 |
له‌شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی كوردی، ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی كوردی سێیه‌میین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سازده‌كات.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا6 فیلمی سینه‌مایی درێژ ،14 فیلمی دۆكیۆمێنتاری ، 56 كورته فیلم ، نمایشده‌كرێن.
20 فیلم پۆلێنكراوون بۆ به‌شداریپێكردنیان له‌پێشبڕكێی كورته فیلم دا‌و باشترین 5 كورته فیلم ده‌ستنیشانده‌كرێن و دواتر خه‌ڵاتده‌كرێن له‌بواره‌كانی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ، باشترین ئه‌كته‌ری كچ، باشترین ته‌كنیكی هونه‌ری و هه‌روه‌ها فیلمه براوه‌كان له 12 شاری به‌ریتانیا نامیشده‌كرێن.
فێستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی 5 رۆژ له 20 - 24/9 ده‌خایه‌نێت.
ئا : کۆژین جاف |
|
 |
ئه‌مڕۆ 17/8/2008 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (قه‌ره‌نی جه‌میل) پێشانگای خۆی کرده‌وه له هۆڵی گه‌له‌ری سه‌رده‌م، که له‌لایه‌ن ئه‌م گه‌له‌ره‌وه پێشوازی له هونه‌رمه‌ند کرابوو ، له‌م پێشانگایه‌دا (30) تابلۆی قه‌باره جیاواز که هه‌ریه‌که‌یان شێوه‌یه‌کی بارزی تێدا به‌رجه‌سته‌کرابوو نمایشکرا.
هونه‌رمه‌ند به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی مه‌ڵبه‌ند دوا : (من جاری وا هه‌یه بابه‌تێک هه‌ڵده‌بژێرم وه‌ک ڕێگا، تێیدا فه‌زایه‌ک به‌کارده‌هێنم که بتاونم مانای ئه‌و ڕێگایه بگه‌یه‌نم ، به‌ڵام ئه‌و فۆڕمه نیشانده‌ده‌م که زیاتر ده‌ربڕینه له‌و تراژیدیایه‌ی که مه‌به‌ستمه، ڕه‌نگه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌گۆڕێن).
هونه‌رمه‌ند ساڵی 1954 له‌دایک بوه‌و له ساڵی 1977 دا په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدادی ته‌واو کردووه ، تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگایه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئا : کۆژین جاف |
|
| |
 |
ڕۆژى 15/8/2008 به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ندان و شاعرانى گۆرانى و موزيك له‌م وه‌رزه نوێيه‌دا به هاوكارى كه‌ناڵى كوردسات و ته‌له‌فيزيۆنى خاك له هۆڵى سلێمانى ته‌نيشت سه‌نته‌رى چالاكى گه‌نجان له كۆنسێرتێكى تايبه‌تدا به به‌شدارى 30 ميوزيك كار و ژه‌نيارى كيژ وه‌ك كۆرس ژه‌نيار و گۆرانى بێژ گروپى كيژانى سلێمانى به سه‌رپه‌رشتى هونه‌رمه‌ند (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى) به شێوه‌ى كۆنسێرتێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا موزيكى (ده‌ڕۆين) و دواتر گۆرانى (شه‌ماڵ) و‌تنى كۆرس گۆرانى (خاشاكى خه‌م) و‌تنى ئه‌ڤين عوسمان گۆرانى (په‌رى عاشقان) و‌تنى شيلان عوسمان هه‌روه‌ها گۆرانى (بۆ ڕه‌نجه‌ڕۆت كردم) و‌تنى ڕێناس وريا، گۆرانى (مينا) و‌تنى كۆرس، مه‌قام (ئۆرفه) ،گۆرانى (خوليا) و‌تنى په‌يما عمر، گۆرانى (باخى دڵ) و‌تنى په‌يمان عمر.
ئا : کۆژین جاف |
|
 |
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10/8 رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان به‌به‌شداری 12 فیلمی درامی و 4 فیلمی دیكۆمێنتاریی، سێیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی لاوان ده‌ستیپێكرد.
فێستیڤاڵه‌كه به‌دروشمی (له‌پێناو بره‌ودان به‌هونه‌ری سینه‌ماو ده‌رخستنی تواناكانی لاوان) ده‌ستیپێكردووه‌و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، رۆژێكیش بۆ نمایشكردنی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كان ته‌رخانكراوه.
هیوا حه‌مید سكرتێری رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان رایگه‌یاند: "وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه رێكخراوه‌كه‌مان بۆ پشتیوانی له‌هونه‌ری سینه‌ما، ئه‌م فێستیڤاڵه سازده‌كات، بۆ ئه‌م ساڵیش 30 فیلمی درامی و 8 فیلمی دیكۆمێنتاری گه‌یه‌ندرابوونه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان، 12 فیلمی درامی و 4 فیلمی دیكۆمێنتاری ده‌ستنیشانكران بۆ به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی فێستیڤاڵ خه‌ڵات به‌سه‌ر (باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ وكچ و بواره‌كانی مۆسیقا، كامێرا، مۆنتاژ، فیلمی دیكۆمێنتاریی) دابه‌شده‌كرێت.
|
|
| |
 |
گروپی میوزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێی تابلۆ خۆشه‌ویستییه‌کی خۆبه‌خشانه بۆ خزمه‌تی هونه‌ر
وه‌ک هه‌میشه بانگهێشت ده‌کرێن بۆ کار‌و چالاکی هونه‌ری و به‌رده‌وام له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا به‌رچاون، (گروپی میوزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێی تابلۆ) ئه‌مڕۆ به‌رواری (3/8/2008) کاتژمێر (4)ی عه‌سر به ئاماده‌بونی (به‌رزان ئه‌حمه‌د کورده ) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی و به هاوکاری کۆمیته‌ی (5)ی خه‌بات له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئاینده‌وه ئاهه‌نگێک سازکرا بۆ خوێندکارانی دواناوه‌ندی کوردستانی کچان.
ئه‌م گروپه به‌سه‌رپه‌رشتی (کۆژین جاف) و به به‌شداری 16 به‌هره‌مه‌ند به مۆسیقا‌و گۆرانی و شیعر و چه‌ند تابلۆیه‌ک ئاهه‌نگه‌که‌یان ڕازانده‌وه،شایانی باسه گروپی تابلۆ له‌ساڵی 2006 دا دامه‌زراوه‌و له‌دوو گروپ پێکهاتون که ئه‌وانیش (گروپی مۆسیقا و گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ )ن، چه‌ندین شاعیری لاو هاوکاری ئه‌م گروپه‌ن که ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتۆته (35) به‌هره‌مه‌ند.
ئا : کۆژین حامید
|
|
 |
ئه‌مڕۆ 29/7/2008 به‌هاوکاری پارێزگاری سلێمانی ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ناوه‌ندی سلێمانی له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (به‌ختیار موسته‌فا قه‌فتان)ی کرده‌وه که چه‌ندین تابلۆی شێوه و قه‌باره جیاوازی له‌خۆ گرتبوو ، شیانی باسه به‌ختیار مسته‌فا عه‌زیز قه‌فتان ئه‌کادیمی هونه‌ره‌جوانه‌کانی به‌غداد به‌شی نیگار‌کێشانی ته‌واو کردووه بووه به مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانیی سلێمانی دواتر کراوه به سه‌رۆکی به‌شی شێوه‌کاری وه‌یه‌کێک بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای ناوبراو.
بۆ پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌کانتان و بۆزیاتر تێگه‌یشتنی تابۆلکانی هونه‌رمه‌ند په‌یواندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌له‌وه:
bakhtyarkaftan@yahoo.com
|
|
| |
 |
ئه‌م شه‌و 20/7/2008 هونه‌رمه‌دی گه‌وره (شه‌جه‌ریان) و (هومایۆنی) کوڕی به ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌یان له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی عاشقانی خۆیان به گۆرانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تیپی ئاوا ، ئاوازبارانکرد.
کاتژمێر (9) ی ئه‌مشه‌و به‌هاوکاری ڕادیۆو ته‌له‌فیزیۆنی خاک و به میوانداری خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) هونه‌رمه‌دنی گه‌وره شه‌جه‌ریان و کوڕه‌که‌ی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له عاشقانی ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کۆنسێرتێکیان له‌شاری سلێمانی سازکرد،به هونه‌ره پڕ ئه‌زمونه‌که‌یان چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراوجۆریان پێشکه‌ش کرد.
جێی ئاماژه‌یه که ئه‌م کۆنسێرته بۆ چه‌ند ڕۆژی تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا : کۆژین جاف
|
|
 |
هونه‌رمه‌ند (چۆپى فه‌تاح ) و (ره‌زا عبدالله ) گرێبه‌ستێكيان مۆركرد له‌گه‌ڵ كۆمپانياي ئاسياسێڵ
سه‌رله‌به‌بانى 5/7/2008 كۆمپانياي ئاسياسێڵ له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (چۆپى فه‌تاح ) و (ره‌زا عبدالله ) گرێبه‌ستێكى مۆركرد، به مه‌به‌ستى چه‌ند چالاكيه‌ك وه‌ك كۆنسێرت و ريكلامى جۆراوجۆر ، به‌پێى گرێبه‌سته‌كه‌ش هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ده‌بنه باڵوێزى ئاسياسێڵ .
برِياريشه داهاتى ئه‌م جۆره چالاكى و كۆنسێرتانه بدرێت به خه‌ڵكى هه‌ژار ، شايه‌نى باسه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به هاوكارى پارێزگاى سلێمانى و كۆمپانياى ئاسياسێڵ سه‌ردانى ئاواره‌كانى باشورى عێراقيان كرد، به مه‌به‌ستى هاوكاريكردنيان ،هه‌رله‌م گۆنگره يه‌دا بۆ باشتر كردنى ژيانى هه‌ژارن ئاسياسێڵ سندوقێكى خێرخوازى به‌مه‌به‌ستى هاوكاريكردنى هه‌ژاران داده‌مه‌زرێنێت .
ئا/ كۆژين جاف
|
|
| |