 |
كۆنسێرتى په‌نجه زێرينه‌كان
له‌ژێر ناونيشانى (په‌نجه زێرينه‌كان ) ئه‌مرِۆ 31/8/2009 له هۆڵى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى كوردستان كاتژمێر (5)ى ئێواره به ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ (به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده )لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (1)ى رێكخستنى سلێمانى به‌به‌شدارى جوتيار نورى جێگرى پارێزگارى سلێمانى له يادى يه‌كساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئۆكستراى منالاَنى سلێمانى به‌به‌شدارى (70) منداڵ پێكه‌وه مۆسيقايان ژه‌نى و گۆرانيان وت ، شايه‌نى باسه ئه‌مه سێيه‌مين كۆنسێرته له ماوه‌ى يه‌ك ساڵ ته‌مه‌نياندا كه له‌م كۆنسێرته‌دا (17)به‌رهه‌ميان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد .
ئا/ كۆژين جاف |
|
 |
(سه‌ماى شمشاڵه‌كان) خۆشه‌ويستيمان پێده‌به‌خشێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ى فۆلكلۆر
سه‌نته‌رى رۆشنبيرى ( هيواى نوىَ ) به هاوكارى سه‌نته‌رى ( هه‌ناسه ) ئه‌مرِۆ 3/9/2008 له گه‌له‌رى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى له ژێر ناونيشانى (سه‌ماى شمشاڵه‌كان ) پێشانگاى تايبه‌تى هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (ماجد ئه‌نوه‌ر)ى كرده‌وه ، که 40 تابلۆی له‌خۆ گرتبوو ، بۆ زياتر ئاشنابوون و تێگه‌يشتن له‌سه‌ر تابلۆكانى ئه‌م پێشانگايه هونه‌رمه‌ند به‌م شێوه‌يه بۆ سايته‌كه‌مان دوا (مه‌به‌ست له پێشكه‌شكردنى ئه‌م تابلۆيانه كه به‌ناوى سه‌ماى شمشاڵه‌كانه‌وه‌يه ئامانجم ئه‌وه‌يه كه ئێمه خاوه‌ن كلتورێكى مه‌زن و مێژوويه‌كى هونه‌رى ره‌سه‌نين، بۆيه ده‌بێت شێوه‌كاران و شانۆكاران و مۆسيقيه‌كان به هه‌موولايه‌ك هه‌وڵ بده‌ن كلتور و دابوونه‌ريتى گه‌له‌كه‌مان له رێگاى هونه‌ره‌كه‌يانه‌وه به هه‌موو دونيا بناسێنن، شێوه‌ى كاركردنم له سه‌ر كارتۆنى (كانسڵ) و به‌ره‌نگى ئاوى كاره هونه‌رييه‌كانم ئه‌نجام داوه، دياره هه‌ركه‌سه سه‌يرى تابلۆكان ده‌كات بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه ديمه‌نى شاخ و گوند و پۆشاكى كورده‌وارين، هه‌روه‌ها بابه‌تى سه‌ره‌كيش له‌كاره‌دا ئامێرى شمشاڵه، كه ئامێرى ره‌سه‌نى كوردييه) ماوه‌ته‌وه بڵێن، هونه‌رمه‌ند ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى هونه‌ره‌كه‌يه‌وه ئاشنامان بكات ، به‌و كلتوره‌ى كه پێشتر هه‌مان بووه دووباره پێمان بناسێنێته‌وه شاياني باسه هونه‌رمه‌ند ساڵى (1999) په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى به‌شى (گرافيك) به پله‌ى يه‌كه‌م ته‌واو كردووه و خاوه‌نى شه‌ش پێشانگاى تايبه‌تى و دوو پێشانگاى هاوبه‌شه
ئا/ كۆژين جاف
|
|
| |
 |
هونەرمەند كورد زەکەریا عه‌بدوڵـڵا بانگهێشتى یەکێک لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی وڵاتی سوێد بەناوى فێستیڤاڵی نەتەوەيی ستۆکهۆڵم ده‌كرێت.
ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لە 5 ی ئۆکتۆبەر بۆ هونەرمەندە بەناوبانگەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت و هونەرمەند زەکەریاش وەک نوێنەری هونەرمەندانی کورد بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه بانگهێشتكراوه.
لەم فێستیڤاڵە دا هونەرمەند زەکەریا لە یەکێک لە بەناوبانگترین هۆڵی شاری ستۆکهۆڵم بە ناوی (Stockholms konserthus (کۆنسێرتێک ساز دەکات و یەک رۆژی بۆ هونەرمەند تەرخانکراوە.
شایەنی باسە نزیکەی 25 میوزیکژەنی بە ئەزموون هاوكاريی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆنسێرته.
زەکەریا عه‌بدوڵـڵا بەرنامەی ئەوەشی لەپێشە کە لەدوای ئەم فێستیڤاڵە چەند کۆنسێرتێک لە وڵاتانی تری ئەوروپا ساز بکات.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیتی چوونه ژوورەوە سه‌ردانی ئه‌م وێب سایته‌ی خواره‌وه بكه:
www.ticnet.se
ناونیشان:
Stockholm’s Konserthus
Hötorget 8
Phone number to box office: + 46 (0)8-50 66 77
|
|
 |
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 26/8/2008 کاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی کۆمه‌ڵه‌ی خۆشنوسانی کوردستان پێشانگای تایبه‌تی مامۆستا‌و خۆشنوسی کۆچکردوو (شێخ لطیف)-ی دانسازو نه‌وه‌کانی کرده‌وه ، که‌له‌م پێشانگایه‌دا چه‌ندین نوسین که هه‌ریه‌که‌یان به خه‌تی جیاواز نوسرابوو له شێوه‌ی تابلۆدا نمایشکران.
ئا : کۆژین جاف
|
|
| |
 |
کۆڕی شعر خوێندنه‌وه بۆ گه‌نجان و به‌هره‌مه‌ندان
له پێناو زیاتر ده‌رکه‌وتنی ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه‌ی ئاره‌زوی شیعر‌و ئه‌ده‌بیان هه‌یه و بۆ ده‌رخستنی به‌هره‌و تواناکانیان به‌شی راگه‌یاندن و ڕوناکبیری مه‌ڵبه‌ندی (1) ی ڕێکخستنی سلێمانی به‌شێکی تایبه‌تی بۆ به‌هره‌مه‌ندان و گه‌نجان دیاری کردووه به‌ناوی (به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)، له‌م باره‌یه‌وه سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/8/2008 له هۆڵی شه‌هید (ئارام)-ی مه‌ڵبه‌ندی (1) ی ڕێکخستنی سلێمانی و به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ده‌بدۆستان ئێراوه کۆڕێکی بۆ ژماره‌یه‌ک له گه‌نجی نه‌هره‌مه‌ند ڕێکخست ، سه‌ره‌تای کۆره‌که به وته‌ی (هۆشیار به‌رزنجی) ده‌ستی پێکردو پاشان به‌هره‌مه‌ندان به چه‌ندین شیعر ئێواره کۆره‌که‌یان ڕازانده‌وه.
له کۆتایدا چه‌ندین خه‌ڵات وه‌ک ڕێزلێنان به‌سه‌ر شاعیره به‌شداربووه‌کاندا دابه‌شکرا.
|
|
 |
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24/8 كۆتایی به‌چواره‌مین رۆژی فێستیڤاڵی كورته‌فیلم له‌سلێمانی هێنراو تیایدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكدا دابه‌شكرا كه‌ساڵانێكه له‌بواری هونه‌ردا ماندوونه‌ناسانه كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یوسف حاجی یونس به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌جیاتی خانمی یه‌كه‌می عیراق هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌رگرت كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌بواری فیلمی دیكیۆمێنتاریی و وێنه‌گرتندا خه‌ڵاتكرا، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رییه‌وه فیلمه‌سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاشكرا كران و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا. |
|
| |
 |
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی كوردی "ئه‌ستێره‌كان له‌ڕۆژدا بێ ره‌نگن" پێی راگه‌یاندین: بڕیاره له 26/8 تا 30/8 له‌میسر له 24 هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌لیكساندێر فیلمی سینه‌مایی كوردی (ئه‌ستێره‌كان له‌ڕۆژدا بێ ره‌نگن) به‌شداری بكات.
ئه‌م فیلمه له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكار "شیرین جیهانی" یه‌و باس له‌و رووداو‌و به‌سه‌رهاته قێزه‌ونانه ده‌كات كه له‌میانه‌ی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی كورد له‌لایه‌ن سه‌رانی رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه ئه‌نجامدراون به‌تایبه‌ت گرتن و زیندانیكردنی ژنان و ئافره‌تان و منداڵانی بێتاوانی كورد‌و ره‌فتاری ناڕه‌واو دژه مرۆڤانه له‌زیندانه‌كانی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌و ژن و منداڵانه.
چه‌ند دیمه‌نێكی تری ئه‌م فیلمه‌ش باس له‌و 18 كچه كورده ده‌كات كه له‌زیندانه‌كانی رژێمی روخاوه‌وه به‌كه‌سانی عه‌ره‌ب فرۆشراون بۆ كاری له‌شفرۆشی له‌میسر.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و زیاتر له‌دوو ساڵه كاری تێداكراوه.
فیلمه‌كه له‌وێنه‌گرتنی شه‌هریار ئه‌سه‌ده‌و له‌سه‌ر سیستمی 35 ملیمیتری وێنه‌ی گیراوه، دیمه‌نه‌كانیش له‌شاری سلێمانی و ئاكرێ و ناوچه‌ی بارزان و به‌شێكیشی له‌میسر وێنه‌گیراون.
كاری مۆنتاژو ده‌نگ و ستۆدیۆو لابراتواری له‌ئێران و توركیا بۆ ئه‌نجامدراوه.
|
|
 |
يه‌كه‌مين رۆژى فسيتيڤاڵى فلمى كوردى له سلێمانى به‌رێوه چوو
ئه‌مرِۆ 20/8/2008 كاتژمێر (4)ى ئێواره به‌رێوه‌به‌رێتى هونه‌رى سينه‌ماى سلێمانى ، به ئاماده‌بوونى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌ى وه‌زيرى رۆشنبيرى و وه‌ستا حه‌سن به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاسايشى سلێمانى زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان ، له هۆڵى رۆشنبيرى شارى سلێمانى يه‌كه‌مين رۆژى فسيتيڤاڵى فلمى كوردى له سلێمانى به‌رێوه چوو ، سه‌رتا وه‌ستانى چه‌ند ساتێك بۆ رێزگرتنى شه‌هيدان و به مارشى ئه‌ى ره‌قيب فسيتيڤاڵ ده‌ستى پێكرد دواتر له لايه‌ن ئازاد سه‌وزه سه‌رۆكى ليژنه‌ى فيستيڤاڵ وتارێك خوێندرايه‌وه وێراى به‌خێرهاتن باسى له‌وه‌كرد كه به فليمى كوردى با بتوانين ئه‌ركه‌كانى خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ين ئاماژه‌يدا ئه‌ركێكى تر‌ى حكومه‌تى هه‌رێم گرنگيدانه به كارى هونه‌رى ، پاشان وه‌زرى رۆشنبيرى فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد ، تێيدا سوپاسى به‌رێوه‌به‌رێتى سينه‌ماى كرد و وتى: هه‌وڵده‌ده‌ين كه به‌رێوه‌به‌رايه‌تى سينه‌ماى گشتى دابمه‌زرێنين ، دواتر يه‌كه‌مين فليم به‌ناوى (په‌يمانێك له چڵكاودا ) نمايشكرا .
ئا / كۆژين جاف |
|
| |