 |
ڕۆژی 11- 12-6/2008 کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به ئاماده‌بوونی زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان و ئاره‌زومه‌ندان له ژێر چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری سه‌نته‌ری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شار به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هونه‌ر-هه‌ولێر پێشانگای هه‌ناسه‌کانی خونچه بۆ خاتوو (خونچه موسلیم حافز) له لایه‌ن (که‌ریم زه‌ندی)یه‌وه کرایه‌وه،تابلۆکانی ئه‌م پێشانگایه له سیرامیکی سارد پێکهاتبون و هونه‌رمه‌ند کۆمه‌ڵێک کاری راسته‌قینه‌ی تێکه‌ڵ کردبوو که زۆریان گوزارشت بوون له سروشتی گوڵ و گوڵزاری کوردستان، شایانی باسه هونه‌رمه‌ند ساڵی 1970 له شاری هه‌ولێر له دایک بووه و ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه ساڵی 1997 ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری و ئه‌م پێشانگایه هه‌شته‌مین پێشانگایه‌تی و هه‌روه‌ها به‌شداری له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر کردووه چه‌ندین خولی سیرامیکی کردۆته‌وه.
ئا : کۆژین جاف
Kozhenrozh1@yahoo.com
|
|
 |
سی و سێ ساڵ له خه‌بات و تێکۆشان
ئه‌مڕۆ 1/6 /2008 کاتژمێر له (33) ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی (ی.ن.ک) مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی پێشمه‌رگه پێشانگایه‌کی دیکۆمێنتی له‌سه‌ر خه‌بات و ماندوبونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان کرده‌وه له هۆڵی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌که له شاری سلێمانی ، شایانی باسه ئه‌م پێشانگایه زیاتر له 1000 وێنه‌ی دیکۆمێنیتی له‌خۆ گرتبوو که تێکۆشانی ڕۆژه سه‌خته‌کانی پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆ گرتبوو و که سه‌رجه‌م وێنه‌کان گورزارشت بون له شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان.
شایانی باسه ئه‌م پێشانگایه له (سلێمانی ،هه‌ولێر، که‌رکوک، ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان) ده‌کرێته‌وه.
ئا : کۆژین جاف |
|
| |
 |
پیرۆزه ڕۆژی جیهانی مناڵان
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5/6/2008 کاتژمێر (7) تیپی هونه‌ری مناڵانی سلێمانی به هاوکاری شاری یاری سلێمانی ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگی گۆرانی مناڵانی ساز کرد، که ڕاهێنان و سه‌رپه‌رشتی گشتی له لایه‌ن مامۆستا (مۆفه‌ق عارف لهۆنی) بوو ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ئاهه‌نگه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری مناڵانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م ئاهه‌نگه (20) منداڵی چاوگه‌ش به کۆرس گۆرانییه‌کانیان پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرد.
ئا : کۆژین جاف
|
|
 |
فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری كوردی به‌ناوبانگ به‌همه‌نی قوبادی به‌ناوی (نیوه‌مانگ ) له ڤیستیڤاڵێكدا له شاری به‌رلین نمایش كرا كه دواین به‌رهه‌می سینه‌مایی به‌همه‌نی قوبادی یه. فیلمی نیوه‌مانگ له پێنجه‌مین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی كوردی له به‌رلین له ولاَتی ئه‌ڵمانیا كه به گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵی كوردی داده‌نرێت له جیهاندا هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سینه‌ماكارانی گه‌وره‌ی كورد‌و جیهانی به‌شداری تێداكه‌ن و ئه‌و فیلمانه‌ی له‌باره‌ی كوردستان و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راسته‌وه‌یه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن . جێی وتنه له‌م ڤیستیڤاڵه نیو ده‌وڵه‌تییه‌دا زیاتر له 45 كورته فیلم و فیلمی درێژ‌و دیكۆمێنتی له ولاَتانی ئه‌مریكاو توركیا‌و ئێران و عێراق و ئیتالیا‌و سوید به‌شدارییان تێدا كردووه. |
|
| |
 |
گروپى شانۆى[ باران ]ى
به‌شى راگه‌ياندنى كۆميته‌ى
رێكخستنى (11)ى كارێزه‌ووشك ، ئه‌مرِۆ كاتژمێر (5)ى ئێواره‌ى رۆژى 30/4/2008 له هۆڵى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى كورد، شانۆيى كۆميديي به ناونيشانى (شێت و بۆياخچى ) نمايشكرد ، كه ئاماده‌كردن و ده‌رێنانى (ئومێد صديق ) و به‌رجه‌سته‌كردنى (نيشوان رشيد - روه‌ند ته‌نيا – هه‌ڵمه‌ت به‌كر – هێزى خه‌بات – پێشه‌نگ كاوه – هونه‌ر عمر – كارزان – ئومێد صديق- سه‌ربه‌ست محمد ) بوو .
ئا/ كۆژين جاف
kozhenrozh1@yahoo.com
30/4/2008
|
|
 |
شانۆيى جوڵه‌ى جه‌سته‌يى
راهێنانه‌كانى گرۆتۆڤيسكى
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هونه‌رى شانۆ- سلێمانى ، به هاوكارى ته‌له‌فيزيۆنى په‌روه‌رده ، له يادى رۆژى جيهانى شانۆدا كه زنجيره شانۆيه‌كى دوابه‌دوای يه‌ك نمايشكرد ، ئه‌مڕۆ 26/4/2008 له هۆڵى رۆشنبيرى سلێمانى بۆ بينه‌رانى، شانۆيى (جوڵه‌ى جه‌سته‌يى ) راهێنانه‌كانى گرۆتۆڤيسكى دووباره‌كرده‌وه ، شايه‌نى باسه ئه‌م شانۆيي يه شێواز‌و ستايلێكى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو كه‌پێشتر ئاماده‌كرابوو له سه‌رته‌خته‌ى شانۆش به سكرين نمايشكرا ،كه راهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌رى (ئاوات باقى محمد)ه و دووئه‌كته‌ربه‌ناوى (شاد شه‌وكه‌ت و راز شێرزاد ) به‌رجه‌سته‌يان كردووه ، (ئالان كاوه ئه‌حمه‌د) ش كارى وێنه‌گرتنى بۆ ئه‌نجامداوه .
ئا/ كۆژين جاف
23/4/2008
Kozhenrozh1.yahoo.com
|
|
| |
 |
هه‌مووساڵێك ڤيستيڤاڵ ده‌وڵمه‌ندتر ده‌بێت له ميوزيك و له ده‌نگ
وه‌ك هه‌مووساڵێك بۆ پێشخستنى تواناكانيان و زياتر ده‌وڵمه‌ند كردنى ميوزيك، بۆ ئاستێكى پێشكه‌وتووتر بۆ هونه‌ر ، به‌تايبه‌ت هونه‌رى ميوزيك كه به شێوه‌يه‌كى ئيمرۆيى ئاماده‌كرابوون ، به چاودێرى به‌رێز وه‌زيرى په‌روه‌رده و زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و جه‌ماوه‌رێكى زۆر ئاماده‌يبوون ، به‌شى مۆسيقاى په‌يمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى كاتژمێر (5)ى ئێواره‌ى 23-24/4/2008 له هۆڵى رۆشنبيرى سلێمانى ڤيستيڤاڵى ساڵانه‌ى خۆى سازكرد ، شايه‌نى باسه له‌م ڤيستيڤاڵه‌دا چه‌ندين به‌رهه‌مى جيهانى وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانى [(G.Verdi) ئاماده‌كردنى (م. كۆميكو ئه‌كومورا ) و( م. سۆران محمد على ) ، مۆزارت ئاماده‌كردنى (م.ئاكۆ عمر ) ، ئه‌گۆستين باريۆس مه‌نگۆڕى ، ئاماده‌كردنى مامۆستا پشكۆ مسته‌فا ] هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێكى خۆماڵى وه چه‌ند گۆرانييه‌ك به ده‌نگه‌كانى (كيژان ئيبراهيم ،سيڤان عباس ، هيوا عارف ، ديار محمود ، جێگر ميديا ) وتران و كۆرسيش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مۆسيقا و گۆرانييه‌كاندا چێژى تايبه‌تى ده‌به‌خشييه مۆسيقاو گۆرانييه‌كان .له كۆتايشدا جه‌ماوه‌ر به هه‌ستێكى به‌جۆشه‌وه ده‌ست خۆشييان هه‌بوو بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانى به‌شداربوو .
ئا م كۆژين جاف
23/4/2008
|
|
 |
له یادى (110) ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كودیدا
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى –به‌رێوه‌به‌رێیه‌تى گشتى رۆشنبیرى هونه‌ر /به‌رێوبه‌رێتى هونه‌رى شێوه‌كارى هونه‌ر له سلێمانى، ئه‌مڕۆ 23/4/2008 له هۆڵى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى بۆ یادى (110) ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردی، پێشانگاى پۆترێتى رۆژنامه‌نووسان بۆ هونه‌رمه‌ندان و پێشانگاى هاوبه‌شى فۆتۆگرافى رۆژنامه‌نووسان له سلێمانى به سه‌رپه‌رشتى (له‌یلا على - رۆستم ئاغاله )كرده‌وه،شایه‌نى باسه پێشانگاكه له لایه‌ن هه‌ظاڵ (به‌رزان احمد كورده ) لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى (1)ى رێكخستنى سلێمانى كرایه‌وه، كه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كاران و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌یبوون و به‌شدارى (15) هونه‌رمه‌ند كاره‌كانیان نمایشكراو پاشان خه‌لاتى رێز لێنان به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له پێشكه‌وتوانى ئه‌م پێشانگایه. .
ئا/ كۆژین جاف
23/4/2008
Kozhenrozh1@yahoo.com
|
|
| |