌ى نيشتمانى(ئه‌منه سوره‌كه) كرايه‌وه، تێيدا چه‌ندين تابلۆى جۆرا و جۆر خرانه به‌ر چاو، ئه‌وه‌ى كه به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى له نێو كاره‌كانى پێشانگاكه‌دا ڕه‌نگى دابۆيه‌وه سروست بوو، كه ئاماده‌ييه‌كى ته‌واو زيندووى هه‌بوو له نێو تابلۆكاندا، له‌چه‌ندين ڕه‌هه‌ند و ديدگاى جياوازه‌وه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كاريان له‌سه‌ر سروشت كردبوو، كه له‌هه‌ر ڕوانينێكدا ساتێكى جياوازيان له سروشت پێده‌به‌خشيت، ئه‌م پێشانگايه له ڕۆژى كردنه‌وه‌ى به‌دواوه چه‌ند ڕۆژێكى دوايش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا/ داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com
|
|
 |
پڕۆژه‌يه‌كى نوێى هونه‌ريى (سه‌يوانى سه‌عيديان)
ديالۆگ يه‌كێكى تره له پڕۆژه هونه‌رييه‌كانى هونه‌رمه‌ند (سه‌يوانى سه‌عيديان)،كه به سپۆنسه‌رى كۆمپانياى چوارچرا و به هاوكارى سه‌نته‌رى ئالا نمايش ده‌كرێت،ئه‌م پڕۆژه نوێيه‌ى هونه‌رمه‌ند له نێوان هه‌ردوو هونه‌رى شانۆ و شێوه‌كاريدا خۆى ده‌بنێته‌وه و هه‌ريه‌ك له هونه‌رمه‌ندان(ڕێبوارى حمه‌ى سابير،سه‌ميعه ئه‌حمه‌د،ته‌ها داراغا،ڕێبوار ئه‌مين) وه‌كو ئه‌كته‌ر ڕۆڵى تێدا ده‌بينن،ئه‌وه‌ى شايه‌نى باسه هونه‌رمه‌ند سه‌يوانى سه‌عيديان كه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه‌ى كه ستايلى تايبه‌ت به خۆى هه‌يه له نمايشه هونه‌رييه‌كانيدا و له‌ميانه‌ى هه‌ر نمايشێكيدا په‌يامێكى نوێ ده‌به‌خشێته ئاماده‌بووان،ماوه‌ته‌وه بڵێين ئه‌م نمايشه له ڕۆژانى 18-20/10/2008 له سه‌نته‌رى ئالاَ له هه‌ولێر نمايش ده‌كرێت.
ئا/ داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com |
|
| |
 |
لیژنه‌ی باڵای یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شێوه‌كاریی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی كردنی هونه‌ریی له شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كاندا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ر له سلێمانی/ به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری شێوه‌كاریی سلێمانی، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هونه‌ری شێوه‌كاریی له كه‌ركوك، رۆژانی 20-22/10/2008 سازده‌كات له هۆڵی قشڵه.
له یه‌كه‌مین رۆژی فێستیڤاڵدا جگه له كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ و وتاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌كاری پێشكه‌ش ده‌كرێن، كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌بێت له هه‌مان هۆڵ و پاش ئه‌وه رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی گشتی فێستیڤاڵ بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و شاری كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه كه تیایدا هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك به كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه به‌شدارییان كردووه، هاتن بۆ هه‌مووانه. |
|
 |
تيپى هونه‌رى مندلاَن له دواين كارى شانۆيدا
تيپى هونه‌رى مندالاَن ئێستاكه سه‌رقاڵى خۆئاماده‌كردنن. بۆ نمايشێكى نوىَ به ناوى (كوڕى دارستان).ئه‌م نمايشه شانۆييه له نوسينى (عوسمان چێوار)ه و داڕشتن و ده‌رهێنانى (مۆفه‌ق عارف لهۆنى)ه.به‌رجه‌سته‌كارانى ئه‌م نمايشه چه‌ند خوێندكارێكى به‌شى شانۆى په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانيه له‌وانه (شه‌نيه‌ر حه‌ميد،ڕامان عه‌باس،ڕه‌هێڵ سابير،سارا جه‌لال،ئاودێر ئاشتى،هه‌ردى عوسمان).هه‌روه‌ها چه‌ند منداڵێكى به‌هره‌مه‌ندى تيپى هونه‌رى مندالاَنه وه‌ك (نامۆ،دانا،بڵند). ئه‌وه‌ى شايه‌نى باسه ئه‌م شانۆييه چه‌ند گۆرانييه‌كى مندالاَنى له خۆگرتووه،كه وه‌ك ديارييه‌ك بۆ مندالاَن ئاماده‌كراوه.ماوه‌ته‌وه بڵێين له ڕۆژى 10/10/2008و ڕۆژانى دواى كاتژمێر 4ى پاش نيوه‌ڕۆ له‌سه‌رهۆڵى په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى نمايش ده‌كرێت.
ئا/ داستان به‌رزان
dastan.barzan@gmail.com |
|
| |
 |
تیپی موزیكی له‌شكری یه‌كی زرێپۆشی سوپای ئه‌مریكا سه‌رله‌ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 8\10، له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی، كۆنسێرتێكی گۆرانی‌و موزیكی نمایشكرد.
له كۆنسێرته‌كه‌دا كه خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و پارێزگاری سلێمانی‌و به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و هونه‌رمه‌ندان‌و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی‌و حزبی‌و سه‌دان هاوڵاتی شاری سلێمانی ئاماده‌یبوون، له نزیكه‌ی دوو كاتژمێردا چه‌ندین پارچه موزیك‌و گۆرانی فلكلۆری‌و مێژوویی چین‌وتوێژه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكای له‌خۆگرتبوو.
جه‌نه‌رال مارك هارتلین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له باكووری عێراق له وته‌یه‌كدا دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌م گۆرانی‌و پارچه موزیكانه له‌لایه‌ن به‌ئه‌مه‌كترین سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: تیپی موزیك له زۆربه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كاندا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ش تیپی موزیكی هه‌یه.
جه‌نه‌راڵی ناوبراو هیواشیخواست كه به‌شه‌كانی كۆنسێرته‌كه به‌دڵی میوانه‌كان بێت‌و وتی: هیوادارم بۆ چه‌ند ساتێك دڵخۆشتان بكات.
له كۆنسێرته‌كه‌دا چه‌ندین گۆرانی‌و پارچه موزیكی فۆلكلۆر‌و كلتوریی ناوچه‌و چینه جیاوازه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نمایشكرا.
له (ده‌لیل) ێكدا كه له كۆنسێرته‌كه‌دا به‌خشرایه میوانان، تیایدا هاتبوو "كه‌له‌پور‌و كلتوری گۆرانییه‌كانی فۆلكلۆری ئه‌مریكا یه‌كجار فراوان‌و ده‌وڵه‌مه‌نده، گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان زۆر گرنگ بوون به تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تاكانی دروستبونی ئه‌مریكاوه." |
|
 |
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 27\9، گروپی موزیكی كامكاران له فیستیڤاڵی "باربیكه‌ن سه‌نته‌ری" بریتانیا، كۆنسێرتێكی موزیك‌و گۆرانی كوردی سازبكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی موزیكزانی كورد‌و ئه‌ندامی گروپی موزیكی كامكاران هۆشه‌نگ كامكار به‌ر له گه‌شته‌كه‌یان بۆ وڵاتی بریتانیا، رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كوو گروپی موزیكی كامكاران ئه‌مشه‌و پێنجشه‌مه به‌ره‌و وڵاتی بریتانیا وه‌ڕێده‌كه‌وین‌و له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا له فێستیڤاڵی "باربیكه‌ن سه‌نتێر" Barbican Canter كه یه‌كێكه له فێستیڤاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی موزیك له دنیادا، كۆنسێرتی گۆرانی‌و موزیكی كوردی پێشكه‌شده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وتیشی: هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بیژه‌ن كامكار به هۆی خوێن به‌ربوونی گه‌ده بۆ یه‌كه‌مجاره له كۆنسێرته‌كانی گروپی موزیكی كامكاران هاوڕێیه‌تیمان ناكات‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی پارس-ی تاران خه‌وێنراوه‌و له ژێر چاودێریی دكتۆردایه، به‌و هیوایه‌ین كه هه‌رچی زووتر چاكبێته‌وه‌و له كۆنسێرته‌كانی داهاتوودا هاوڕێیه‌تیمان بكات.
موزیكزانی كورد هۆشه‌نگ كامكار سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵی "باربیكه‌ن سه‌نتێر"، وتی: "ئه‌م فێستیڤاڵه یه‌كێكه له فێستیڤاڵه گرنگه‌كانی موزیك له‌سه‌ر ئاستی دنیاداو ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره كه گروپی موزیكی كامكاران وه‌كو یه‌كه‌م گروپی موزیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئێران بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه بانگهێشتده‌كرێت.
|
|
| |
 |
رۆژی پێنجشه‌ممه 11\9، هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف پاڵه‌وانی فیلمی كوردی (بۆنی سێ‌و)، ئاشكرایكرد فیلمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی هامبۆرگی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی سینه‌مایی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كان، هه‌ڵبژێردراوه.
عه‌توف له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند "لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی هامبۆرگی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداریان كردینه‌وه كه فیلمه‌كه‌مان یه‌كێكی له‌فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كان"، هه‌روه‌ك روونیشیكرده‌وه "بڕیاره فیلمه‌كه له یه‌كێك له رۆژه‌كانی فێستیڤاڵی ناوبراودا نمایشبكرێت".
بۆنی سێ‌و.. فیلمێكی هاوبه‌شی ئه‌ڵمانی كوردییه‌و له سیناریۆو ده‌رهێنانی رێڤین عه‌ساف-ه‌و باس له كێشه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، له دیدێكی ره‌خنه‌ییه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه فێستیڤاڵی هاومبورگی نێوده‌وڵه‌تی رۆژانی 25/9 بۆ 2/10/2008 له شاری هامبۆرگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت |
|
 |
شه‌شه‌مين پێشانگاى هونه‌رمه‌ند به‌ختيار به‌مۆ
به ئاماده‌بوونى زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و ئاره‌زوومه‌ندانى بوارى هونه‌ر ئه‌مرِۆ (6/9/2008) له هۆڵى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى كاتژمێر (5)ى ئێواره به هاوكارى وه‌زا ره‌تى رۆشنبيرى / به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى رۆشنبيرى هونه‌ر/ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى/ سلێمانى هونه‌رمه‌ندى په‌يكه‌رتاشى (به‌ختيار نامۆى) شه‌شه‌مين پێشانگاى تايبه‌تى خۆى كرده‌وه كه له‌كا ره‌كانيدا سيودى له سێ جۆر دار بينبووى كه (58) كارى له‌خۆ گرتبوو ، بۆ زياتر ئاشنابوون به‌م پێشانگايه هونه‌رمه‌ند به‌م شێوه‌يه بۆ سايته‌كه‌مان دوا (كا ره‌كان هه‌مه‌چه‌شن و له سێى جۆر دارى كوردستان كه بريتين له دار چنارى سور و دارى گوێز له‌گه‌ڵ داربه‌رِوو هه‌نێك له‌كاره‌كانيشم بريتين له شاخى ئاژه‌ڵ هه‌روه‌ها هه‌نێك له‌كاره‌كانى ترم به شێوه‌ى (تتعيم ) واتا به تێكه‌لاَوى درووست بوون له دوو ماده يان زياتره كاره‌كه‌م ئه‌نجامداوه ، ماوه‌ى سێ تا چوار ساڵى ته‌واوه سه‌رقاڵى ئه‌م كاره‌م ،كاره‌كانيشم له (58) ئيشدا ئاره‌زووه‌هونه‌ريه‌كانى خۆمم تێدا ده‌رخستووه ) ماوه‌ته‌وه بڵين هونه‌رمه‌ند ساڵى (1962) له بنا رى به‌مۆ له‌دايك بووه و ئێستا مامۆستاي هونه‌ره و ئه‌ندامى يه‌كێتى هونه‌رمه‌ندان و كۆمه‌ڵه‌ى كه‌له‌پوره .
ئا : كۆژين جاف |
|
| |