 |
ئه‌مڕۆ 5\7\2008 عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوازی له‌وه‌فدێكی سینه‌ماكاران و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریكا كرد كه‌به‌یاوه‌ری نه‌جات عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌رو سینه‌ما له‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا سه‌ردانی كوردستانیان كردووه.
له دیدارێکدا بیروڕا له‌باره‌ی ره‌وشی رۆشنبیری و هونه‌ریی به‌گشتی و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری سینه‌ما له‌كوردستان و دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی زانستی بۆ پێگه‌یاندنی كادری پسپۆڕ له‌بواری سینه‌ما ئاڵوگۆڕكرا.
هه‌روه‌ك باسی چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌چیرۆكی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری و سینه‌ماییه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد به‌گه‌لانی ئه‌مریكاو جیهان بگات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌فدی سینه‌ماكاران و ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌مایی له‌ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و هێنانی كۆمپانیای جیهانی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی بۆ كوردستان نیشاندا.
وه‌فده‌كه خۆشحاڵی خۆشی به‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم ده‌ربڕی و نیگه‌رانی به‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتووه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی مۆزه‌خانه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سوره‌كه ده‌ربڕی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیان هه‌بێت و سوود له‌ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌ربگرن.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری سینه‌مایی كرا.
ئا : کۆژین جاف
|
|
 |
پێشانگای هه‌شته‌می (په‌یڤینی ڕه‌نگه‌کان)
ئه‌مڕۆ 29/6/2008 وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری هونه‌ر – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌کاری /سلیمانی پێشانگای تایبه‌تی له‌ژێر ناونیشانی پێشانگای هه‌شته‌می (په‌یڤینی ڕه‌نگه‌کان) بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (علی حسین) کرده‌وه له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، ئه‌م پێشانگایه (29) تابلۆی جۆراوجۆری قه‌باره جیاوازی له‌خۆ گرتبوو ، هونه‌رمه‌ند به‌م شێوه‌یه بۆ سایته‌کامان دوا:له‌م پێسانگایه‌دا 29 تابلۆی زه‌یتی تیادا نمایشکراوه و ڕایگه‌یاند ، ئه‌م ستایله‌ی که به‌کارمهێناوه ستایلێکی ئیتیباعییه، داکۆکی له دانانی ڕه‌نگ ده‌کات و داکۆکی له تیشک ده‌کات و له‌ناو تابلۆکاندا کاری ڕه‌مزی هه‌یه و تابلۆکانم گوزارشت له‌و گونده ڕوخاوانه‌ی کوردستان ده‌کات که ڕژێمی له‌ناوچوو خاپوری کردون له ساڵانی هه‌شتاکاندا و مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی هه‌بوو، ئه‌م تابلۆیانه یاده‌وه‌رییه‌کی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌شێوه‌یه‌کی ساکار کردوومن و تیایدا ته‌م و مژم داوه به تابلۆکان.
ماوه‌ته‌وه بڵێین (علی حسیین) خاوه‌نی چه‌ندین پێشانگه‌یه له ناوه‌وه‌ی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئا : کۆژین جاف
|
|
| |
 |
شيوه‌نى به‌فر:
سه‌رله ئێواره‌ى ڕۆژى 26/6/2008 سه‌عات 6 ى ئێواره به ئاماده‌بونى بينه‌رێكى زۆرى سينه‌ما له هۆڵى ڕۆشنبيرى سلێمانى، پايته‌ختى ڕۆشنبيرى فيلمى (شيوه‌نى به‌فر) پێشكه‌شكرا، ئه‌م به‌رهه‌مه له‌ساڵى 2005 كۆمپانياى (ماهير فيلم) به‌رهه‌مى هێناوه ئێستا به‌رهه‌مى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى سينه‌مايه له سلێمانى. شيوه‌نى به‌فر چيرۆكێكى كورده‌وارييه و باس له داب و نه‌ريت و كلتورى كورد ده‌كات، له لادێيه‌كدا كه چۆن به‌زۆر له‌به‌ر پاره باوك كچه‌كه‌ى خۆى ده‌دات به‌شوو.
شايه‌نى باسه ئه‌م به‌رهه‌مه يه‌كه‌مين ئه‌زموونى ده‌رهێنه‌رى به‌توانا ( جه‌ميل ڕۆسته‌مييه) و له چه‌ندين فستيڤاڵدا به‌شدارى كردووه له‌وانه فيستيڤاڵى فه‌جرى نێوده‌وڵه‌تى ئێران كه خه‌ڵاتى باش‌ترين ده‌رهێنه‌ر و باش‌ترين به‌رهه‌مى وه‌رگرتووه، وه له‌وڵاتى كه‌نه‌دا چه‌ندين خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها چوارمانگ پێش ئێستا خه‌ڵاتى تايبه‌تى وه‌رگرتووه و ساڵى 2006يش نوێنه‌رى عێراق بووه له ئۆسكاردا.
|
|
 |
شه‌جه‌ریان له سلێمانی گۆرانی ده‌ڵێت
محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئێرانی مانگی داهاتوو سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و گۆرانی ده‌چڕێت.
ئاژانسی فارس نیوز له‌مباره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه: محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان به‌یاوه‌ری گروپی میوزیكی "ئاوا" مانگی داهاتوو سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌م شاره‌دا گۆرانی و ئاواز پێشكه‌شی هۆگرانی میوزیك ده‌كات.
گروپی ئاوا پێكهاتووه له چه‌ندین میوزیكژه‌نی لێهاتوو له‌وانه: مه‌جید دره‌خشانی و سه‌عید فه‌ره‌ج پوری و حوسێن ره‌زایی په‌نا و حوسێن به‌هروزی نیا.
له‌م سه‌ردانه‌دا هومایۆنی كوڕی شه‌جریان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆی له تاران كۆنسێرتی هه‌یه ناتوانێت هاوڕێیه‌تی باوكی بكات.
|
|
| |
 |
حه‌سه‌ن زيره‌ك ماسته‌ر و دكتۆراى هه‌موو هونه‌رى گۆرانى كوردييه
گۆرانى بێژى ده‌نگخۆشى ميلله‌ته‌كه‌مان به‌هره‌مه‌ند له هونه‌رى گۆرانى حه‌سه‌ن زيره‌ك ، (36)ساڵ به‌رله ئێستا عاشقانى ده‌نگى خۆى جێهێشت ، ره‌سه‌نايه‌تى ده‌نگى بۆ ميلله‌ته‌كه‌ى كرده مۆركێك بۆ هونه‌ر كه هه‌رده‌ماو هه‌رده‌م و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك نهێنييه‌كى له هونه‌ره‌كه‌ى دا ده‌رده‌كه‌وێت و به‌رده‌وام كه گوێبيستى ده‌نگى ده‌بين خۆشى و جۆش ده‌به‌خشێت به دڵ و ده‌رونماندا ، هونه‌رمه‌ند ره‌سه‌نايه‌تى پێشخست ، هه‌روه‌ها هونه‌رى نه‌ته‌وه‌كه‌ى پاراست ، تا ئێستاش ئه‌و پاراستنه ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه ، ئێستا كه‌سێكى تر نييه به شێوه‌ى ئه‌م ، له ژيانێكى سه‌خت و ناخۆشتدا له نه‌بوونى و سه‌رگه‌ردانيدا بير‌ى لاى نه‌ته‌وه‌كه‌ى بێت له هونه‌ردا ، سه‌روه‌تى نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌جێنه‌هێشت وه‌ك به‌هايه‌كى زۆر گه‌وره جێى هێشت بۆ ميلله‌ته‌كه‌ى ، به خه‌مێكى زۆره‌وه له نه‌خۆشخانه راده‌كشێ و ده‌ڵێ : (به مه‌رگێكيش ده‌مرم كه مه‌رگى من نييه ) هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى ئه‌م گه‌له حسه‌ن زيره‌ك له رۆژى دووشه‌ممه‌ى (26/6/1972) كۆچى داواى ده‌كات هه‌زاران سلاو له گيانى پاكى ، هونه‌رمه‌ند ئه‌و پانتاييه‌ى پڕكرده‌وه له هونه‌ردا كه نه‌ته‌وه‌يه‌ك ئه‌مڕۆ پێ ى سه‌ربه‌رزه ، بۆ يه ده‌ڵێم كورد بۆ دانانى بناغه‌ى هونه‌رى گۆرانى مۆسيقا هونه‌رمه‌ندانى كۆن به گشتى و به تايبه‌تى هونه‌رمه‌ند (حسن زيره‌ك ) بوو كه ماسته‌رو دكتۆراى هه‌موو هونه‌رى كوردييه .
ئا / كـــــــۆژيــن جــاف
26/6/2008يادى حسن زيره‌ك |
|
 |
ئه‌مڕۆ 20/6/2008 له گه‌له‌رى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى به هاوكارى پارێزگارى سلێمانى له ژێرناونيشانى (ده‌مامكه‌كان ) هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ( ئيسماعيل خه‌يات) پێشانگاى تايبه‌تى خۆى كرده‌وه . بۆ زياتر ئاشنابوون به كاره‌كانى ئه‌م پێشانگايه هونه‌رمه‌ندى ناوبراو به‌م شێوه‌يه بۆ سايته‌كه‌مان دووا :
كه‌ره‌سته‌كان كۆمه‌ڵێك بۆيه‌ى جۆراو جۆره كه له مه‌ره‌كه‌ب و كۆمه‌ڵێك ماده‌ى چه‌وره وهه‌موو كاره‌كانم له سه‌ر كاغه‌زى سپي يه به‌لام ئه‌م كاغه‌زه ئيشێكى زۆرم له‌سه‌ركردووه وه‌ك بڵێم ئاماده‌كراو بێت تێكرا قه‌باره‌كان قه‌باره‌ى ده‌م و چاوه گوزارشت له ده‌مامك ده‌كات ، پێنج تابلۆى يان قه‌باره‌كه‌ى گه‌وره‌تره نزيكى (60)ده‌مامكه هه‌ندێكيان ره‌ش و سپييه هه‌ندێكيشيان ره‌نگاو ره‌نگه و جياواز له‌كه‌ره‌ستانه‌دا كه به‌كارم هێناوه، مه‌به‌ستی كاركردنم له سه‌ر ده‌مامك بۆته به‌شێك له‌كاره‌كانم ، به‌لاَم هه‌مووكاره هونه‌رييه‌كانم نييه ،هه‌موو وه‌رزێك به‌شێك له‌كاره‌كانم داگير ده‌كات ،له پێشانگاى تايبه‌تى نيشانيان ده‌ده‌م ،هه‌ندێكيشيان له ولاَتانى ده‌ره‌وه نيشانم داوه هه‌نێكيان له ئۆسلۆ پايته‌ختى نه‌رويج نيشانم داوه هه‌ندێكيان له تاران له عه‌مان و فه‌ره‌نسا و پرۆكسل كه پايته‌ختى به‌لجيكايه زۆرێكى تريان له نيۆرك له ولاتى ئه‌مريكا نيشانم داوه له ژێر ناوى يادى ئه‌نفال هه‌روه‌ها له نه‌رويج پيشانم داوه له ژێر ناوى كيميا بارانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌م ده‌مامكانه هه‌موويان گوزارشت له تراژيدياى ميلله‌تى كورده‌كات يان بڵم ئه‌وشه‌رانه‌ى كه له‌كوردستان رووي دا لايه‌نێكى تريشى په‌يوه‌ندى به‌شانۆوه هه‌يه له‌گه‌ڵ هونه‌رى وێنه‌كێشان هه‌ندێك جار كاره‌كانمان په‌يه‌وه‌نديان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه هه‌ندێ جار گه‌زيزه ى هاوسه‌رم هه‌ندێ كارده‌كات په‌يوه‌ندى به شێوه‌كاره‌وه‌هه‌يه هه‌نێكجار كاره‌كانم په‌يوه‌ندى به شانۆوه هه‌يه هه‌نێكيان له (2006)و هه‌ندێكيان (2007)ه هه‌روه‌ها نيازم هه‌يه ئه‌م پێشانگايه به‌رمه ئه‌وشاره‌ى كه تێيدا له دايك بووم كه ئه‌ويش شارى خانه‌قينى خۆشه‌ويسته له كۆتايشدا هونه‌رمه‌ند وتى هيوادارم ئه‌م كاره كلتوري و رۆشنبيريانى له رێگه‌ى سايته‌كه‌تانه‌وه بگاته بينه‌رو گوێگرتان زۆرسوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌تان ده‌كه‌م .
ئا: کۆژین جاف |
|
| |
 |
ڕۆژی جیهانی میوزیک له‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندی کورستان و جیهان پیرۆز بێت
دوێنێ 21/6/2008 به‌هاوکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری میوزیک و پارێزگاری سلێمانی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی ڕێکستنی سلێمانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له کوردستاندا ئه‌م یاده به‌رز ڕاگیرا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه چه‌ندین کاروچه‌لاکی مۆسیقا‌و گۆرانی پێشکه‌ش به‌و ڕۆژه کرا که له سلێمانیدا 23 گروپی میوزیک کاروچالاکییه‌کانیان پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر کرد که هه‌ریه‌که‌یان شوێنێکی بۆ دانرا بوو له‌سه‌ر شه‌قامی سالم.
گروپی میوزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێی تابلۆ له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی ڕێکخستنی سلێمانی و به‌هاوکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری میوزیک و مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی ڕێکستنی سلێمانی-به‌شی راگه‌یاندن و ڕوناکبیری به‌سێ بڕگه به‌شداربوون که بڕگه‌کان پێشانگایه‌ک که تابلۆکانی گوزارشت بوون له‌و یاده هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ک و چه‌ندین گۆرانی و پارچه مۆسیقا پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرا.
شایانی باسه گروپی ناوبراو له ساڵی 2006 ده‌ستی به‌کار کردووه و چه‌ندین به‌رهه‌می پێشکه‌ش کردووه.
ئا : کۆژین جاف
|
|
 |
ڕۆژی 15/6/2008 کاتژمێر 3 ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری له سلێمانی به هاوکاری ڕێکخراوی هونه‌مه‌ندانی کوردستان پێشانگای هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (ئاریان ئه‌بوبه‌کر) کرایه‌وه.
که زیاتر له (65) تابلۆی جۆراوجۆری تێدا ده‌بینرا که پێشینه‌ی چوار ساڵ کارکردنی هونه‌رمه‌ند بوو ، هونه‌رمه‌ند به‌م شێوه‌یه بۆ سایته‌که‌مان دوا "ئه‌م کارانه‌م ته‌جروبه‌ی چوار ساڵ کارکردنمه کاره‌کانم پێکهاتون له وێنه کێشان به (زه‌یتی ، بۆیه‌ی ئاوی، الطخطیط، له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی چه‌ند بۆییه‌کی تر، هه‌روه‌ها هه‌ڵکۆڵین له‌سه‌ربه‌رد، کۆلاج کردن) ژماره‌ی کاره‌کانم (65) تابلۆیه)
ناوبراو خوێنکاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانییه ساڵی 2003 پێشانگای تایبه‌تی خۆی کردۆته‌وه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک کاری هاوبه‌شیشی کردووه.
جێی ئاماژه‌یه کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی ده‌رچونی ناوبراو له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی.
ئا : کۆژین جاف
Kozhenrozh1@yahoo.com
|
|
| |